<

بۆ فەرەیدون عەبدولقادر .. بەشدارى خەمتم بەڵام ! وە كۆمەڵێك بابەت

02/09/2010, 12:00 (GMT+1)


چەند رۆژێك لەمەوپێش سەیرى سەتەلایتێكم ئەكرد، لە مانشێتى خوارەوەى هەواڵەكە نووسرابوو (فەرەیدون عەبدولقادر) بەڵام بەهۆى (با) وێنەكەى وەستابوو وە تێكەڵ بووبوو كە نەمتوانى بیخوێنمەوە بۆیە لام بووە مەتەڵ كە دەبێ چى روویدابێ و دەبێ (فەرەیدون عەبدولقادر) چى بەسەرهاتبێ! خەیاڵم بۆ چەندین شت و چەندین لێكدانەوەى جۆراوجۆر رۆشت...!!

كاك فەرەیدون:
* لێتى ناشارمەوە كە زۆر خەمى تۆم بوو، گوتم خوانەكا مەسەلەى (تلیاك)ەكەى لەسەر كەشف بووبێ ، ئەوتلیاكەى كە شانبەشانى دۆلارە دزراوەكانى هەرێمە بەدبەختەكەمان لەناو جانتاكانتەو ئەوەى لاى (ئازاد بەرزنجی)ى تاران و خێزانە فارسەكەى، چ ئەوەى لە شوققەكەیانە كە لە كووچەى عەرەبە و، چ ئەوەش كە لە ماڵەوەیانە، قازانجێكى زۆرت لێیانەوە دەستكەوت!!
دڵنیام باشت لەبیرە بەتایبەتیش پاش ئەوەى لەساڵی 1997 لەلایەن (كۆسرەت)ەوە لە پۆستى (پارێزگارى سلێمانى) بە سیفەتى (حامیها حرامیها) دەركراى ! بەڵام تۆ زۆر مەردانە توانیت درێژە بدەیت بە بازرگانیەكانت لە (بازرگانى تلیاك)!!! جا چى تیایە ئەوە نیە سەركردە سەربڕە تیرۆریستەكانى تاڵیبان و قاعیدەش بازرگانى تلیاك دەكەن؟ ئەى بۆچى بۆ ئەندامێكى مەكتەبى سیاسیەكەى جەلالى وەك بەڕێزتان حەرامبێ؟!
وە بازرگانى (خۆراكى ئێكسپایەرى ژەهر) واتە (تیرۆرى خۆراك) كە بۆتە هۆى بڵاوبوونەوەى جەڵتە و شەكرەو شێرپەنجەو چەندین نەخۆشى تر كە ماڵى هەزاران كەسى پێ وێرانبووە ،وە بازرگانى (ماددەى ئێكسپایەرو بێكەڵكى رەفزكراو) كە هیچ مەرجێكى كوالیتى و تەندروستى وسەلامەتى تیانەبێ وبازرگانى كۆندۆم !!

*پاشان گوتم لەوانەیە مەسەلەى فایلەكەت لەلایەن مخابەراتى عێراقیەوە كەشف بووبێ..بەڵام خواهەڵناگرێ نازانم ئەو پەیوەندیەت كەى دروستكرد؟راستەوخۆ دواى لەسێدارەدانى شەهاب و جەعفەر و، بەمەرجى ئازادكردنى تۆ بوو ؟ یان دواتربوو؟ وە نازانم تا كەى بەردەوام بووە.
چونكە تۆ پشتگیرى شەبەكەى دزى و گەندەڵى و مافیاو خراپەكارییەكانى (وەزارەتى پیشەسازی)ت دەكرد بە سەرۆكایەتى (عادل كەریم) بریكارى وەزارەتەكەو (عادل جەلال)ى بەڕێوەبەرى نووسینگەكەى و(ئەبوبەكرمحەمەد)ى مێردى دكتۆرە سەعدییەى ئافرەتان كە بەڕێوەبەرى گشتى و (فەرەیدون محەمەد)ی بەڕێوەبەرى كارگەى جگەرە و چەند كەسێكى تر بوو كە دەیان كارى گەندەڵییان لەسەر كەشف بوو وەك بەرتیل و وەرگرتنى دەیان پارچە زەوى پیشەسازى كە هەر پارچەیەكیان بە دەیان دەفتەر دۆلار فرۆشرابوونەوە وە لەلایەن شارەوانى سلێمانییەوە لە سەردەمى (حاكم قادر) كەشفكران لەسەردەمى كابینەكەى (عومەر فەتاح) و بە تەحدید لەسەرەتاى ساڵى 2004 وە لەئەنجامدا هەرهەموویان فەسڵكران لە وەزیفەو هەموو ئوتومبیل و شتێكى دائیرەیان لێ سەنرایەوە ، وە هەموو موڵك و ماڵێكى تایبەتیان لێ موسادەرەكرا بەفەرمانى دادگا و بە سەرپەرشتى (عومەر فەتاح)، وە (عومەر فەتاح) پاش ئەوەى سەركردەى مافیاكە(عادل كەریم) بانگدەكاتە ئەنجومەنى وەزیران ئەوا هەر لەگەڵ كردنەوەى دەرگاكە تفێكى زۆۆۆر گەورە و لە ناخەوە دەكاتە رووى (عادل كەریم)!!وە ئیهانەیەكى زۆرى دەكات.
(گەندەڵییەكانى وەزارەتى پیشەسازى) بووبووە بابەتى رۆژانە لەو كاتانەدا وە تاڵەبانى لەو كاتەدا خۆى چەند جارێك بۆ كەناڵەكانى راگەیاندن قسەى كرد و گوتى (دەبێ گەندەڵى بنەبڕ بكەین)!! كە وا نەبوو!!
هەموو كورد و هەموو عێراق دەزانن تاڵەبانى چ گەندەڵكارێَكە ، وە دڵنیام كە دوژمنان و ناحەزانى كوردستانیش زۆر باشتر لە ئێمە تاڵەبانى دەناسن! ئەگەر فەیلەسووفە یۆنانیەكان لەم زەمەنەى ئێمە بژیایانە ئەوا تاڵەبانییان ناو دەنا بە (خواوەندى گەندەڵى)! كەچى ئەو شەبەكەیەى وەزارەتى پیشەسازى زۆۆۆر لە تاڵەبانى گەندەڵتر بوون كە (فەرەیدون عەبدولقادر) پشتگیرییانى دەكرد و بە تەزكیەى ئەو لەكۆتایى نەوەدەكان لە بەعسیخانەكەى (بێجى) هێنرابوونە وەزارەتى پیشەسازى لە سلێمانى و مەسئوولیەتى حەسساسیان پێ سپێررا ، كەچى سەرەڕاى هەموو نیعمەتەكانى یەكێتى بۆیان و هەموو خراپەكارییەكیان دوژمنایەتى ئەو كەسانەیان دەكرد كە كوردایەتى دەكەن ، ئەوانەى پاكن، ئەوانەى لە كوردایەتى ماندووبوون بەڵام ماندوونەناس بوون! بەڵام یەكێتى ئەو كاتە زۆۆۆر درەنگ بەخەبەرهاتەوە و دڵى سەدان و هەزاران كەس لە یەكێتى تۆررا و گەورەترین زەڕبەیان دا .
دواى ئەوەى یەكێتى پەیوەندییەكانى زۆر ئاسایى و خۆشكردەوە لەسەر دەستى كۆنە جەلالیەكانى بەغدا و تیادا (عەبدولستار تاهیر شەریف) كە تیرۆر كرا بەهۆى ئەوەى زانیارى زۆرى لابوو لەبارەى پەیوەندى یەكێتى بە بەعسەوە، وە سەرپەرشتى و نوێنەرایەتى(سەعدى ئەحمەد پیرە) كە شەونخوونى دەكرد بۆئەوەى لە دواى نیوەشەوان بە یاوەرى ئەفسەران وپاسەوانەكانى دەزگاى زانیارى و ئەنجومەنى وەزیرانى دكتۆر بەرهەم بچێتە لاى برا بەعسیەكانى تاڵەبانى و خۆى!! ئەوا كەسانى بەعسى دەهێنرانە ناو حكومەتى سەوز بۆ دڵنیایى بەعس!!لەم كاتەدا وەزارتى پیشەسازى بۆ بەعس رێكخرابوو و كرابووە بەعسیخانە، ئەم شەبەكەیە پەیوەندى دروستكرد لەگەڵ وەزارەتى پیشەسازى و كانزاكانى عێراقى لەسەردەمى سەددام دا و چەندین جار كاربەدەستانى وەزارەتەكە ئیفادى بەغدا كران كە ئەمەش دەیسەلمێنى حكوومەتەكەى تاڵەبانى پەیوەندى هەبووە بە بەعس وە وەزارەتە بەعسییەكە ناسنامەى بۆ كاربەدەست و لێپرسراوانى وەزارەتى پیشەسازى ئیدارەى سەوز كردبوو وە وەك لقێكى خۆیان حسابى بۆ كردبوو بە ناوى (كارگەى چیمەنتۆى سەرچنار) چونكە ئیعترافى بە بوونى حكومەتى هەرێم و وەزارەتەكانى نەدەكرد!
ئەم شەبەكەیە كام كەس دڵسۆزى كوردایەتى و یەكێتى بوایە، كام كەس پاك بوایە،كام كەس خاوەن خەبات و پێشمەرگایەتى و رێكخستنى كۆن و زیندانى سیاسى بوایە ، كام كەس بەتواناو زیرەك و پسپۆر بوایەلە پیشەكەى ئەوا ئیهانە دەكرا، تەنانەت گاڵتەشى پێدەكرا،دیارە تەوجیهى بەعس وابووە و سەركردایەتى یەكێتى و مام خڵەفاو نەك هەر لێى بێدەنگبوون بەڵكو خولقێنەرى ئەم رەوشە بوون!!
ئەم شەبەكەیە دەیان ملیۆن دینارى سویسرى ئەوكاتەیان زیان گەیاند بە حكومەت و بەڵێندەران و كارگەكانى بلۆك و خەڵكیش بەهۆى بەرهەمهێنانى چیمەنتۆى خراپ كە پاشان دڵسۆزترین كارمەندى كارگەى چیمەنتۆى سەرچناریان تاوانباركرد (نورى سوورى تاقیگەى كۆنترۆڵى جۆرى بەشى كیمیاوى) كە خەریكبوو لەداخا خۆى بكوژێت!!
فەرەیدون..باس لەوەش كراوە كە هۆى پشتگیرى كردنتان لەم شەبەكەیە جگە لە بەرژەوەندى ماددى و گەندەڵى و مخابەراتى ،خزمایەتیت هەبووە لەگەڵ دكتۆرە سەعدیە كە خێزانى كۆنە بەڕێوەبەرى گشتییەكەیە و باس لەوەش كراوە كە نهێنیەكى زۆر گەورەش هەیە كە ئەم دكتۆرەیە لە خزمەتت دابووە بۆ پینەكردنەوەى كچێنى ئەو كچە قوربانیانەى بەردەستت!
من داوا لە هەموو خوێنەران دەكەم لە ناوچەى سەوز پرسیارى زیاتر بكەن لەو خەڵكانەى لەو وەزارەتە و كارگەكان و فەرمانگەكانى سەر بەم وەزارەتە كاریان كردووە بۆئەوەى لە راستیەكان بگەنە ئەنجام ، دڵنیام دەیان تاوانى گەورەیان ئەنجام داوە كە نە من و نە دادگاش زانیاریمان هەبووبێ لەبارەیەوە!

فەرەیدون..خۆ هەموو كەس رابردووە پڕ لە شەرمەزارى و داوێنپیسیەكانت دەزانن!

ئەى هەر تۆ نەبووى لەساڵى 1995 ئەو كاتەى داواى پەیوەندى نائەخلاقیت كرد لە بەڕێزترین كارمەندى ئافرەتى دەزگاى ناوەندى راگەیاندنەكەت ؟ كە بەهۆیەوە (شەهید كەریم عوسمان) ئیستقالەى دا لە یەكێتى.

ئەى تۆ نەبووى گەورەترین فیتنەت نایەوە هەر لەگەڵ هەڵگیرسانى شەڕى ناوخۆ بوویتە هۆى شەهیدبوونى (یان كوژرانى رێباز) و مەلا سلێمان و چەندین تێكۆشەرى ترى مەڵبەندى بادینانى یەكێتى وە رێنمایى هەڵەت پێدان و بووە هۆى گیرانیان پاشان تیرۆركردنیان! كە لەوكاتەدا هەموو خەڵكى یەكێتى ى پڕو ئامادەكرد بۆ تەشەنەسەندنى ئاگرى شەڕى براكوژى!

سەیر ئەوە بوو كە بە پارێزگارى سلێمانى دانراى دواى خیانەتى مەزنى 31ى ئاب و هەولێر بووبووە دۆزەخى ئەندامانى سادە و لایەنگرانى یەكێتى تەنانەت ئەوانەى پارتى گومانى لێ بكردنایە، ئەوا تیرۆر دەكران یان بە ئازاردانیان لە سجنى ئاكرێ و سجنەكانى ئاسایشى جاشەكانى 96 دەتلانەوە ,ئەوا لەو كاتانەدا ژنى دووەمت كە مناڵكارێكى خوێندكارى كۆلیژى پزیشكى بوو لە هەولێر دەوامى دەكرد زۆر بە ئاسایى!! ئەمە مانى چیە بۆ یەكێ كە تێبگات ؟

*پاشان گوتم لەوانەیە فەزیحەى (مەسەلەى پەیوەندیت بە ئیتڵاعاتى ئێرانی)یەوە كەشف بووبێ بۆ راگەیادنە ئازادەكان،لەبەرئەوەى مام خڵەفاو تاڵەبانى تۆى وەك نوێنەرى ئیتڵاعاتى ئێرانى دانابوو لەناو حكوومەت و حیزب وەك ئەندامى مەكتەبى سیاسى و وەك پارێزگارى مافیاو دز و داوێنپیس !! لەبەرئەوەى ئەوكاتە یەكێتى وەزعى زۆر خراپ بوو، هێشتا پەیوەندییەكانى لەگەڵ بەعس گەرموگوڕ نەبووبوونەوە، وە پێش رێكەوتنى واشنتۆن مام خڵەفاو هێشتا یەكێتیى تەسلیم نەكردبووەوە بە پارتى و نێوانیان ناخۆش بوو، هەروەها پەیوەندى لەگەڵ توركیاش خراپ بوو ، سەرەڕاى كێشەش لەگەڵ بزووتنەوەى ئیسلامى لە ناوچەكانى هەڵەبجە و هەورامان، بۆیە تاكە دەروازەى یەكێتى سنوورەكانى ئێران بوون، خۆ برا ئێرانیەكانیشمان دەبێ بەرژەوەندییەكانیان لامان پارێزراو بێ !! هەروا بە ئاسانى سنوور ناكەنەوە ئەگەر نوێنەرێكى سەر بە ئیتڵاعاتەكەیان حاكم نەبێ بەسەر خەڵكى كوردستان!! كە فەرەیدون هەڵبژاردەكەیانە!!

من لێرەوە بە خوێنەرانى بەڕێز رادەگەیەنم كە تەنها گرنگى نەدەن بە مەسەلەى فایلدارەكانى بەعس، چونكە فایلدارى ترى خەتەرتریش هەن نموونەى فایدارەكانى ئیتڵاعاتى ئێرانى و میتى توركى و سى ئاى ئەى ئەمریكى و موسادى ئیسرائیلى و مخابەراتى بەریتانی و ...و...هتد. خۆ ئەگەر ئەم ووڵاتەمان مەسئوولى پاك و كوردپەروەرى تیابووایە بۆ حاڵمان بەو حاڵە ناخۆشانە دەگەیشت!! دەبوایە خەڵك لە بەختەوەرترین ژیاندا بگوزەرێنن نەك پەشیمان بن لە كوردایەتییەك كە ئەمڕۆ كەسانێكى كوردفرۆشى تیرۆریستى مافیاى دزو *یزو گەندەڵ ژیانمان لێ بكەنە دۆزەخ!!

فەرەیدون..
* دواجار وێنەى مانشێتەكە ئاسایى بووەوە و زانیم كە ئوتێل سۆما موڵكى تۆ بووە و بەپارەى دزراوى قووتى خەڵك و بە پارەى تلیاك و حەشیش و خۆراكى ئێكسپایەرى ژەهراوى و ..هتد بوویتە خاوەنى ، بێ ئەوەى سادەترین مواسەفاتى سەلامەتى تیابێ!!
دەمەوێ پرسیارێكیش لە خەڵك بكەم : ئایا خاوەن ئوتێلێك كە پارێزگارى شارێك بووبێ لەرووى ئیدارى و هونەرییەوە نەیزانیوە و نازانێ مواسەفاتى ئوتێل دەبێ چى بێت و چى پێویستە بۆ سەلامەتى میوانان؟ یان ئەم ماستە گوریسێكى تیایە!!

وە پرسیارێكیش لە دكتۆر بەرهەم دەكەم كە نوێنەرى سى ئاى ئەیە لە ناو یەكێتى و سەرۆكى (دوو نیوە حكوومەت)ەكەى هەرێمە ئایا تۆ راست دەكەیت كە یەكێتى و دوو نیوە حكوومەت رێگە دەدەن دادگا لێكۆڵینەوەى خۆى بكات لەو كارەساتەى ئوتێل سۆما كە دەورى چل كەس بوونە قوربانى و دەیانى تریش سووتان!! یان ئەوەش درۆیەكى ترتە و سەرى بۆ با ئەیەیت!!
چاوەڕێى ئیمەیلەكانتانم.
سلێمانى
 
[email protected]
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست