<

مەلاعوسمان مزگەوتى گەورەى كەلەك دەكاتەمەكتەب سیاسى پارتی

06/03/2011, 12:00 (GMT+1)
من وەك مامۆستاێكى ئامادەیى ورۆناكبیرێك كەخۆم سەرپەرشتى كۆمەلێك گەنجى رۆشنبیرى دەڤەرەكەدەكەم لەكەلەك بەناوى هەمووئەندامەكان بێزارى خۆمان دەردەبڕین بەرامبەرووتارەبێ ماناكانى مەلاعوسمان دەتوانم روونتربلێم ئەم پیاوەنەخۆشى مەلامەسعودومەلابەشیرى گرتووەكەهێرشكردنەسەرخۆنیشاندان وچینى هەژارو رۆشنبیروكەسانى دڵسۆزى كردۆتەپیشەكەهیچ پەیوەندییەكى بەئاینى پیرۆزى ئیسلام نى یەبۆپشت راستكردنەوەى قسەكانم فەرموودەیەكى پێغەمبەرى ئیسلام دەكەمەبەڵگەكەلەێەحیحى موسلیم داهاتووە/عن ابی هریرە رچی الله عنه أن رسول الله ێلى الله علیه وسلم قال{ێيه‌ المنافق پلاپ اژاحدپ كژب واژاوعدأخلف واژاائتمن خان }رقم الحدیپ 220 ،ئەبى هورەیرەرەزاى خواى لەسەربێت فەرمووى :پێغەمبەرى خوداسەلامى خواى لەسەربێت فەرمووى :{نیشانەى دووروو(منافق)سێ شتە:ئەگەرقسەى كرددرۆى بكات ،وئەگەربەڵێنى دانەى باتەسەرو،ئەگەرسپاردەشى لادانرخیانەتى تیادابكات }دیارە یەكێك لەم سێ ووشەیەبەرئەم پیاوەدەكەوێت ئەویش ووشەى درۆكردنەبۆبنەمالەى بارزانى ورێكخرا و ناوچەى كەلەك كەسیفەتى چاكیان نى یەودەست تێوەردان لە ئیش وكارى حكومەت بۆتەپیشەیان ئەم پیاهەڵدانەدوورەلەراستى بەڵام مەلاعوسمان خۆت چاك دەزانى ئیسلام هەڵگرى پەیامى راستى ودەنگى حەق ورازى كردنى خەڵكەنەك رازى كردنى پارتى وپیاهەڵدان بەشان وشەوكەتى بارزانى وئەندامانى ناوچەبەڵكو لەگەل چینى ماف خوراودایەكەلەدواى راپەرین ئەم دووحیزبەخوێنیان دەمژن وكەسى وەك مەلاعوسمان پشتگیری یان دەكات وماستاوچێتى یان بۆدەكات كەئەم كارەى پیاوەدەیكات خیانەتەلەئاینى پیرۆزى ئیسلام وگەڵ ونیشتیمان دەمەوێت تیشك بخەمەسەرشتێك ئەویش ئەوەیەكەمەلاعوسمان زووزووپارچەزەوى چاك لەپارتى وەردەگرێت لەكەلەك و ماوەماوەبۆخۆى دەیفرۆشێت ونۆشى گیانى دەكات ئەمەش وەك پاداشت بەرامبەرریكلامەكانى كەبۆبنەمالەى بارزانى دەیكات شایانى باسەمەلاعوسمان رۆژێك بەرلەهەینى دەبێت سەرەدانى ناوچەى پارتى بكات تاكوووتارەكەى هەینى بۆبنووسن وئامادەى بكەن چونكەنابێت لەخۆیەوەقسەبكات دەتوانم بلێم مزگەوتى گەورەى كەلەك وەك مەكتەب سیاسى پارتى لێ هاتووە بەراستى ئەم ووتارانەى ئەم پیاوەدەیدات هیچ خزمەت بەدانیشتوانى ناحیەی كەلەك ناگەیەنیت تەنیاخزمەت بەپارتى وكۆمەلەخەلكێكى دزوجەردەوخوێن مژدەكات كەلەدەورى ئەم حیزبەگەندەلەكۆبوونەتەوە

كورتەیەك لەژیانى دا:

ئەم پیاوەلەكەلەك لەدایك بووەوكەمێك شارەزاى لەدین هەیەبەهۆى ئەوەى لەبنەماڵەیەكی ئاینى لەدایك بووەبەڵام خودى خۆى من شاهیدى بۆدەدەم كە ئیجازە ى مەلایەتى نی یەوهیچ قۆناغێكى ئامادەیى وزانكۆیى نەخوێندووەودەتوانم بلێم هیچ شتێك دەربارەیان نازانێت بەڵام بەهۆى پانكردنەوەى بۆدەسەڵاتدارانى پارتى وریكلام بۆكردنیان گەیشتووتەئەم پۆستەچونكەپارتى لەكەلەك دەستى بەسەرهەموودام ودەزگاێكى حكومەت داگرتووە لەكاتێكدازۆركەسى لەوچاكترهەیە كەدەرچووى كۆلیژى شەریعەن بەلام چونكەپانكردنەوەنازانن بۆیەناكرێنەووتاربێژى مزگەوت.ئێمەوەك گرووپى رۆشنبیرى كەلەك بەرامبەرووتارەپرووپوچەكانى مەلاعوسمان بێدەنگ نابین تاوەكوومەلاعوسمانى گەندەلچى وپیاوەدزوتاڵانچى یەكانى پارتى لەكەلەك بێدەنگ نەكەین وكوردستانێكى نوێ درووست نەكەین

{گرووپى رۆشنبیرانى كەلەك بۆپشتگیرى وداكۆكى لەناحیەى كەلەك}بەناوى گرووپەكەمانەوەبەڵین دەدەم كەهیچ كەسێك لەئەندامانى گرووپەكەمان هیچ كێشەیەكى شەخسى لەگەل ئەم پیاوەنى یەبەڵكوئەمەداخوازى گشتى خەڵكەودەبێت قسەى لەسەربكەین چونكەزۆرینەى خەڵكى ناحیەكەمان ڵى ی ناڕازین وپارتى بەزۆربەسەرخەڵكى سەپاندووە.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست