داشبۆردی ئێلیانەکان
29/05/2014, 12:00 (GMT+1)

ئەمە جێگای سەرنجە کە زانا ئەمریکیەکان بەلێنی ٢٠ سالی تریان بە مرۆڤ داوە دوای گەرانێکی زۆر شوێنێکی تری وەک زەوی دەدۆزنەوە و ژیانی تێدابێت و ئێلیان لێی نیشتەجێ بێت
ئەو بروایەی لە کەلکەلەم جێگیر بووە سەبارەت بە جەنگی جیهانی سێیەم، ئەوەیە ئەم جەنگە بە هیچ شێوەیەک و بارێک لە سەر زەویی رونادات و دەبێتە جەنگی ئێلیانەکان،
روسیاش خەریکە مانگ داگیر دەکات ئینجا ئەوەی دەمێنێتەوە دژایەتی کردنی شتی نوێیە جیاواز لە جارانی پێشوو و دژایەتیکردنی مرۆڤ بۆ مرۆڤ چونکە لێرەدا بە راستی مرۆڤ پێویستی بە یەکتری دەبێت جا لە قالبی هەر سیستەمێک دا بێت
ئەوەی جێگای سەرنجە راوانگەی میتا پۆزیتیڤیستیەوە رەنگە لە پیویانگ و دیالیکتیکیی بوونەوەرە نوێیەکان پێویست نەکات شتێک هەبێت بە نێوی یاساوە!
جا دوای ٤٠٠ سالی تر ئەو بونەوەرە بۆ خۆیان و ژن و مندالیان لە جیهانێکی تری وەک زەوی دانیشن بەدەم چا خواردنەوە یان رەنگە چا هەر نەمێنێت شتێکی خۆش دەخۆن و دەڵێن باپیرانی ئێمە لە شوێنێک بوون بە ناوی زەوی ئەمانە زۆر زرنگ و بێعار بوون، گۆشت خۆر بوون، بیرتیژ بوون، فەیسبووکیان هەبوو ، شتیان هەبوو بۆ یەکتر کوشتن تەلەکۆمینیکەیشن و شتی واشیان هەبوو جا لە ناویان دا جۆرێک هەبوون پێیان دەوترا ڕوسی کە ئێمە لە نەژادی ئەوانین و ئەوەتا بۆ خۆمان پالمانداوەتەوە و لە سایەی ئەوان ئێستا لە گالاکسیە جوانەکەی خۆمان تینوێتی بە دۆشاو ئەشکێنین ئیتر بە شێوەیەکی سروشتی، لە کۆپەنکی خەیالی ئەوانیشەوە گوییان بە شتێک نابزوێ ناوی کورد بووبێت و وەک روسەکانی باپیریان بووبێت و چوبێتە فەزا و مانگیان بۆ شیعر نەهابێتە خوارێ، بەلکوو داگیریان کردبێت!
کوردیش تازە بە تازە با بیخولێنێتەوە و بڵێ وەلا 31 ئاب نەبووایە کوردستان بەشێک بوو لە ئێران!
یان تازە بە تازە بە مەلا عەلی کەلەک یەژێ عنده مفاتح الغيب!
یاخود رابچلەکم لە خەبەری ' پێتڤییە حکومەت فلان تاسە بومە چابکەت یان ڤێری نەهێلی، بەدەم رێگاوە گۆرانیەکەی تاتلیس بچنێتەوە؛ سەنی سەندەن چۆک سێڤیدیم بـــابــــایـــــم !
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان









