له 31 ئابدا هاوڵاتی و لڤین و ئاوێنه، ده‌ست به كڵاوه‌کانتانه‌وه بگرن نه‌وه‌ک با بیبات
31/08/2010, 12:00 (GMT+1)

به ڕای زۆربه‌ی نوسه‌ران و ڕۆشنبیران و هاوڵاتیان 31 ئاب هیچی له کاره‌ساته‌که‌ی هه‌ڵه‌بجه و ئه‌نفال که‌متر نیه یه‌کێک شه‌هید بکرێت و پێنج هه‌زار که‌س شه‌هید بکرێت بۆ خانه‌واده‌ی شه‌هیده‌کان یه‌ک شته به ڕای من 31 ئاب زۆر له کاره‌ساتی کیمیای باران و ئه‌نفال داخی زۆرتره چونکه کاتێک بیر له‌و ڕووداوانه ئه‌که‌یته‌وه سه‌یر ئه‌که‌ی ئه‌و شه‌هیدانه‌ی له‌و ڕۆژه‌دا خوێنی خۆیان داناوه به ده‌ستی کورد بووه به ده‌ستی که‌سێک بووه که له هه‌مان خاکن و به هه‌مان زمان قسه ئه‌که‌ن ،به هه‌ر جۆرێک بوو ڕژێمی به‌عسی گۆڕ به گۆڕ دوژمنمان بوو ڕقی لێمان بوو به‌س هاونیشتمانه‌که‌ت خوێنی ڕۆڵه‌کانی کورد بڕێژێت ئه‌وه بابه‌ته‌که له سنوری مرۆڤایه‌تی ده‌رئه‌چێت و ئه‌بێ ناوێکی تری بۆ بدۆزینه‌وه، لێره‌دا ئه‌مه‌وێ باسی ئه‌وه بکه‌م له کوردستاندا چه‌ندین میدیا و ده‌زگای ڕاگه‌یاندنی ئه‌هلی هه‌یه وه‌ک هاوڵاتی و ئاوێنه و لڤین که ئه‌مانه چه‌ند گۆڤار و ڕۆژنامه‌یه‌کی ئه‌هلین به شێوه‌یه‌کی سه‌ربه‌خۆ کار ده‌که‌ن و به وته‌ی خۆیان ناچنه ژێر سێبه‌ری هیچ لایه‌ن و حیزبێکه‌وه دروشمی داکۆکیکردن له هاوڵاتیان و زوڵم لێکراوه‌کانیان هه‌لگرتوه و پاڵپشتی ئه‌و که‌سانه‌ن که به ده‌ست خراپی مامه‌ڵه‌ی ده‌سه‌ڵاتی کوردیه‌وه ئه‌ناڵێنن به‌ڵام بێهه‌ڵوێستی ئه‌و میدیا ئه‌هلیانه نوسه‌ران و خوێنه‌ران ئه‌خاته ژێر گومانه‌وه که له رۆژێکی وه‌ک 31 ئاب که تیایدا پارتی دیموکرات کوردستان وه‌ک حیزبێکی کوردی ڕابردوو و ئێستاشی له‌گه‌ڵ بێت هانای بۆ حکومه‌تێک برد که خوێنی کوردیان وه‌ک ئاو ئه‌خوارده‌وه شوێن نه‌مابوو له عێراقدا گۆڕی به کۆمه‌ڵی لێ دانه‌نابێ و ده‌بابه‌کانی ئه‌و ڕژێمه‌ی هێنایه ناو هه‌ولێری هۆلاکۆ به‌زێن و ئه‌و هه‌ولێره‌ی جێی شانازی کورده و پایته‌ختی کوردستانه ئه‌و هه‌ولێره‌ی که به‌عس چه‌ندین ڕۆڵه‌ی ئه‌و شاره‌ی له سێداره‌دا و چه‌ندین گه‌نجی ئه‌و شاره‌ی گوله باران کرد به‌ڵام پارتی بێسڵکردنه‌وه له به‌هاکانی مرۆڤایه‌تی و بێ گوێدانه سه‌ربه‌رزیه‌کانی کورد ئه‌و کاره قێزه‌ونه‌یان ئه‌نجامدا هه‌ر له‌و ڕۆژه‌دا بوو که چه‌ندین منداڵ بێ باوک بوون و چه‌ندین که‌س بێسه‌ر و شوێن بوون و چه‌ندین ژنی ئه‌م وڵاته بێوه‌ژن که‌وتن، من سه‌رم له‌وه سوڕماوه ئه‌م ڕووداوه ئه‌وه‌نه بێ نرخه لای ئه‌م ڕۆژنامه و گۆڤارانه که له ته‌نها سوچێکی مالپه‌ڕه‌کانیاندا ئاماژه‌ی پێ نه‌یه‌ن و ئیدانه‌ی نه‌که‌ن یان ئه‌وه‌یه له خۆیان ئه‌ترسن و نوکی فیشه‌کی ئه‌وانیان له نوکی قه‌ڵه‌مه‌کانی خۆیان پێ تیژتره و چاوسورکردنه‌وه‌ی ئه‌وانیان له بینی بابه‌ته‌کانی خۆیان پێ ترسناک تره، یه‌کێک هه‌ڵگری بیری ڕه‌خنه‌یی و مافی مرۆڤ و ئازادی و پاڵپشتی هاوڵاتیان بێت ئه‌بێ له هه‌موو ڕووداوێک‌دا بکه‌وێته قسه که تیایدا نه‌ک یه‌ک که‌س و دوو که‌س به‌ڵکو میلله‌تێکی تیادا زه‌ره‌رمه‌ند بووه، ئه‌گه‌ر ئه‌و ئازادییه‌ی ئێوه وه‌ک میدیای ئه‌هلی ئه‌وه‌نه‌یه‌که ئه‌وه من به باشی دائه‌نێم له‌مه‌ودوا خۆتان نه‌که‌ن به سوره‌ی به‌رله‌شکر و که قلێشاشه‌وه له پێش هه‌موو که‌سێکه‌وه ڕابکه‌ن ، خۆزگه هه‌موو میدیایه‌کی ئه‌هلی به قه‌ت کوردستان پۆستی پێبکرایه ڕاسته کارگێڕانی ئه‌م مالپه‌ڕه له ده‌ره‌وه‌ی کوردستانن به‌ڵام دڵنیاتان ئه‌که‌مه‌وه زۆربه‌ی نوسه‌ره‌کانی له ناوه‌وه‌ی وڵاتن و خۆیان له بارودۆخه‌کدا ئه‌ژین هیوادارم ئه‌وه‌ی ئێمه وه‌ک کوردستان پۆست بانگه‌شه‌ی بۆ ئه‌که‌ین و هه‌وڵی بۆ ئه‌یه‌ین سه‌رجه‌م میدیا ئه‌هلیه‌کانی تریش هه‌مان رێباز بگرنه به‌ر و هه‌مان ئه‌و هه‌ڵوێسته‌یان هه‌بێ که کوردستان پۆست و نوسه‌ره‌کانی هه‌یانه.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان









