وەڵامێك بۆ قەلەمە كەی حەمید قەلادزەی ..
18/05/2010, 12:00 (GMT+1)

كەچی شتی دەنوسێ لەمەلپەڕی كوردستان نێت كەوا پریەتی لە بابەتە ڕەخنە ئامێزەكان كە لەدوای تیرۆكردنی سەردەشت عوسمان نوسراون تخوا چاوێكیان پێدا بخشێنە
1-دیارە كاكی نوسەر تا ئیستا نازانی تیرۆكردنی سەردەشت عوسمان چیە؟ لەناوبردنی گەنجێكی بەهرەمەندوو پر لە هێز و وزە و قەڵەمی پر لەووشە بوو دژی ئەو دەسەڵاتە فاشینزمەی لە هەولێر پەیرەو دەكرێت.
كەچی لەسەرەتای نوسینەكەی مێژووی تیرۆ شی دەكاتەوە .كەنازانی تیرۆكردنی سەردەشت عوسمان چیە بۆ لەسەرەوە میژووی تیرۆر شی دەكەیتەوە
1- هۆكارەكەی دەگەڕێتەوە بۆ ئەكتیڤ بوونی قەلەمە كەی شەهید سەەردەشت كە بی سڵ كردنەوە نوسویەتی هەموومان ئەزانین چی بابەتێكی ڕەخنەگرانەی نوسیوە دیارە كاك حەمید بابەتەكانی شەهید قەلەمی بەر چاو نەكەوتووە.دەنا دەیزانی نوكی قەلەمەكەی بۆجی هێلانە یەكی فرمیسك تیمساحی بردووە . بۆیە كاك حەمید بەدوای بابەتەكانی دا بگەڕێ خەرمانی مێشكتی پێ دەوڵەمەند بكە ئەوسا خۆت وەلامی پرسیارەكانت بدەوە.
2- تیرۆكردنی شەهید سەردەشت عوسمان دیارە خزمەت بە بنەمالەی بارزانی دەكات لە هێشتنەوەی پایەی دەسەڵاتیان . كەوا سەردەشتیان شەهید كرد و ووتیان ڕزگارمان بوو لە قەڵەمی ئەو . نەیان زانی لە خاڵە كۆتایەكەی ئەو هەزاران قەڵەمی بوێر وسەردەشت لەدایك بوونەوە
3- كاك حەمید باس لەوە دەكات كە لەنیوان هەولیر موسل 11 بازگە هەیە چۆن توانرا بەو بازگانە بگەیەنرێتە موسل . منیش دەڵیم برام دیارە خەڵكانیكی چاو كراوە هەیە كە جوگرافیای هەولیر شارەزابێت وە بۆ بكوژانی سەردەشت عوسمانیش ئاسایە كە بە ئاسمانش ئاودیوی بكەن .
لەلایەن هێزی دەسەڵاتەوە دیارە ئەم ڕۆژە هەموو بازگەكان كردراونەتەوە بۆ ئادیوكردنی جوانە مەرگ
بۆیە من دەپرسم لە كاك حەمید كاری زیرڤانی و ئاسایش و پۆلیس چیە ؟
لەكاتێك دا لەبەردەم كۆلێژی ئاداب بە بەر چاوی ئاسایش و پۆلیس و زێرەفانی بە شێوەیەكی دڕندانە پەلاماری گەنجێك بدەن و لێی بدەن بفڕێندرێت بۆ لەم كاتەدا و هیچ هەڵوێستێكیان نەبوو بەرامبەر ئەوكارەساتە؟ بۆچی؟ بۆچی.؟
بۆچی بەڕێوەبەری پۆلیس ئاگەداركردنەوەی بێ هەڵویست بوو ؟ بۆچی ؟ دوای تیرۆریشی هیج لێدوانێكی نەدا ؟
بۆچی ڕاگری كۆلیژ لەئاگەدار كردنەوەی ئەم كارە بۆ هەڵویست بو و ؟ بۆچی ؟
4- باسی (كەمالی سید قادر) دەكەیت دیارە تۆ تازە بەو تەوژمە توندوتیژیانەی كە دەكرێت بەرامبەر قەلەمی ئازاد ئاشنابوویت , دیارە (كمالی سید قادریش) بە هەمان شێوە بوو بەس نەیان توانی تیرۆری بكەن , ئەیانزانی زۆر خەراپ بەسەریاندا دەشكێتەوە وەك بوركانێك پایەی دەسەڵاتیان هەڵ دەتەكێنێت.
5- بێگومان كە تۆ بەیاننامەكەی (م-س) پارتیت خوێندبایەوە دەتزانی كە چی شەپرێزەیەكی پێوە دیار بوو وە ئەم بەیاننامەیە سەرەتایەكە بۆچی ؟ بەڵام بەداخەوە دیارە تۆ تا ئیستا نەتخوێندۆتەوە , دەنا لە جیاتی (گوایە پارتی هەموو ئەوانە بەگێرە شێوێن دەزانێ كە ناڕەزایان نیشانداوە) دەتنوسی بەڵی پارتی هەموو ئەوكەسانەی بە گێرە شێوێن دەزانێ كەناڕەزایان دەربڕی و بەژداری ڕێپێوانەكانیان كرد لە دژی تیرۆ كردنی (سۆرانی حمە و سەردەشت عوسمان و ...............هیتر)
لەهەمووشیان گرنگتر ئەوەیە كاك حەمید قەلادزەیی لێدوانێك لە كەناڵی زاگرۆس كە گوایە بەژداری ڕێپیوانەكەی كردووە دژی ئەم كارە تیرۆرستیە بەس چۆنە تا ئیستا وەڵامی پرسیارەكانی دەست نەكەوتووە كەوا لەناوەندێكی ڕۆشنبیری ئاسۆس دا كاردەكات و بێ ئاگایە یاخود خۆی........ دەكات
[email protected]
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان









