گرنگ..كه‌مپینێك بۆ به دادگایى گه‌یاندنى ..ساختهكارانى ههلبژاردنهكانى كوردستان
26/07/2009, 12:00 (GMT+1)

به‌رێزتان ئاگادار ده‌كه‌ینه‌وه كه كه‌مپینێك پێك هێنراوه له پارێزه‌ران و یاسا ناسانى خۆبه‌خش بۆ به دادگایى گه‌یاندنى سه‌رجه‌م ئه‌و ساخته‌كاران و ته‌زویر چی‌یان وهاوكارانهیان له هه‌ر دام و ده‌زگایه‌كى حزبى یان حكومى و ئه‌وانه‌یش كه هاوكارییان كردوون له كۆمسیۆنى باڵاى هه‌لبژاردنه‌كان ..
كه‌مپینێك بۆ به دادگا گه‌یاندنى:
ئه‌وانه‌ى كه ده‌یانه‌وێ ئازادیه‌كان له كوردستان پێشێل بكه‌ن.
ئه‌وانه‌ى كه ئه‌یانه‌وێ تیرۆرى راى ئازادى خوازان بكه‌ن .
ئه‌وانه‌ى ئه‌یانه‌وێ به ته‌زویر و خروقاتهكانیان مافه‌كانى مرۆڤ و راى ئازادى جه‌ماوه‌ر بخه‌نه ژێر پێیان و به پێشێلكاریهكانیان ویست و داواكانى جه‌ماوه‌ر بگۆرن ..
به‌دادگا گه‌یاندنی ئه‌و تاوانبارانه له دادگاكانی ناوخۆ یان ده‌ره‌وه و دادگا نێو ده‌وڵه‌تیه‌كانیش ..
پارێزه‌ری ئازاد و تینوی یاسا سه‌روه‌ری .. بۆ پشتگیرى ئازادى خوازان ره‌زامه‌ندى خۆت بۆ ئه‌م كه‌مپینه بنێره له رێى ئه‌م ئیمه‌یله‌وه :
[email protected]
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان









