نامەى یەكى پڕهیوا بۆ وەزیرێكى جێى هیوا پ.د.دلاوەر وەزیرى خوێندنى باڵا.
15/12/2009, 12:00 (GMT+1)

دەمەوێت ئەوە بڵێم كە ئەو بڕیارەى تۆ بوەتە جێى خۆشیكى زۆر بێ كۆتا و بێ سنوور لە نێو كۆمەڵگا و خەمخۆرانى زانستى و خوێندنى باڵا چونكە هەموومان باش دەزانن كە (ادریس هادی) كە چۆن و بەچ شێوەیەك رەزامەند بوو لەسە ركردنەوەى ئەم بەشانە بە بەرتیل و پارەیەكى یەكجار زۆر بەداخەوە بۆ بەڕێزى چونكە ئەوەى تۆ بینیوتە ئەویش بێ گومان پێشتر بینیوویەتى بەڵام خۆى لێ كردبووە كەڕەى شەربەت.
بەڕێزم هیوادارین كە بتوانیت چاوێك بە بەشە ئەندازیاریەكانیش بخشێنیتەوە چونكە ئەویش مەترسیەكەى هیچى كەمتر نە لە پزیشكى ,بنیاتى داهاتووى ئەم كۆمەڵگەیە رەنگە بكەوێتە دەست كۆمەڵێك لەو كەسانەى كە لەوێ دەخوێنن ,كە هیچیان فڕیان بە سەر ئەو حاڵە نیە .
لەگەڵ ئەوەى ئێستا زۆربەى كۆلێژەكانى كوردستان زۆربەى پێداویستیەكانى بەردەستە بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا كە پۆلى دەرچووانى دەبێت هێشتا جێگایى ترسن چونكە بەداخەوە گەنجانى ئەمرۆ بەشیكى زۆریان ژیانیان تەنها بە كات كوشتن گرتۆتە بەر و هیچى ترنا گرنگى نادەن بەوە لەبەردەستیانە جا نەخاسمە ئەوانەى كە لەم كۆلێژ ئەهلیانە دەخوێنن كە هەموو كوڕى دەسەڵاتدارن و كورى كەسانى سەرمایەدارى گەورەن كە ئەمرۆ هەركەسێ ئەم دوو شتەى هەبێ یاخوود ڵاى نزیك بێت ئەوە دەتوانم وەختە ئەولاش بكاتە نسیبى خۆى (گوناه نەبێ).
لەگەڵ ئەوەى كە ئەم زانكۆیانە هیچ بنەماى زانستى نیە بگرە دووریشە لە كەشى كۆلێژى , كەچى ئەوەى كە لەو زانكۆیانە دەكرێ بەتایبەتى (زانكۆى جیهان) لە ئەخلاقى زانستى و كۆمەڵایەتى زۆر دوورە رۆژانە شەرى كوڕى لێپسراوان لەسەر كچى جوان دەبینرێ و دەبیسترێ گرتەى مۆبایل بەشێویەیكى زۆر بەربڵاو بڵاۆتەوە كە لە ناو حەرەمى زانكۆى بەناو جیهان گیراوە.
تكا كارین هیواخوازین لە بەڕێزتان كەچۆن لە كاتى سەردانت بۆ پیرۆزبایى هیوات پێ بەخشین بتوانى و تۆزێكیش لە كاتى خۆت ببەخشیتە ئەو لایەنەش .
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان









