جۆن لیندبێرگ: پارتی تۆمەتبارە لە‌كوشتنی ڕۆژنامە‌نووس سە‌ردە‌شت و هە‌ر لێكۆلێنەوەیە‌ك لە‌لایە‌ن ئە‌و پارتە‌وە بکرێت، جێگە‌ی
16/05/2010, 12:00 (GMT+1)

جۆن لیندبێرگ نووسه‌رو توێژه‌ر له‌زانكۆی ستاندفۆردی ئه‌مه‌ریكی، له‌نووسینێكدا كه‌ئه‌مڕۆ له‌ڕۆژنامه‌ی (هه‌فینگتۆن پۆست)ی ئه‌مه‌ریكیدا بڵاوكراوه‌ته‌وه له‌ژێر ناونیشانی (نووسه‌رێك له‌سه‌ر شیعرێك له‌عێراق ده‌كوژرێت) باس له‌كوشتنی ڕۆژنامه‌نووس سه‌رده‌شت عوسمان ده‌كات، كه له‌چواری ئه‌م مانگه‌دا له‌به‌رده‌م زانكۆی سه‌ڵاحه‌دیندا ڕفێنراو دواتر به‌كوژراوی له‌موسڵ دۆزرایه‌وه.
نووسه‌ر باس له‌وه‌ده‌كات كه له‌ماوه‌ی ڕابوردوودا ده‌زگا نێوده‌وڵه‌تییه‌كان تێبینیی ئه‌وه‌یان كردووه كه له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی سه‌رۆك مه‌سعود بارزانیدا، ئازادییه‌كانی ڕۆژنامه‌گه‌ری‌و ڕه‌خنه‌كان سه‌ركوتده‌كرێن، ئاماژه‌ش به‌نوێترین ڕاپۆرته‌كانی ڕۆژنامه‌ی نیویۆرك تایمز ده‌كات، كه باس له‌ترساندن‌و گرتنی ڕۆژنامه‌نوسان ده‌كات له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ئاسایشه‌وه.
لیندبێرگ، له‌نووسینه‌كه‌یدا له‌باره‌ی كوشتنی ڕۆژنامه‌نوس سه‌رده‌شت عوسمانه‌وه ده‌نووسێت "سه‌رده‌شت بووه جێگه‌ی چاودێریی هێزه‌كانی ئاسایش، پاش ئه‌وه‌ی له‌نووسنێكی گاڵته‌ئامێزدا باسی له‌خزمایه‌تی‌و نیپۆتیزمی بنه‌ماڵه‌ی بارزانی كردبوو".
پاشان توێژه‌ره ئه‌مه‌ریكییه‌كه ئاماژه به‌وه ده‌كات كه "هێزه‌كانی بارزانی" تۆمه‌تبارن به‌ئه‌نجامگه‌یاندنی ئه‌م كوشتنه، كه بووه جێگه‌ی ناڕه‌زایی زۆر‌و خۆپێشاندانی گه‌وره له‌شاری سلێمانی.
"بارزانی‌و هێزه‌كانی ئاسایشی ژێرده‌سه‌ڵاتی تێوه‌گلانیان له‌و كوشتنه ڕه‌تده‌كه‌نه‌وه‌و بڕیارانداوه كه لێكۆڵینه‌وه بكه‌ن له‌وباره‌یه‌وه، به‌ڵام هه‌موو لێكۆلێنه‌وه‌یه‌ك له‌لایه‌ن ئه‌مانه‌وه جێگه‌ی گومانه، چونكه ئاسایش له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی كوڕه‌كه‌ی بارزانیدایه" نووسه‌ره ئه‌مه‌ریكییه‌كه نووسیویه‌تی.
ڕۆژنامه‌نووس سه‌رده‌شت عوسمانی 23 ساڵ له4ی ئه‌م مانگه‌داو له‌به‌رده‌م كۆلیژه‌كه‌ی له‌هه‌ولێر ڕفێنرا له‌لایه‌ن چه‌ند كه‌سێكی نه‌ناسراو دواتر ته‌رمه‌كه‌ی له‌موسڵ دۆزرایه‌وه
ئە‌و بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان









