
نازانین لەدواى سەردەشت عوسمانى جوانەمەرگ چى بەگەنجان ولاوانى كوردستان بڵێین؟ئەوەتالەبەرچاوى خەڵك بەنوێژى نیوەڕۆ ولەبەرچاوى قوتابیانى زانكۆ گوڵێكى23بەهارى خێرلەخۆنەدیو لەلایەن چەندمیلیشیایێكى نەناسراوئیهانەدەكرێت ولەپاشان دەفرێندرێ و لەدورى100كیلۆمەترى هەولێر تەرمەكەى بەكوژراوەیی دەدۆزرێتەوە،ئەگەرچى لەئێستادا ئێمە نازانین ئەم تاوانەدڕندانەلەلایان چ لایەنێكەوە ئەنجامدراوە،بەڵام پۆلیسى هەولێروئاسایشى هەولێربەبەرپرسیار دەزانین،چونكە ئەوان بەرپرسن لەپاراستنى گیانى دانیشتووانى هەولێرى پایتەخت،ئێمەوەك كۆمەڵگەى لاوانى هەولێر ترس وتۆقان وتیرۆربەهەمووشێوەیەك ڕەتدەكەینەوە وشەهیدكردنى سەردەشت عوسمان بەتاوانى دژبەمرۆڤایەتى وكوشتنى گەنج ولاوى ئازادپێناسەدەكەین،دواكارین لەبەڕێزسەرۆكى هەرێم وسەرۆكایەتى پەرلەمان وسەرۆكایەتى ئەنجومەنى وەزیران وئاسایشى گشتى لەكوردستان بەزووترین كات ئەنجامدەرانى ئەم كارەتیرۆریستیە بەسزاى دادپەروەرانەبگەن،لەكۆتایدائومێدەخوازین سەندیكاى ڕۆژنامەنووسانى كوردستان وڕێكخراوەكانى قوتابیان وخوێندكاران هەڵوێستى جدى لەبەرامبەرئەم كارە وەربگرن،گیانى بەرزى شەهیدسەردەشت عوسمان بەهەشتى بەرین بێت وسەبوورى بۆكەسووكارى لەخوداداوادەمەین وئەنجامدەرانى ئەم كارەتیرۆریستیە رووڕەش وڕیسوابن.
كۆمەڵگەى لاوانى هەولێر
7/5/2010
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست