پاراستن سەردەشت عوسمانى تیرۆر كردووە, لقى 12 ى پارتى و محامیەكەى (كارزان سەلام) سەلماندیان
08/05/2010, 12:00 (GMT+1)

ئەم قسەیەى محامیەكەى لقى 12 بەڵگەیە لەسەر ئەوەى كە پارتى و پارستن هەستاون بە ئەو كارە,ئەمەش گومان لەلاى هەموو لایەك دەڕەوێنیـَەوە چونكە پارستن هەر كەسێك تیرۆر دەكات مەسەلەى ئەخلاقى و كۆمەڵایەتىدەخاتە شوێنى بۆ ئەوەى كەس قسەى لەسەر نەكات ,ئەو قسەیەى كارزان سەلام محامى لقى12 بەشێكە لە هەنگاوەكانى پاراستنى پارتى كە جێبەجێى دەكات بۆ تیرۆركردنى ڕۆژنامەنووس سەردەشت عوسمان ,چونكە زیاتر لە 30 كەس ئامادەبوون لە هەموو حیزب و لایەنەكانى تێدابوو بەڵام تەنها كارزان سەلام محامیەكەى لقى 12 ئەو قسەیەى كرد هیچ كەسێكیتر ئەو جۆرە تۆمەتەى لەزار نەهاتە دەر تەنها محامیەكەى لقى 12 نەبێت ئەوەش بۆ ئەوەى گومان لەلاى ئامادەبوون دروست بكات بەڵام خۆشبەختانە للایەن چەند ەكسێكى بەهەڵوێستەوەبەتوندى ڕەتى درایەوە و بیدەنگكرا ,بۆیە بنەماڵەى سەردەشت عوسمان و هەموو لایەك ئەتوانن ئەم قسیەى محامیەكەى لقى 12 وەك بەڵگەیەك بەكارهێنن لە دادگا بۆ ئەوەى بیسەلمێنن كە پارتى و پارستن بەو كارە هەستاوە,نەك تەنها ئەوە بەڵكو لە ڕێگەى لقەكانیانەوە دەیانەوێت تۆمەتى ئەخلاقى لەسەر سەردەشت عوسمان بڵاو بكەنەوە.
-هەڵەبجەى شەهید
[email protected]
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان









