
لەپایتەختى هەرێمى كوردستان لەناو یەكێتى لەبەر هەبوونى دوو تەكەتل زۆر دژ بەیەك مەلبەندەكان هەمیشە گرفتیان هەبوو كە دابەش ببون بۆ دوو گروپ كار وارۆیشت تا ئەوكاتەى پلینیوم بەسترا پەیمانى ئاكاریان مۆر كرد بەلام بەداخەوە كارى پێنەكرا بەتایبەتى پاش رۆیشتنى ئەرسەلان بایز بۆ پەرلەمان, كۆسرەت رەسول على فرسەتەى قۆستەوە و چەندكەسێكى نزیكى خۆى خزاندە ناو دەزگاكانى رێكخستن بەبَى گەرانەوە بۆ پەیرەوى ناوەخۆ پاراستنى بەهاپیرۆزەكان بەتایبەتى, ئەوانیش ریبازى جمال حلاق و رامان ناوێك كەوا هیچ شارەزاییان نەبوو لە كارى رێكخستن بۆیە بووە هۆى نارازى بوونى زۆرێك لەكادیرانى مەلبەندى (3) تا هەلبژاردن كەواى لێهات نوینەرانى تەكەتلى كۆسرەت بەئاشكرا دیار بوون بۆئەوەى بیسەلمێنێ كە لەهەولێر تەنها كۆسرەت خاونیەتى بۆیە هەستا بەشكاندنى هاورێكانى بەتایبەتى ئەوانەى كەوا كۆسرەت پێى وابوو دەنگێكى زۆر دەهێنێت نەوەك لەپاشان كۆنترۆلى هەولێرى لەدەست دەرچێت وەك پێشتر هەموو كارەكانى بۆمەیسەر نەبێت وەباشترە بلێم پیاوەكانى بەكەیفى خۆى دابنێ لەهەرشوێك كە ئەو دەیەوێت, پاش ئەو شكستەى هەلبژاردنى نوێنەرانى عیراق بەتایبەتى لە هەولێر و دەنگ نەهێنانى نوێنەرەكانى كۆسرەت كە هەولى جیدى بۆدابوون بۆیە لەتاوا بەرەو هەندەران كەوتە رێ بۆ چارەسەرى نەخۆشی هەموو خەلكى هەولێرو كورستان ئەم شكانەى هەولێر كۆسرت بە هۆكار دەزانن چونكە هەر چوار بەرپرسى مەلبەنەكانى هەولێر لە تەكەتلەكەى كۆسرەت بوون سەرەراى هەرچواریان پیشمەرگەى چالاك بووینە لە ژیانى پیشمەرگایەتى و سیاسەتدا بەلام گەروانەبوایە ئەوان نەدەبوون بە بەرپرسى مەلبەند , وەزۆربەى ئەندامانى مەلبەندو كارگێرانى مەلبەندەكان لە پیاوانى ئەرسەلان بایز بوون كە زۆربەیان لەهەلبژاردنى ئۆرگانەكانى بَو رێكخستن ئەم دوو بەرێزە دەریان چواندن كە زۆربەیان ئەوكەسانە بوون كەشارە زا نەبوون لەكارى رێكخستن یا ئەوانە بوون لە حزبەكانى تر هاتببوون لەرێگاى ئەم دوو كاكەى هەولێر پلەیان پیدرابوو بۆ بەهێز بوونى پێگەیان لەكاتى بەستنى كۆنگرە , ئەوانیش واتە مەلبەندەكان پاش شكانى خۆیان وەك مەلبەند دەنگ نەدانى ئەندامەكانیان بەگوێرەى ئەوئامارەى كە هەیان بوو وە لەهەمان كات شكانى كتلەكەیان كە كۆسرەت رەسول سەپەرشتى دەكردن دەیانەوێت جارێكى تر ئو بەرپسیایەتە دور بخەنەوە لە خۆیان ئەویش بەوازهێنانى لێپرسراوى مەلبەندى (3) هەولێر ئەویش مامۆستا بكر مستەفایە كەەمەش كارێكى زۆر ئاسان نیە بۆ مامۆستا بكر چونكە لەزووەوە كەسێك بووە بەپال پشتى كۆسرەت هەموو ئەوبەرپسیاریەتانەى وەرگرتووە لە كورستانە, بەلام گەیشتە ئەو قەناعەتە كە كتلەكەى تەواو ,هیوادارم مەلبەندەكانى تریش هەمان هەلویستى مامۆستا بكر وەربگرن بۆئەوەى لەكاتى لێپرسینەوەى تەكەتلتچیەكانى یەكیتی كە كۆسرەت و ئەرسەلان بایز هۆكارى سەرەكى بوون.
بۆیە پێویستە سەركردایەتى یەكێتى بگەرێت بەشوێن كەسە دلسۆزەكان بۆئەوەى جارێكى تر یەكێتى هەلستێتەوە ببێتە ئەو هێزە كە تا ئێستا پارێزەرى مافەكانى خەلكى كوردستان بووە ئەوانەش ببرێنە بەر دەرگاى دادگاى گەل كە گەندەلیان كردوو كە هەموو هێزەكانى سیاسى گۆرەپانى كوردستان پشكیان تێدا هەبووە.
بەرەو یەك ریزى خەلكى كوردستان نەمانى گەندەلى و دزینى سەروەتو سامانى خەلكى كوردستان ,
[email protected]
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست