با 9 ئه‌م مانگه وه‌فادار بین بۆ هاری ڤان بۆمڵ..
02/06/2010, 12:00 (GMT+1)

كێ هه‌یه له ئێمه به دیداری ئه‌م پیاوه ماندوو نه‌ناسه دڵسۆزه بۆ كورد نه‌گه‌یشتبێت ,له‌و خۆپیشاندانانه‌ی له پێش ئێمه‌وه ئاماده ده‌بوو ,یان له‌و یاده تاڵانه‌ی له گه‌ڵ ئازارهكانماندا بوو .
كاتێك پێویستمان به پشتیوانی بووه تاكه كه‌س له ڕابردوو بوخچه‌ی هه‌موو ڕازه‌كانمان بۆی كردۆته‌وه , كاكه هاری بووه .
بۆ هه‌ڵه‌بجه وه‌ك عومه‌ر خاوه‌ر دڵسۆز بووه ,بۆ زیندانیان دڵی فه‌رزاد له هه‌ناویا لێی داوه , بۆ عاموداو قامشلو نوكی ته‌لبه‌نده‌كانی له ناو گلینه‌ی چاوی بووه,بۆ دیاربه‌كریش وه‌ك له‌یلا زانا خۆشه‌ویستی بووه .
بۆیه جێی خۆیه‌تی وه‌ك وه‌فادارییه‌ك بۆ ئه‌م كه‌ڵه پیاوه ,ڕۆژی 9-6 له شار‌و شارۆچكه‌كه‌مان یه‌كه‌م ده‌نگده‌ر بین ,ده‌نگیشمان بۆ وه‌فاداری بێت ,ده‌نگی هه‌موومان بۆ كاكه هاری ڤان بۆمڵ بێت
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان









