ڕوونكردنەوەیەكى پێویست
23/02/2011, 12:00 (GMT+1)

بۆ:ڕاى گشتى
دواى ئەوەى بەرەبەیانى 20-2-2011 (50)چەكدارى سەر بەلایەنى سیاسى هەرێمى كوردستان پەلامارى ئۆفیسى سەرەكى كەناڵى ئاسمانى (NRT) دا و زیانێكى زۆریان پێگەیاندن وێڕاى ئەوەى ئێمە وەكو گروپى ڕۆژنامەنوسانى بێسنورى كوردستان زۆر بەتوندى ئیدانەى ئەم پەلاماردانەمان كرد بەڵام جێگەى داخى ئێمەیە كە ئەو زانیاریانەى بەدەستمان گەیشتوون بڕیارى هێرشكردنە سەر ئەم كەناڵە و چاوسوركردنە لەبەڕێوەبەرانى كەناڵەكە بەبڕیارێكى كەسێك بووە كەزۆر شانازى بەئازادی و دیموكراسى و مافى مرۆڤ و ڕاگەیاندنى ئازاد دەكات لەبەرئەوە ئێمە وەكو گروپى ڕۆژنامەنوسانى بێسنورى كوردستان بەرپرسیاریەتیەكى گەورەمان لەسەر شانە ئەگەر حكومەتى هەرێمى كوردستان بەپەلە ڕوونكردنەوە لەسەر ئەم شەپۆلە هەڕەشانە نەدات كەلەبەڕێوەبەرانى كەناڵى ئاسمانى(NRT) و بەرێوەبەرانى ئەم كەناڵە بێدەنگى هەڵبژێرن ئێمە ناچاردەبین تەواوى زانیارییەكان بۆ ڕاى گشتى كوردستان و عێراق و جیهان و سەرجەم ڕێكخراوە پەیوەندیدارەكانى لێ ئاگاداربكەینەوە و بۆ ئەوەى ڕووى ڕاستەقینەى ئەو بانگەشانە دەربكەوێت كە بەرپرسانى هەرێمى كوردستان لەبەردەم ڕاى گشتى دەیكەین جارێكى تر ئێمە وەكو گروپى ڕۆژنامەنوسانى بێسنورى كوردستان هۆشدارى دەدەینە حكومەتى هەرێمى كوردستان و یەكێتى نیشتیمانى كوردستان بەتایبەتى ئەگەر بەپەلە ڕوونكردنەوەى پێویست نەدەن لەسەر ئەم كارە نابەرپرسانەیە ئێمە ناچاردەبین زانیارییەكان بڵاوبكەینەوە ئەوكاتە ئێمە بەرپرسیارى بارودۆخەكە ناكەین كەچ كاردانەوەیەك بەدواى خۆیدا دەهێنێت.
گروپى ڕۆژنامەنوسانى بێسنورى كوردستان
سلێمانى-هەرێمى كوردستان
Web-www.besnuri.com
[email protected]
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان









