وه‌زیری شه‌هیدان مێژویه‌کی پر سه‌روه‌ری بۆ خۆی تۆمارکرد
09/11/2010, 12:00 (GMT+1)

ماوه‌یه‌که دادگای بالای تاوانه‌کانی حکومه‌تی فیدرالی عێراق داوای موسته‌شارو تاوانبارانی ئه‌فال‌و هه‌ڵه‌بجه ده‌کات تاوه‌کو لێپێچینه‌وه‌یان له‌گه‌لدا بکات سه‌باره‌ت به‌و تاوانانه‌ی ئه‌نجامیان داوه به رامبه‌ر به خه‌ڵکی کوردستان، هه‌موومان به‌چاوی خۆمان بینیمان که چۆن سه‌دام و دار‌و ده‌سته‌که‌ی له دادگادا به‌سزای خۆیان گه‌یه‌ندران،
گومان له‌وه‌دا نیه هه‌رگیز ئه‌و تاوانانه‌ی ده‌رحه‌ق به‌گه‌لی کورد کرابێت ته‌نها ئه‌و چه‌ند که‌سه بوبن که له ڕاگه‌یاندنه‌کانه‌وه ده‌بینران، ئه‌و موسته‌شارو زۆڵه کوردانه‌ی که ئێستا زۆربه‌یان ده‌سه‌ڵتدارو به‌رپرسن له ناو پارتی و یه‌کیتیدا زۆر له‌سه‌دام و دار‌و ده‌سته‌که‌ی تاوانبارترن که له سیداره درواون‌و هه‌ندێکیشیان له زینداندا چاوڕوانی بڕیاری دا دگا ده‌که‌ن.
جێگه‌ی فه‌خرو شانازی ئێمه‌ی بنه‌ماڵه‌ی شه‌هیدانه که به‌رێزێکی وه‌ک (دکتۆر مه‌جید محه‌مه‌د ئه‌مین) وه‌زیری شه‌هیدان‌و کاروباری ئه‌نفالکراوه‌کان داوا ده‌کات سه‌رجه‌م تاوانباران ڕاپێچی به‌رده‌م دادگا بکرێن تاوه‌کو به‌سزای خۆیان بگه‌ن، ئه‌م که‌ڵه پیاوه نوێنه‌ری ڕاسته قینه‌ی بنه‌ماڵه‌ی شه‌هیدانه نه‌گ که‌سێکی وه‌ک (چنار سه‌عد عه‌بدولا) که له‌ته‌مه‌نی کارکدنی له وه‌زاره‌تی شه‌هیداندا بۆ ته‌نها جارێکیش هه‌ڵوێستێکی جوامێرانه‌ی نه‌نواد تا ببێته جێگه‌ی دڵخۆشکه‌ره بۆ سه‌رجه‌م بنه‌ماڵه‌ی شه‌هیدان وئه‌نفال کراوه‌کان.
مرۆڤی پاک مرۆڤی خاوه‌ن هه‌ڵوێست وه‌ک به‌ڕێز وه‌زیری شه‌هیدان ده‌بێت نه‌گ ئه‌و وه‌زیرانه‌ی ته‌نها خه‌ریکی گیرفان پڕکردنو به‌تاڵان بردنی سه‌روه‌تو سامانی میلله‌تن ئه‌ی کوا هه‌ڵوێستی به‌رپرسه‌کانی تر کوا هه‌ڵوێستی سه‌رۆکی هه‌رێم ئه‌ی بۆ ئه‌وانیش بڕیاریان نه‌دا گه‌ر تاوانباران نه‌چنه به‌رده‌م دادگا ده‌ست له کاربکێشنه‌وه‌و چیتر ئه‌و ناحه‌قیانه قبول ناکه‌ن که به‌رامبه‌ر بنه‌ماله‌ی قوربانیانی میلله‌ته‌که‌مان ده‌کرێت ئو عه‌ره‌بانه‌ی به‌ناو دوژمنی کوردن ویژدانیان قبوڵی ناکات چاوپۆشی له‌و تاوانبارانه بکڕێت که چی به پێچه‌وانه‌وه به‌رپرسانی پالای کورد پشگریان لێده‌که‌ن‌و ئاسان کاریان بۆ ده‌که‌ن ڕابکه‌ن بۆ ده‌ره‌وه‌ی کوردستان .
زۆر له مێژه بۆ گه‌لی کورد ئاشکرا بوه که موسته‌شارو زۆڵه کورده‌کان به فیتی پارتی‌و یه‌کێتی رۆڵه‌ی کوردیان ئه‌نفال کردوه ، داڵده دانی تاوان باران سه‌لماندنی ئه‌و ڕاسیانه‌یه که هه‌ندێک له تاوانباران باس ده‌که‌ن که به‌فه‌رمانی حیزبه کوردیه‌کان ئه‌و کارانه‌یان جێبه‌جێ کردوه ! گه‌ر وا نیه چۆن ویژدانی ده‌سه‌ڵه‌تداران قبوڵی ده‌کات ئه‌وانه‌ی ژن‌و منداڵی کوردیان ئه‌نفال کردوه ئێستا داڵده بدرێن‌و یاخود پله‌و پا‌یه‌یان هه‌بێت له‌ناو حیزبه کوردیه‌کاند.
له زۆربه‌ی وڵاتانی ئه‌وروپادا گه‌ر به‌هه‌له سه‌عاتێک کاره بکوژێته‌وه یان هه‌ر کارێک روبدات که جێگه‌ی نیگه‌رانی میلله‌ته‌که بێت به زوترین کات ئه‌و وه‌زیره یان هه‌ر په‌رپرسێکی تر بێت ده‌ست له‌کار ده‌کێشێته‌وه‌و ده‌ستبه‌رداری کاره‌که‌ی ده‌بێت که‌چی له‌وڵاتی ئێمه‌دا زۆر به ئاشکرا به‌رپرسان کاری نابه‌جێ ده‌که‌ن‌و که‌سیش نیه لێپێچینه‌وه‌یان له‌گه‌لدا بکات به جۆرێک به کورسی ده‌سه‌ڵاته‌وه نوساون وه‌ک ئه‌وه‌ی به(برغوچه‌وی) لکابن به‌و کورسی‌یه‌وه له کوردستانی پاشاگه‌ردانیدا هه‌ر که‌س گه‌نده‌ڵ بێت‌و دزو تاوانبار بێت زیاتر رێزی لێده‌گیرێت‌و پله‌و پایه‌ی باشتری بێده‌بخشرێت ،
ئێمه ده‌پرسین له سه‌رجه‌م ده‌سه‌ڵاتدارانی کوردستان به‌سه‌رۆکی هه‌رێم‌و سه‌رۆک کۆماره‌وه باری ده‌رامه‌تی موسته‌شارو کۆنه چاشه‌کان باشتره؟ یان هی بنه‌ماڵه‌ی شه‌هیدان ؟ خانوی تاوانباران گران به‌ها تره یاخود که‌سوکاری قوربانیان ؟ ئێمه‌ی بنه‌ماله‌ی شه‌هیدا په‌شیمان نین له‌وه‌ی کردومانه بۆ گه‌له‌که‌مان هه‌رقوربانیه‌کمان دابێ بۆ ئازادی میلله‌ته‌که‌مان تێکۆشاوین بێ به‌رامبه‌ر بوه سه‌رشۆریو ڕسوایی بۆ ئه‌و که‌سانه‌یه که تا ئێستاش داڵده‌ی تاوانباران ده‌ده‌ن‌و بازرگانن به‌خوێنی شه‌هیدان و ئه‌نفال کراوه‌کانه‌وه.
من وه‌ک کوره ئه‌نفال کراوێک داوا له‌سه‌رجه‌م بنه‌ماله‌ی شه‌هیدان‌و ئه‌فالکراوه‌کان‌و که‌سوکاری قوربانیانی کیمیا بارانی هه‌ڵه‌بجه و تێگرای هاوڵاتیانی به‌شه‌ره‌فی کوردستان ده‌که‌م پشتگیری له‌و هه‌ڵوێسته شۆڕشگێرانه‌یه‌ی به‌ڕێز وه‌زیری شه‌هیدان‌و ئه‌نفال کراوه‌کان بکه‌ن‌و چیر ڕێگه نه‌ده‌ین تاوان باران له‌پاڵ ده‌سه‌ڵاتداراندا ژیان بگوزه‌رێنن‌و حساب بۆ خوێنی هه‌زاران هه‌زار شه‌هیدی گه‌له‌که‌مان‌و بنه‌ماله‌کانیان نه‌که‌ن ئه‌رکی سه‌رشانی هه‌موومانه ڕای گشتی جیهان و میدیاکان تێبگه‌یه‌نیین بۆ ئه‌وه‌ی فشاربخه‌نه سه‌ر به‌رپرسانی هه‌ریمی کوردستان تاوه‌کو تاوان باران داڵده نه‌ده‌ن‌و ته‌سلیم به داگایان بکه‌ن.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان









