به‌شی زمانی كوردی له كۆلێژی په‌روه‌رده‌ی ئیبن ڕوشد/ زانكۆی به‌غداد ئاهه‌نگێكی گه‌وره سازده‌كات
08/10/2009, 12:00 (GMT+1)

كۆلێژی په‌روه‌رده- ئیبن ڕوشد
سه‌رۆكایه‌تی به‌شی زمانی كوردى
بۆ/ لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان و ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندن
به‌شی زمانی كوردی له كۆلێژی په‌روه‌رده‌ی ئیبن ڕوشد/ زانكۆی به‌غداد ئاهه‌نگێكی گه‌وره سازده‌كات به بۆنه‌ی یۆبیڵه زێرینه‌كه‌ی و تێپه‌ڕبوونی په‌نجا ساڵ (1959-2009) له‌سه‌ر دامه‌زراندنی له به‌غداد وه‌كو یه‌كه‌م به‌شى زمانى كوردی له جیهاندا.
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ده‌مانه‌وێ ڕێنماییه‌كی گشتگیر و فراوان بنووسین له‌باره‌ی مێژووی به‌شی زمانی كوردیى به‌غداد و مامۆستا و خوێندكاره ناوداره‌كانی له بوراه‌كانی زمان و ئه‌ده‌ب و بوراره‌كانی دیكه، به تایبه‌ت كه كار بۆ كردنه‌وه‌ی ماڵپه‌ڕێكی ئه‌نته‌رنێت به‌رده‌وامه،
داوا له هه‌موو كه‌سێك كه هه‌ر زانیاری یان به‌ڵگه یان پێشنیارێكی هه‌بێت په‌یوه‌ندیمان پێوه بكات. سوپاسگوزاری بایه‌خدانتانين
پ.ی.د. يوسرا محه‌مه‌د عه‌بدوڵڵا
سه‌رۆكی به‌شی زمانی كوردی
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان









