وته‌بێژی لیستی گۆڕان مووچه له ده‌زگای سه‌رده‌م وه‌رده‌گرێت
22/07/2009, 12:00 (GMT+1)

شاهۆ سه‌عید خۆی وته‌نی (گۆرانخوازه) كه وته‌بێژ و یه‌كێكه له‌كاندید و كه‌سایه‌تیه‌كانی لیستی گۆڕان بۆ پارله‌مان, ئه‌و راستیه ده‌گه‌یه‌نێ كه ناوبراو خۆی له‌ناوه‌ڕۆكدا گه‌نده‌ڵه ئیتر چۆن باس لهگهندهڵیی ده‌كات .
نمونه‌ش بۆ گه‌نده‌ڵیه‌كه‌ی تا ئێستا شاهۆ سه‌عید له‌ده‌زگای سه‌رده‌م كهدهزگایهكی ڕوناكبیریه مانگانه مووچه‌ی 825هه‌زار دینار وه‌رده‌گرێت ، كه300هه‌زار دیناری دیاری تاڵه‌بانییه و ناوبراو به‌بێ ئه‌وه‌ی ته‌نها ڕۆژێك ده‌وام بكا‌و ماندو بێ و كار بكات بۆ ده‌زگاكه وه‌ری ده‌گرێت ته‌نها ئه‌وه‌نده نه‌بێت كهڕۆژی25ی هه‌موو مانگێك ده‌چێ و مووچه‌كه‌ی وه‌رده‌گرێت.
كه‌سێك كهوتهبێژی ڕه‌سمی گۆران بێ و ئیدیعای گۆڕان بكا‌و خۆی بهگۆڕانخواز بزانێت گه‌ل چاوه‌ڕێی چی لێ بكات له‌پارله‌مان ئه‌وه‌شی كهكارهساته ئه‌و كه‌سه خۆی بهنهزیه و پارێزهرو داكۆكیكاری مافه‌كانی میلله‌ت ده‌زانێت .
پێویسته بڵێین شاهۆ سه‌عید ئه‌مه گهندهڵیهكانێتی ده‌بێ ئه‌وانه‌ی له‌پشتی به‌نمونه‌ی چه‌ندانی وه‌ك شاهۆ سهعیدهوهن ده‌بێ چی بكه‌ن و چۆن بن ئه‌وه‌ش حه‌قیقه‌ته و هه‌رگیز به‌ری خۆر به‌بێژنگ ناگیرێت كه ئه‌مانه‌ن خۆیان خزاندۆته ناو لیستیی گۆڕانه‌وه و بانگه‌شه ده‌كه‌ن و ئیدیعای داكۆكیكردن له‌مافه‌كانی میلله‌ت ده‌كه‌ن.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان









