پارتی سه‌ری مه‌نهۆڵه‌که‌ی هه‌ڵدایه‌وه
03/12/2011, 12:00 (GMT+1)

پارتی وه‌ک حیزبێکی بنه‌ماڵه‌یی کێشه‌کانی کوردستان به شێوه‌یه‌کی نایاسایی چاره‌سه‌ر ده‌کات و وه‌ک پیشه‌ی به‌رده‌وامی خۆی هیچ کات بۆ یاسا ناگه‌ڕێته‌وه و خۆیان له سه‌روی یاساوه ده‌بیننه‌وه و ده‌روێشه‌کانی دیوه‌خانی بنه‌ماڵه‌ش به ڕاست و ناڕاست سه‌رده‌له‌قێنن.
له کاتێکدا پارتی خۆیان ده‌سه‌ڵاتدارن له ناوچه‌ی بادینان ئاسایش و پۆلیس و پێشمه‌رگه و زێره‌ڤانی له خزمه‌تیاندایه ده‌بو شێوازێکی شارستانیانه‌یان به‌کار بهێنایه بۆ به‌دواداچونی ڕوداوه‌کانی بادینان (که ئه‌مه له پارتی ناوه‌شێته‌وه) ئه‌ندامه‌کانیان به‌ردایه باره‌گاکانی یه‌کگرتوو ده‌ستیان کرد به سوتاندنیان و بێ ئه‌وه‌ی پۆلیس و ئاسایش و زێره‌ڤانی به‌رگری لێ بکه‌ن.
ئه‌م حیزبی بنه‌ماڵه‌یه له وه‌ک په‌نده کوردیه‌که وێنه‌یانمان بۆ ده‌کێشێت شێری ماڵه‌وه و ڕێوی کۆڵانان، هیچ جۆره کاردانه‌وه‌یه‌کیان نییه له‌سه‌ر بۆردومانکردنی سنوره‌کانی کوردستان له لایه‌ن تورکیا و ئێرانه‌وه، به‌ڵام بینیمان چۆن له شاری سلێمانی که‌وتنه وێزه‌ی خوێندکاران و خۆپیشانده‌ران، له بادینانیش هه‌مان کاری قێزه‌ونیان ئه‌نجامدا.
بێگومان ئه‌گه‌ر ئه‌وانه‌ی باره‌گاکانی یه‌کگرتوویان سوتاند خاوه‌نی دوکانه‌کانی مه‌یفرۆش و مه‌ساجه‌کان بوونایه ئه‌وا به‌و ژماره زۆره ده‌یان توانی پارێزگاری له فرۆشگاکانی خۆیان بکه‌ن و نه‌هێڵن بسوتێت.
پارتی ئه‌وه‌ی پێ شه‌رم نه‌بوو که له سی و یه‌کی ئابدا ڕژێمی به‌عس بێنێته سه‌ر کوردستان و خه‌ڵکی به‌ر فیشه‌ک بدات له باره‌گاکانیه‌وه ئه‌وا هیچ شه‌رمیش ناکات درۆ بۆ میلله‌ت بکات که بڵێت ئه‌وانه‌ی ئه‌و کاره تێکده‌رانه‌یان کردووه ئه‌ندامانی ئێمه نه‌بوون، له کاتێکدا هیچ که‌س گومانی نیه له‌وه‌دا.
هیچ گومانم نیه له‌وه‌دا که پارتی وه‌ک چۆن خۆیان ده‌ڵێن که پردیان پێ تێک ده‌درێت و پێیان دروست ناکرێت، به هه‌مان شێوه کوردستانیان پێ تێک ده‌درێت و پێیان ئاوه‌دان ناکرێته‌وه و بۆگه‌نیان هه‌موو کوردێک هه‌راسان ده‌کات.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان









