<

داواكارین جاسوسى خانەكانى ئێران (كونسوڵخانە) لەهولێر و سلێمانى دابخرێن

11/08/2011, 12:00 (GMT+1)
بۆ سەرجەم كوردستانیانى خۆشەویست...

ئێمە وەكو ژمارەیەك ڕۆژنامەنوس و كەسایەتى لەبەرامبەر ئەو دەستدرێژیەى سوپاى پاسداران و سەرەڕۆیەكانى كونسوڵى ئێران لە هولێر ئەم كەمپینەمان ڕاگەیاند بەمەبەستى دەركردنى كونسوڵى ئێران لەهەولێر و سلێمانى ،چونكە پێمان وایە ئەم كونسوڵخانانە لەجیاتى كارى دبلۆماسى و باشتركردنى پەیوەندى نێوان هەرێم و ئێران ڕۆڵى خراپ و نێگەتیڤ دەگێڕن و ئامانجیان كارى سیخوڕى و ئاژاوەگێڕیە.لەبەرئەوە پێویستە سەرجەم كوردستانیانى بەڕێز بۆ قەرەبووى خوێنى شەهیدانى بەناحەق ڕژاوى دەستى ڕژێمى میلیتارى ئێران بەشدارى كارا لەم كەمپینەدا بكەن.بەشداریكردنتان سوك كردنى ئازارو مەینەتى كەسوكارى شەهیدان و ئاوارە سەربەرزەكانە و هەروەها ئەركێكى نیشتیمانى و ئەخلاقیە .

كەمپینى داخستنى كونسوڵخانەكانى ئێران لە هەرێمى كوردستان

بۆ بەشداریكردن پەیوەندى بەم ئیمەیڵەوە بكەن :[email protected]

ژمارەى تەلەفۆن .07702118139



ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست