توخوا كاك كۆسرەت، ئەمجارە با تاڵەبانى نەتخەڵەتێنێ
13/02/2009, 12:00 (GMT+1)

ئەوان دەیانووت, ترسمان نییە پاش خۆمان كۆسرەتمان ناردووە لە جێگاى خۆمان. كۆسرەت هەڵقولاوى چینى چەوساوە و فریادرەسى لێقەوماو و هەژارانە. زەمەن گۆرا و تاڵەبانى گورگ ئاسا هاتە مەیدان، تەر و وشكى پێكەوە سووتاند. تاڵەبانى ئەوەى ویستى بەكورد و به شۆرشى كوردى كرد.. براى برا بەكوشت دا. دنیاى بۆمان كردە جەنگەڵستان و هێرۆ و بنەماڵەى سەرخست.... ئێوەشى بەمشتێ پارە و دەسەڵات هەڵخەڵەتاند. تاواى لێكردن لە ریفۆرم هەڵبگەرێنەوە و بە كۆڵانێكى تەنگ و تاریكتاندا بتان بات.. دواتر عەرشى خەبات وتێكۆشانتان تەسلیمى (هێرۆ پافێل و قوباد و شاناز و ئاراس و ئهوانی تر بكات.
كایە تكایە دەستمان دامێنت ئەم هەلە مێژووییە لەكیس خۆت مەدە و مەهێلە تاڵەبانى جارێكى تر بە قسە و دەسەڵات وەك جارەكەی تر لە خشتەت بدات، چونكە تەمەنى تاڵەبانى لە ئاوابووندایە و بەرسوایى دەمرێ، تۆپەكەش لە ساحەى تۆدایە و مەهێڵە تاڵە بانى (پەنارتى لێدات) .
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان









