پشتگیرى لەپرۆژەى پەیكەرى ئازادیى بۆرەمزى شارى قەڵاومنارە سەردەشت عوسمان بۆبەرێزبنەمالەى شەهیدى سەربەرز سەردەشت عوسمان
07/06/2010, 12:00 (GMT+1)

وەك رێكخراوێكى خۆبەخشى یاسایى بەئەركى یاسایى وئەخلاقى خۆمانى دەزانین بەهەمووشێوەیەك بەرگریى لەكەیسى
شەهید سەردەشت بكەین لەپێناوسزادانى تاوانباران وبەرزراگرتنى رۆحى گەشى شەهید كەبووەسمبولى ئازادیى و رادەربڕین ، بەرێزان پێشتریش بەنووسراوى ژمارە (67) لەرۆژى 13/5/2010 داوامان لەسەرۆكایەتى داواكارى گشتیى كردبوو كەبەداواداچوونى جدى بكەن بۆدۆسیەى شەهیدسەردەشت بۆدۆزینەوەى تاوانبارانى راستەقینە ، لەم سۆنگەیەوە پشتگیرى یاسایى لەدروستكردنى پەیكەرى ئازادیى دەكەین بۆشەهیدسەردەشتى قوربانى ئازادیى وجەسارەت وراستگۆى لەشارى بێ ئازادیدا!!!!
*رێكخراوى رۆشنبیرى پەرەپێدانى چالاكى یاسایى
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان









