نیگه‌ران مه‌بن بكوژه‌كان ئاشكرابكه‌ن
16/05/2010, 12:00 (GMT+1)

كه‌تیایدا چۆن هیَرش ده‌كه‌نه سه‌ر هاووڵاتیانى كوردستان و بهگیَرهشویَنیان وه‌سف ده‌كات، دهبیَت بزانن كه‌سه‌رده‌مى ئه‌وه به‌سه‌رچوو كهلهزیندانى ئاكرێ ده‌نگ نقوم بكریَت، یاخود له‌چیاى كوردستان خه‌ڵكى فڕیَبدهنه خواره‌وه. له‌وه‌ش سهرسوڕهیَنتر مه‌كته‌بى سیاسى باس له‌وه ده‌كات ئه‌م ناڕه‌زایه‌تیانه ده‌ستى كهسیَك یان گروپیَكى له‌پشته‌وه هه‌یه. خۆیان دهخهڵهتیَنن كه‌چی باش باش ده‌زانن ئه‌م ناڕه‌زایه‌تیانه ده‌ستى كه‌سیان له‌پشته‌وه نییه و خۆڕسكى دروست بووه‌و به‌رده‌وام ده‌بن و نه‌ك هه‌فته‌یه‌ك بیَدهنگ نابن به‌ڵكو تادۆزرینهوهى سه‌رداوی تیرۆری قه‌ڵه‌م هه‌روه‌ها بیَدهنگ نابن. به‌یاننامه شڕو شیَواوهكهى مه‌كته‌بى سیاسى باس له‌سه‌ركه‌وتنه گه‌وره‌كانى پارتى و پیَشهنگایهتى ئه‌و ده‌كات، كهراستیهكان پیَچهوانهى ئه‌وه‌یه‌و نه‌ك هه‌ر سه‌ركه‌وتوو نین به‌ڵكو دۆڕاو و ترسنۆكن. جابۆ ئه‌وه‌ى له‌وه زیاتر نیگه‌ران نه‌بن و خۆتان بهبهیاننامهو قسه‌لۆك خه‌ریك نه‌كه‌ن و دهبیَت هه‌موو كودرستانیَك ئه‌وه بزانیَت كه تیرۆركردنى عبدالستار تاهیر شه‌ریف و سۆران مامه حمه و سه‌رده‌شت عوسمان به‌بڕیارى ئیَوه ترسنۆك بووه.
دهمیَكه له‌چه‌ندین لاوه زانیاریم پیَدهگات له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى كه‌چۆن و بۆ چ مهبهستیَك و له‌سه‌ر چى ئه‌م كه‌سانه تیرۆر دهكریَن. به‌ڵام بۆ ئه‌وه‌ى پارتى و ده‌زگا نهخوازراوهكهى له‌وه زیاتر تۆمه‌ت بۆ خه‌ڵكى كوردستان دروست نه‌كه‌ن، هیچ زانیاریتر ئاشكرا ناكه‌م. به‌ڵام دهبیَت ئه‌وه‌ش بۆ ڕاى گشتى ئاشكرا بكه‌ین كه‌به‌هۆى بڵاوكردنه‌وه‌ى به‌یاننامه گوپهكهمان له‌لایه‌ن كه‌سانى گومانلیَكراوى سه‌ر به‌ده‌زگاى پاراستن ویَرای تههدیدكردن چه‌ندین تۆمه‌ت و قسه‌ى ناشیرین خراوه‌ته پاڵ گروپه‌كه‌مان و چه‌ندان ئیمه‌یڵی ههكهریش ئاڕاسته‌ى ئیمه‌یڵی گروپه‌كه‌مان كراوه، بۆ ئه‌وه‌ى له‌و ریَگهوه بتوانن ده‌ستبه‌سه‌ر ئیمه‌یڵ و سایته‌كه‌مان بگرن. به‌ڵام خۆشبه‌ختانه تاوه‌كو ئیَستا نه‌یانتوانییوه ئه‌و كاره بكه‌ن.
سه‌ربه‌رزبی بۆ شه‌هیدانى قه‌ڵه‌م
عبدالستار تاهیر شه‌ریف و سۆران مامه حمه و سه‌رده‌شت عوسمان و...هتد
ڕیسوایى و سهرشۆڕیى بۆ بكوژانى ده‌نگى ئازاد و ڕاست بیَژ
تادۆزرینهوهى بكۆژانی ده‌نگ بیَدهنگ نابین
*ئه‌م وتاره ته‌عبیر له‌راو بۆچوونی گروپی رۆژنامه‌نووسانی بیَسنوور ناكات و رای تایبه‌تی و شه‌خسی به‌نده‌یه.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان









