بەیاننامەیەك لە دەزگای ئیسرائیل-كورد بۆ رای گشتی جیهانی سەبارەت بە رەوەشی نۆیێ توركیا بە گشتی و لە كوردستان بە تایبەتی
27/12/2009, 12:00 (GMT+1)

بۆیە داواكاریین لە هەموو لایەكتان كە بە ئەركی مرۆڤ دۆستانە و مێژوویی و بە رۆڵی بەرپرسیارێتی خۆتان هەڵسن و گوشار بخەنە سەر حكوومەتی توركیا بۆ راگرتن وەستاندن و دەست هەلگرتنی بەپەلەی پیادەكردنی ئەم سیاسەتە چەوتە نوێیەی كە بەراستی دژی مرۆڤایەتی و بنەما یاساییەكانە كە جیهانی نوێی لەسەری بنیاددەنرێت.!!
بەرێزان..
ئەم شاڵاوە رەشبگیرییە دژ بە مرۆڤایەتیەی كە حكوومەتی توركیا ئەنجامی دەدەات بەرامبەر گەلی كورد، دەبێت رابگیرێیت، ئەگینا رەنگدانەوەی زۆر نێگەتێڤی دەبێت لەسەر سەرجەم رەوەشی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست كە خۆی لە خۆیدا پیویستی بە وە نییە 40ملیون مرۆڤی كورد لە جیاتی ئەوەی سیاسەتی دیموكراسی و پاراستنی مافی مرۆڤ و مرۆڤ دۆستایەتی و بأایەتی و پێكەوە ژیانی گەلان پیادە بكەن و ببنە بزاڤ و كۆمەڵە و أێكخراوی توندرەوەو دەمارگیر ،كە هەموو ناوچەكە بەدەستیەوە بناڵێنی. كە ئێمەی كورد خۆمانیش پێوە گیرۆدەبیین و ناوچەكەش بەرەو ئاقارێكی پشێوێی ونائارامی یەكجارەكی بەرین.. جارێكی تر داواتان لێ دەكەین كە بە رۆڵی مرۆڤ دۆستانەی مێژوویی خۆتان هەڵسن و وێژدانی زیندووتان بەكار بهێن و بجووڵینەوە بۆ دەست بەسەر داگرتنی ئەم رەوەشە نا لە بارو ناهەمواری ئەمرۆی باكووری كوردستان و توركیا پێدا تیدەپەرێت و لە هەمان كاتیشدا سوپاسی هەموو ئەو كەسایەتی و دەوڵەت و لایەنانە دەكەین، كە لەگەڵ ئیش و ئازاری گەلەكەماندان، یا خوود هاوسۆزن لەگەڵ كێشەی رەوای گەلە زووڵم ڵیكراو و ستەمدیدەكەماندان.
لەگەل ئەو پەری أێز و ستایشمان بۆ هەموو لایەكتان
داود باغستانی سەرۆكی دەزگای ئیسرائیل- كورد
12.26.2009
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان









