فدراسێۆنی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان له ئه‌مریکا.
19/02/2010, 12:00 (GMT+1)

ئه‌ڵبه‌ته تا ئێستا ده‌سه‌ڵات نایه‌وێ ئه‌و شێوازه نوێیه‌ی هه‌وادارانی ئه‌م بزووتنه‌وه‌یه له‌سه‌ر شه‌قامه‌کان و بنه‌که‌کانیان به‌چاوی به‌رپرسیاریه‌وه ببینێ ومامهڵهیان له‌گه‌ڵدا بکا، بۆیه شێلگیرانه که‌وتونه‌ته به‌کارهێنانی شێوازی نادیموکراسیانهو ئه‌یانه‌وێ له‌ڕێگه‌ی تفه‌نگ وهێزو میلیشیاکانیانه‌وه ده‌م کوتی ئه‌و خه‌ڵکه بکه‌ن که‌بۆ 19 ساڵه په‌راوێزیان خستوون وئاماده نه‌بوون گوێیان لێ بگرن، بۆیه له‌م ساتانه‌دا وه‌ك هه‌ر سیستمێکی دیکتاتۆریانه په‌نایان بردۆته‌وه به‌ر ئه‌و شێوازانه‌ی که‌له‌گه‌ڵ ئه‌م سه‌رده‌مه‌دا ناگونجێ.
ده‌سه‌ڵات هه‌ر به نان بڕین و ده‌رکردن له‌کارو گواستنه‌وه‌ی هاوڵاتیان بۆ شوێنی دوور‌و ئیهانه‌کردنیان نه‌وه‌ستا، به‌ڵکه به‌ئاشکرا هێزه‌که‌ی سه‌رۆك کۆمار، که‌ناسراوه به‌هێزی دژه تیرۆر، به‌کاریان دێنن بۆ مه‌به‌ستی خه‌فه‌کردنی ده‌نگی ئازاد و ناڕه‌زا. له دواترین هه‌وڵی نامرۆڤایه‌تیان هه‌ستان به ته‌قه‌کردن دژی ئه‌و گه‌نجانه‌ی که بێ ئومێد بوون له‌و ده‌سه‌ڵاته گه‌نده‌ڵه و دوو هاوڵاتیان لێ شه‌هید کردن وچه‌ندینی تریان لێ زامدار کردن، بۆیه ئێمه وه‌ك فدراسێۆنی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌ئه‌مریکا به‌تووندی ئه‌م کاره‌ی ده‌سه‌ڵات ڕسوا ئه‌که‌ین و، له‌هه‌مان کاتیش‌دا نامه‌ی ناڕه‌زایی بۆ هه‌ریه‌ك له ئۆفیسی سه‌رۆك کۆماری ئه‌مریکاو باره‌گای نه‌ته‌وه یه‌کگرتوه‌کان ڕه‌وانه ئه‌که‌ین و له‌ڕه‌وشی ئێستای کوردستان به‌گشتی و ڕووداوه‌کانی ئه‌م دواییه‌ی شاری سلێمانی خۆشه‌ویست هۆشداریان ئهدهیهنێ.
هه‌روه‌ها داوا له‌گشت گۆڕانخوازانی دونیا ئه‌که‌ین که ئه‌م کاره‌ی ده‌سه‌ڵات مه‌حکوم وڕیسوا بکه‌ن وهه‌موو لایه‌کی لێ ئاگادار بکه‌نه‌وه، که به‌م هۆیه‌وه ده‌سه‌ڵات نه‌ك هه‌ر که‌ش و باروودۆخی هه‌ڵبژاردنه‌کانی تێکداوه، به‌ڵکه به‌م کاره‌یان چاره‌نووسی سیاسی گه‌لی کورد‌و کوردستانیان خستۆته به‌ر مه‌ترسیه‌کی گه‌وره‌وه .
حه‌مه سوسه‌یی
ووته‌بێژی فدراسێۆنی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌ئه‌مریکا.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان









