كوردستانپۆست مینبەرى ڕاستگۆیە ، سەباحى قارەمان ڕاستى گووت ، ئارى هەرسین درۆى كرد .
18/01/2011, 12:00 (GMT+1)

دەتوانین بڵێین ئارى هەرسین و پارتى داواى لێ بوردنیان لەكوردستانپۆست و سەباح عەلى قارەمان كرد چونكە كاكە سەباح بۆیەكەم جار ئەمەى لەكوردستانپۆست وەك یەكەم دەزگاى سەربەخۆى فعلى ئۆپۆزسیۆن بڵاوكردەوە بۆیە ئەم داواى لێ بوردنە یەكەم جار بۆ ئەوانە ئینجا بۆ خەڵكى تر .
ئێستا خوێنەرانى بەڕێزى كوردستانپۆست ئێوە بڕیاربدەن كوردستانپۆست مینبەرى ڕاستگۆیە یان نا ؟ كاكە سەباحیش ڕاستى فەرموو یان نا ؟ .
ئەمەى خوارەوەش دەقى داواى لێ بوردنەكەى پارتیە كەلەسایتى هاوڵاتى بڵاوكراوەتەوە ..
پارتی دانی بەوەدانا لەكەناڵێكی ناوخۆییەوە گرتەی "سێكسی" پەخشكراوەو داوای لێبوردنیشی كرد
18/1/2011
عومەر فەتاح
ئەمرۆ (3 شەممە) پارتی دیموكراتی كوردستان، لەزاری بەرپرسی راگەیاندنی پارێزگای سلێمانیانەوە، بەفەرمی دانی بەوەدا نا كە لەكەناڵێكی ناوخۆییانەوە (14) چركە گرتەی سێكسی لێدراوەو داوای لێبوردنیشی كرد سەبارەت بە لێدانی ئەو گرتەیە.
ئاری هەرسین بەرپرسی راگەیاندنی پارتی دیموكراتی كوردستان، لەپارێزگای سلێمانی لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەنوسیدا بە رۆژنامەنوسانی راگەیاند "شەوی 13/14 لەكەناڵی ناوخۆیی سلێمانییەوە، لەكاتژمێر 11.30 بۆ ماوەی (14) چركە گرتەیەكی سێكسی لێدراوە، ئێمە وەكو راگەیاندنی پارتی لەسلێمانی داوای لێبوردن لەوكەسانە دەكەین كە ئەو گرتەیەیان بینیوەوهەركەسێكیش سكالامان لەسەر تۆمار بكات لەسەر ئەو بابەتە دەچینە بەردەم دادگا".
شەوی 13/14/1 لەكەناڵی ناوخۆیی سلێمانیەوە كە سەربەپارتی دیموكراتی كوردستانە گرتەیەكی "سێكسی" پەخشكرا، ئەمەش ناڕەزایی لێكەوتەوەو سەرۆكی فراكسیۆنی كۆمەڵی ئیسلامیش لەئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لەبەیاننامەیەكدا داوایكرد ئەو كەناڵە بدرێتە دادگاو پۆزش بهێننەوە بۆ خەڵكی سلێمانی.
هەرسین ئاماژەی بەوەشكرد، پێش دەركردنی ئەو بەیاننامەیە ئەوان لیژنەیەكی لێكۆڵینەوەیان بۆ ئەو كێشەیە پێكهێنابوو، بەڵام بەیاننامەكەو رووداوەكە زیاتر بەئاگای هێنانەوە. وتی "ئێمە ئیجزائاتمان بەرانبەر ئەو كەسانە ئەنجامداوە كە ئەو هەڵەیەیان بەسەردا تێپەڕبووە". بەڵام ئامادە نەبوو وردەكاری ئیجرائاتەكان باس بكات.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان









