پڕۆژه‌یه‌ک بۆ به‌رده‌م سه‌رای ئازادی و خه‌ڵکی کوردستان، بۆ ئیدانه‌کردن و ئیستقالهپێکردن به سه‌رۆکی په‌رله‌مان..
05/03/2011, 12:00 (GMT+1)

ئێستا ئێمه ده‌مانه‌ویت پرۆژه‌یه‌ک بخه‌ینه به‌رده‌م به‌رێزتان ، ئه‌ویش گرێدانی که‌مپینیک بۆ کۆکردنه‌وه‌ی ئیمزا بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رۆکی په‌رله‌مان بده‌ین به‌دادگای فیدراڵی عێراقی و ده‌سته‌ی نه‌زاهه‌ی عێراقی به‌م تۆمه‌تانه‌ی خواره‌وه:
1- شه‌هیدکردنی عه‌لی عه‌سکه‌ری و هاوه‌ڵه‌کانی له هه‌کاری ، که یه‌کێک بووه له بکوژ و مۆرکاری بڕیاری شه‌هیدکردنی زیاتر له 700 پێشمه‌رگه‌ی یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان له 1977.به‌ڵگه‌ش بۆ ئه‌مه له به‌رده‌ستدایه.. چۆن بکوژێک ده‌بی ببێ به سه‌رۆکی دامه‌زراوێکی ئه‌وهای نه‌ته‌وه‌یی.پیویسته خانه‌واده‌ی شه‌هید عه‌لی عه‌سکه‌ری بێ ده‌نگ نه‌بن و پشتیوانیمان لێ بکه‌ن.
2- ئه‌م به‌ناو دکتۆره ، وه‌ک مام جه‌لال له ویکلێکس ئاشکرای کردووه ، دکتۆر نییه به‌ڵکو موزهمیده ، واته بڕوانامه‌ی نییه ، ئه‌گه‌ر بۆشی دورستکرابێت ته‌زویره ، بۆیه پۆستێکی ئاوا ده‌بێ بڕوانامه‌ی هه‌بێت و ئێمه دڵنیاین هیج بروانامه‌یه‌کی نییه ، ئه‌وه‌ی له کۆمسیۆنیش پێشکێش کراوه ته‌زویره .له عێراقی فیدراڵ ده‌یان هه‌زار بڕوانامه‌ی ته‌زویر له‌لایه‌ن ده‌سته‌ی نه‌زاهه ئاشکراکراون وبکه‌رانی دراونه‌ته دادگا ، بۆیه زۆر هاسانه که که‌سێکی وا ته‌زویرچی بدرێته دادگا و تۆله‌ی که‌سوکاری ئه‌نفالکراوه‌کانی لی بکه‌ینه‌وه.
3- داواکارین پاش ئاماده‌کردنی لائحهکهی تۆمه‌تبارکردن و که‌مپینه‌که ، چه‌ند پاریزه‌رێکی خۆبه‌خش ، ئه‌م کاره به ئه‌نجام بگه‌یه‌نن و لایه‌نه یاسایه‌کانی حکومه‌تی ناوه‌ندی لێ ئاگادار بکه‌نه‌وه.
هاوکاریتان جێگای رێزه ..سه‌رکه‌وتنیش بۆ خه‌ڵکی کوردستانه.
کۆمه‌ڵی گه‌نج له شار و سارۆچکهکانی کوردستان.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان









