منیش عاشقی كچه‌كه‌ی بارزانیم
16/09/2010, 12:00 (GMT+1)

منیش عاشقی كچه‌كه‌ی بارزانیم به‌س جارێ نازانم بارزانی كچی له‌ته‌مه‌نی مناهه‌ر هه‌یه یان نا ئه‌و سه‌رۆكه ته‌زویره كه‌ئێستا سه‌رۆكمه منیش حه‌زده‌كه‌م ببێته خه‌زورم هه‌رچه‌نده كاكه سه‌رده‌شتی شه‌هید ئاواتی ئه‌وه‌بوو به‌ڵام بۆی ته‌واو نه‌كرا هیوادارم من بتوانم ته‌واوی بكه‌م و ئاواته‌كه‌ی خۆم و سه‌رده‌شت بێنمه‌دی .
وه‌كو سه‌رده‌شت ده‌یوت مانگی هه‌نگوینی له‌پاریس به‌سه‌رده‌به‌م من حه‌زم له‌پاریس نیه دامناوه برۆمه به‌رلین وه‌دڵنیاشم مام له‌به‌رلینیش كۆشكی هه‌یه هیتر له‌وێش بیرێكی لێئه‌كه‌مه‌وه كه‌یه‌ك دوو شه‌وێك له‌وێشبین.
وه‌من وه‌كو كاكه سه‌رده‌شتم حه‌زم له‌پاسه‌وانی سه‌گی ئه‌وروپی و شتی له‌و جۆره نیه به‌س هه‌ر ئه‌رۆمه سه‌ری ره‌ش و له‌وێش قه‌سرێكی هاوشێوه‌ی مامان وه‌رئه‌گرین وه ئه‌و پۆست و شتانه‌م ناوێت باوكم ئیشه‌كه‌ی خۆی عه‌یبی نیه به‌س جارجار له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی سه‌ربه‌لایه‌نی زه‌رد نیه ئه‌ی گوازنه‌وه بۆ ئه‌ولاو ئه‌ولا خاڵۆكه‌شم زۆر پێویستی پێی هه‌یه به‌خوا له‌وانه‌بێت ته‌نها بیرێك بۆ ئه‌و بكه‌مه‌وه فه‌قیره زانكۆی ته‌واو كردووه كه‌چی ماتۆرێكی كه‌ریم كابانی پێیه به‌قاڵی ئه‌كات به‌س قه‌یناكات له‌م وڵاته هه‌روایه ئه‌وه‌ی كه زانكۆ و شه‌هاده‌ی به‌رزی هه‌بێت ئه‌بێت بروات له‌كۆڵانه‌كانا به‌قاڵی و حه‌ماڵی بكات یان له‌ده‌وروپشتی مزگه‌وته‌كانا دا‌نیشێت دامه‌بكات به‌س ئه‌وه‌ی كه‌شه‌هاده‌ی نیه ئه‌بێت به‌وه‌زیر و گزیر و سه‌رۆك و هیتر ئه‌و پۆستانه من له‌وپۆستانه نازانم هه‌ر بۆنمونه خه‌زورم شه‌هاده‌ی شاخی هه‌یه بۆته سه‌رۆكی هه‌رێم ئه‌مه‌له‌سه‌ر چ یاسایه‌ك دانراوه كه‌واته ئه‌بوایه مامه‌كه‌شم كه‌ئێستا زابته ئه‌بوایه ئه‌ویش جێگریی بارزانی بوایه كه‌چی هێشتا پولێكی ته‌رناژی .
وه‌كو كاكه‌سه‌رده‌شت وتی نازانم كێ له‌گه‌ڵ خۆم ببه‌م بۆ داخوازی منیش هه‌ر سه‌رم سورماوه و بیر ئه‌كه‌مه‌وه هه‌ر نازانم كێ ببه‌م ئه‌نفالچیم ده‌ست ناكه‌وێت قوسه‌ی كوری سه‌دامیش هیچ هه‌ر سه‌دامیش هیچ ئه‌ویش سه‌ریناوه‌ته‌وه ئه‌گینا ئه‌وان زۆر باشبون چونكه ئه‌وان یه‌ك پێربوون له‌گه‌ڵ خه‌زورمدا له‌شه‌ری 31ی ئابدا هاورێبون .
وه‌ڵا منیش نێچیرم ده‌ستناكه‌وێت چوكه ئێستا هیچ پۆستێكه‌ی نییه تا كۆنگره‌ی رۆژنامه‌وانیشی بۆساز بكرێت تابڵێم له‌وكاته‌یا به‌و ئه‌ڵێم ، وه‌ڵا ئێستا ده‌شنێش ناچێته لایان چونكه ئێكسپایه‌ربووه هیتر به‌دوای ئه‌وه‌یائه‌گه‌رێم كه‌بزانم ئێستا له‌شوێنی ده‌شنێ كێ ئه‌چێته لایان.
به‌داخه‌وه دوای ئه‌وه‌ی كاكه سه‌رده‌شت بابه‌تێكی له‌م شێوه‌یه‌ی دانا ، به‌ڵام وادیاره خه‌زوره خوێن رێژه‌كه‌ی پێی بێتاقه‌ت بوو دواتر به‌ده‌ستی كوره خوێنرێژه‌كه‌ی كوژرا كه‌ئێستا ده‌ڵێن ئه‌نساروئیسلام كوشتویه‌تی به‌و قسه‌یه‌ی مه‌سعودبێت ئێستا سه‌رده‌شت تیرۆرسته وه‌ڵانه‌م زانیوه كه‌س به‌زاواكه‌ی خۆی بڵێت تیرۆرست .
هه‌رچه‌نده هێشتای كه‌یسی شه‌هیدی قه‌ڵم سۆرانی مامه‌حه‌مه بێده‌نگه واباشتره هێشتای به‌بێده‌نگی بمێنێته‌وه هه‌تا ئه‌ویشیان نه‌كردووه به رێكخراوی قاعیده یان بڵێن جێگری ئوسامه بنلادن بووه له هه‌رێمی كوردستان ئاخر من له‌دوێنێ وه بیره له‌وه ئه‌كه‌مه‌وه ئه‌بێت چ بێ ئه‌قڵێك یان چ نائینسانێك ئه‌و به‌یاننامه‌یه‌ی داناوه ئه‌و به‌یاننامه‌یه ئه‌گه‌ر هه‌ر كه‌سێكی كه‌م ئه‌قڵیش بیخوێنێته‌وه ئه‌زانێت پره له‌درۆ و ده‌له‌سه و خۆخڵه‌تاندن وه‌كو ئه‌ڵێن كه‌پیاو حه‌یای رژا نازانێت چۆن كۆی بكاته‌وه ئێستا پارتی حه‌یای به‌ته‌واوی رژاوه.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان









