جەنابی سەرۆکی پەرلەمان، بە قسەی گەلەکەت بکە، نەک نەوشیروان مستەفا
07/09/2014, 12:00 (GMT+1)

لەم ڕۆژانە لە پەرلەمانی بەغدا، ئەو بەغدایەی کە بریار وابوو بەقسەی سەرۆک بارزانی بۆی نەگەڕینەوە، لەچاو ترۆکانێدا لەبەر دەم شاشەی تیڤیەکان مادەی ١٤٠ کۆتایی پێهات، وەک ئێستا جەنابت و هەموومان دەیبینین، کەخەریکی گفتۆگۆی پێکهێنانی حکومەت بەغدان ، جارێکی تر یەکێک لە داواکارەیانتان جێ بەجێ کردنی مادەی ١٤٠.
پرسی دواکەوتنی موچەو گرانکردنی بەنزین هەموو ئەو شتانە بووە قوربانی حکومەتی بنکە فراوانەکەتان ، بەڵام ناکرێت و ناگونجێت لەبەر هەر هۆیەک بێت بێ دەنگ بیت لەبەرامبەر پرسی کۆمەڵکوژی هاوڵاتیان و کوردانی شەنگال و چۆڵکردنی ئەو شارە و دەوربەری.. بردن و فرۆشتنی هەزار کچ و ژن و ئاوارە بوونی هەزارانی تر.
دەکرێت هیچ نەبێت تەنیا جارێک لە دژ بە هاوپەیمانێتی نەوشیروان مستەفا و مەسعود بارزانی بوەستیتەوە وەک چۆن لە پەرلەمانی ئێراق لیژنەی لێ کۆڵینەوە لەسەر کۆمەڵکوژیەکەی(بنکەی سپایکەر) پێکهات..
کە هیزەکانی داعش زیاتر ١٧٠٠ قوتابی کۆلێژی سەربازیان کووشت، گومان دەکرێت کە لەناو ڕیزەکانی سوپا دەستی داعش هەبوو بێت.
دەبێ هەمان هەنگاویش بنرێت بۆ لێکۆڵینەوە و لێپیچینەوە لەگەڵ ئەوانەی تە شەنگالیان چۆڵ کرد و رادەستی داعشیان کرد، ناکرێت جارێکی تر بارزانی لیژنەیەکی گاڵتەجاری وەک ئەوانی پێشوو رابگەیەنێت و دوای ماوەیەک لە بیر خەڵکی بباتەوە، هەر وەک کەیسی تیرۆر کردنی سەردەشت عوسمان و شەهیدانی ١٧ی شوباتی بەردەم لقی ٤ و ڕۆژانی، کە خودی خۆیی و حیزبەکەی بەپرسی یەکەمن لەم کارەساتە مرۆییە گەورەیە.
ئەگەر ئێوە خۆتان وەک سەرۆکی پەرلەمان بە خاوەن دەسەڵاتێک دەزانن، پرسی کۆمەڵکوژی کوردە یەزیدییەکان وەک پرسی ژینۆ ساید بناسێنن، نەک خۆتان لەو ئەرکە مێژووییە بدزنەوە!
هەڵبەتە دەیانپرسی تری وەک گەڕانەوە دەستور لەبەردەم جەنابتاندا هەیە و فەراامۆش کراوە، بەڵام باجارێ لەوە دەست پێبکەین، ئەگەر ئەمە نەکەیت، ئەوا تۆش وەک سەرۆک پەرلەمانەکانی تر دەکەویتە بەر نەفرەتی گەل و ئەوانە دەنگیان پێداویت،
بۆ ئەوەی کارێک بکەیت لەوانی تر جیابێت، بەقسەی داخوازی گەلەکەت بکە، نەک نەوشیروان مستەفا.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان









