بانگه‌وازی سێهه‌م وگرنگ بۆ هه‌موو کورده‌کانی ده‌ره‌وه‌ی کوردستانی باشوور
28/04/2009, 12:00 (GMT+1)

ئه‌وه‌تا ده‌سه‌ڵاته ئێکسپایهرهکی مه‌سعود و جه‌لال به‌بیانووی نه‌بوونی سه‌رژمێری(احسائی) کوردانی ده‌ره‌وه‌ی کوردستان بێ به‌ش ده‌که‌ن له‌هه‌ڵبژاردنی داهاتوو.ئ ه‌مه‌ش یان ته‌نها له‌به‌ر ئه‌وه‌یه که ئه‌وان باش ده‌زانن زووربه‌ی هه‌ره زۆری کوردانی ده‌ره‌وه‌وه جارێکی تر ده‌نگ ناده‌ن به‌وان. ئه‌ی ئه‌گه‌ر وا نییه بۆچی له‌هه‌ڵبژاردنه‌کانی ڕابووردوو به‌بێ هیچ ئامارێکی سه‌رژمێری ئێمه‌تان ڕاپێج ده‌کرد له‌م ووڵات بۆ ئه‌و شار و پاره‌ی به‌نزین و کرێ پاس و قیتاریشتان بۆ ده‌داین و نوێنه‌ره مه‌سینه ههڵگرکانتان له‌فه و خواردنه‌وه‌شیان له‌ناو پاسه‌کان ده‌دا به‌خه‌ڵک؟ . جا بۆیه وه‌ک به‌رپرسیار له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و به‌هانه و درۆ زله‌ی ده‌سه‌ڵاتی کوردی و به‌جێهێنانی ئه‌رکی نیشتمانی و نه‌ته‌وه‌ییمان ، هه‌روه‌ها تۆڵه‌ی خۆمانیان لێ وه‌که‌ین ده‌بێت:
هه‌ریه‌کێک له‌ئێمه‌ی ده‌ره‌وه‌ی ووڵات که‌به‌لایه‌نی که‌مه‌وه10 که‌س وکاری خۆی که‌هه‌قی ده‌نگدانی هه‌یه له کوردستان ، ئاگاداریان کاته‌وه که جارێکی تر ده‌نگ نه‌ده‌ن به‌ده‌سه‌ڵاتی دز و مافیا و داوێنپیسی پارتی و یه‌کێتی که‌ی جه‌لال و مه‌سعود ، به‌ڵکوو ده‌نگ بده‌ن به لیسته سه‌ربه‌خۆ نوێ وڕێفۆرمخوازهکان.
ئه‌و کاتهخۆی له‌خۆیدا به‌لایه‌نی که‌مه‌وه ده‌توانین نیوملیۆن ده‌نگیان لێ که‌م که‌ینه‌وه و مل که‌چی ئه‌مری واقیع و گۆرانکاریان بکه‌ین که له به‌رژه‌وه‌ندی یه‌کێتی نه‌ته‌وی و ستراتیژی نهتهویدایه و کۆتایی به‌حوکمی بنه‌ماڵه‌ی وعه‌شیره‌تی وکۆنفیدراڵی عهشیرهتێ که‌ی مه‌سعود بهێنین که دژ به‌نه‌ته‌وه‌بوونی کورده.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان









