ئه‌م وێنیه‌ی شه‌هید سه‌رده‌شت که له ڕووداو نێت بلاو کراوه‌ته‌وه ,وێنه‌ی پێش شه‌هیدبوونیه‌تی!.
25/05/2010, 12:00 (GMT+1)

وێنه‌که‌ی شه‌هید سه‌رده‌شت جێگه‌ی گومان نیه که پاراستن دایبێت به سایدی رووداو نێت که بڵاوی بکاته‌وه بابه‌تێکی کورتیشی له‌گه‌ڵ دابه‌زێنێت بۆ سیناریۆی تازه.
یه‌که‌م،ئه‌م وێنه‌یه پێش کوشتن گیراوه که خۆێنی پێوه نیه بۆ ده‌موو چاوی نیشان نادات ده‌موو چاوی دیار نیه به ئارامی گیراوه ده‌ستی به‌ستراوه قاچی به‌ستراوه کیسه‌یه‌کی نایلۆنی له‌سه‌ر کراوه.
دووهه‌م ، ئه‌م وێنه‌یه له مردوو ناچێت ته‌واو پاڵ نه‌که‌وتوه له‌سه‌ر ئه‌ژنۆ خۆی ڕاگرتوه و له‌سه‌ر شانی ڕاست خۆی ڕاگرتوه شه‌هید سه‌رده‌شت ئێستا زیندوو دیاره له‌م وێنیهدا
سێهه‌م،ئه‌م وێنه‌یه له شونێك گیراوه ده‌کرێت جیاواز تر بێت له‌گه‌ڵ شوێنی کوشتنه‌که‌ی پێویسته جوانتر لێکۆڵینه‌وه بکرێت له‌م شوێنی کوشنه‌که به‌راوورد له‌گه‌ڵ شوێنی وێنه‌که چه‌کی سه‌ربازه‌که که له‌پشته‌وه گیراوه ته‌واو سه‌ربازه‌که دیار نیه گومان درووست ده‌کات شوێنی دۆزینه‌وه‌ی کوشتنی شه‌هید سه‌رده‌شت بێت.
چواره‌م،بۆ ئه‌م وێنه‌یه ته‌نها ده‌ست رووداو نێت که‌وتوه بۆ شوێنیکی ترئاگادار نیه له بڵاو کردنه‌وه‌ی شه‌هید سه‌رده‌شت ده‌کرێت ڕووداو نێت داوای وێنه‌ی زیاتر بکات که ئه‌م وێنه‌ی بۆ ناردوه ئه‌م وێنه‌یه وادیاره له پاراستنه‌وه دراوه به ڕووداو نێت
بۆ ئه‌م وێنه‌یه سه‌ره‌تا دیار نه‌بوو بۆ ئێستا ده‌رکه‌ووت له سایدیكی پارتی که ناوی ڕووداو نێته
پێنجه‌م ،ئه‌م وێنه‌یه له پشت سه‌ربازێک گیراوه بۆ ئه‌وه‌ی بڵێن ئه‌م وێنه‌یه سه‌ربازیکی عێراقی دۆزیویه‌تیه‌وه به ناو{د.خ} به‌ڵام بۆ له‌پشت ئه‌م سه‌ربازه وێنه‌ی شه‌هید سه‌رده‌شت گیراوه به‌شێکی که‌می سه‌ربازه‌که له‌گه‌ڵ وێنه‌که تێکه‌ڵ کراوه بۆ ئه‌وه‌ی بڵێن سه‌بازێك دۆزیویه‌تیه‌وه ئێمه ئاگادار نیین ئایا ئه‌م سه‌ربازه ئه‌م وێنه‌ی گرتوه که له رووداو نێت بڵاو کراوه‌ته‌وه یان یه‌کی تر ئه‌م وێنه‌ی گرتوه که سه‌ر به پاراستنه .چه‌کی سه‌ربازه‌که خۆی گۆمانێکه ئه‌م چه‌که چه‌کی سه‌ربازی عێراقی نیه زۆر تایبه‌ته پێویسته لێکۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌م سه‌ربازه‌دا بکرێت چۆن ئه‌م ته‌رمه‌ی دۆزیه‌وه .ڕووداو نێت پێش رووداوی درووست کراو ده‌رده‌که‌وێت که خۆی به‌شداره بۆ په‌رده پۆش کردنی شه‌هید سه‌رده‌شت که پاراستن ده‌ستی نه‌بێت له‌م تیرۆر کردنه.بۆ ئه‌دره‌سی ئه‌م ئه‌م سه‌ربازه یان ناوی ته‌وای ئه‌م سه‌ربازه‌ی نه‌هێناوه به‌ڕاستی تاوه‌نه رۆژنامه‌یه‌ك خزمه‌ت به تیرۆستان بکات ناوی سه‌ربازه‌که به دوو پیت کۆتای هاتوه که له {د.خ} پێك هاتوه هیچ زانیاره‌کی ته‌وای نه‌داوه.
شه‌شه‌م،ده‌کرێت ئه‌م جله‌ی له‌به‌ر سه‌رده‌شت کرا بێت که جلی ده‌وامی کۆلیژ نیه بۆ ئه‌وه‌ی بڵێن له کاتی ده‌وام نهفڕیندراوه به‌ڵکوو له ده‌ره‌وه‌ی ده‌وام فڕیندراوه ده‌کرێت ئه‌م جله‌ی له‌به‌ر کرابێت .بۆیه ده‌بێت پرس بکرێت له براکانی یان دایکی که ئه‌م جله‌ی له‌به‌ر بوو که ئه‌م به‌یانیه رۆشتبوو ده‌ره‌وه یان جلی ده‌وامی له‌به‌ر دابوو .بۆ له‌گه‌ڵ دۆزینه‌وه‌ی ته‌رمه‌که‌ی وێنه‌که بڵاو نه‌کرایه‌وه ئێستا به ناچاری بڵاو ده‌کرێته‌وه ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌ش سیناریۆ نه‌بێت.
ماڵ وێرانی کورد لێره‌وه ده‌ست پێ ده‌کات دکتۆر به‌رهه‌م ده‌ڵێت که‌س نه‌گیراوه له سه‌ر تیرۆر کردنی شه‌هید سه‌رده‌شت .ڕووداونیتیش ده‌ڵێت دووکه‌س گیراوه له‌سه‌ر تیرۆر کردنی شه‌هید سه‌رده‌شت به‌داخه‌وه سه‌رۆکی حه‌کومه‌ت ئاگاداری ئه‌ولا نیه چی رووئه‌دا .به‌ڵام ڕووداو نێت هه‌موو زانیاریه‌کی لایه که ده‌ڵێت دووکه‌س گیراوه به‌ڵام دکتۆر به‌رهه‌م ئاگادار نیه.
www.rundaw.net
[email protected]
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان









