<

پەیامێكی خۆشەوویستی و پشتگیری بۆ مەیدانى ئازادى

14/03/2011, 12:00 (GMT+1)
كوَمەڵێك كادر* ئێمە كۆمەڵێك كادری سەتەلایتی گەلی كوردستان پێتان ڕادەگەیەنین كە هەر لەسەرەتای دەستپێكردنی خۆپیشاندانەكانەوە لەڕۆژى 17\2 كەدەستى پێكرد ئێمە خۆمان بەیە كێك لە ئێوە زانیوە گەرچى نەشمان توانیبێت ئەو پشتگیریەتان بە ئاشكرا بۆ دەرببڕین بەهۆكاری ئەوەى نان بڕاو نەكرێین وەك چۆن كۆمەڵێك هاوڕێمان لە پێشوودا سزا دران و نان بڕاو كران.بۆیە دڵنیاتا دەكەین كەلە 80%كادرەكانى سەتەلایتى گەلى كوردستان لەگەڵ داخوازێ رەواكانى ئێوەى كۆڵنەدەرو خۆڕاگرو بە وورەداین .دڵنیاتان دەكەین ئێوە سەركەووتوون چونكە ئێمە باش دەزانین و لە نێو جەرگەى دەزگاكانى خۆماندا زۆر باش ئەو راستى یە دەزانین كە دەسەڵات چەندە لاوازە چەندە وورە ڕووخاوە بەرامبەر بە ئێوەى خۆڕاگر .ئێمە كەخۆمان ئاشكرا ناكەین دەمانەوێت قووتى ڕوژانەى ماڵ ومنداڵمان بەبڕین نەدەین بەڵام خۆڕاگربن سەركەووتن زۆرنزیكە, وە بەو درۆو بووختانانە وورتان نەڕووخێت كەلە كەناڵەكانى (ى ن ك)بەرامبەرتان دەكرێت بە فەرمانى ئازاد جوندیانى كەهەمووبەها ئەخلاقیەكانى لە دەست داوە.ئێوە هەمووتان براو خوشك وكەس وكارى ئێمەن دڵنیابن دڵمان لەلاتانە داخوازییەكانى ئێوە هەمان داخوازى ئێمەیە .بژى خۆپیشاندەرانى سەراى ئازادى بژى مەیدانى ئازادى,سەرشۆڕى بو خۆفرۆشانى نێو یەكێتى ,چاوەڕوانى پەیامى داهاتوومان بن .چاوەڕوانى هەواڵى نوێ بن .(هەركاروانێ بۆپرشنگى خۆر بڕوانێ كەم بن یان زۆر هەردەگەن بەخۆر)
كۆمەڵێك كادرى سەتەلایتى گەلى كوردستان
 14\3\2011
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست