نامه‌یه‌كی كراوه بۆ شێخ جه‌عفه‌ری وه‌زیری به‌رگری یه‌كێتی !!
13/05/2009, 12:00 (GMT+1)

ئه‌و دڵسۆزانه‌ی كه تۆ تاوانباریان ئه‌كه‌یت به‌وه‌ی كه ده‌ڵێ ی ((به‌بڕوای من ئه‌وانه‌ی كه ئه‌یانه‌وێت له‌ده‌ره‌وه‌ی یه‌كێتی چاكسازی و پاكسازی بكه‌ن ئه‌وانه هیچیان پێ ناكرێت ته‌نها نییهتیانه بۆ له‌كه‌دار كردنی یه‌كێتی و خیانه‌ت كردن له‌خوێنی شه‌هیده‌كان))
لێره‌دا من ئهتگێڕمهوه بۆ ساڵی ٢٠٠٤ كاتێك هه‌ڤالانی ڕێفۆرمخواز له ناو یه‌كێتی نیشتمانی كوردستاندا، یاداشتێكیان به‌رز كرده‌وه بۆ سكرتێری گشتی خۆیان، كه كۆمه‌ڵێ بابه‌تی چاره‌نوسازی تێدا هاتبوو ،یه‌كێك له خاڵه‌كانی یاداشته‌كه هه‌وڵدان بوو بۆ سنورداركردنی ده‌سه‌ڵاته‌كانی مام جه‌لال و ته‌وه‌ری ده‌سه‌ڵاتداری ناو یه‌كێتی و ئاشكراكردنی سه‌روه‌ت و سامانی ئه‌و حیزبه و چه‌سپاندنی پرنسیپه‌كانی ڕێكخستن و دژایه‌تیكردنی گه‌نده‌ڵی ، به شاهیدی هه‌موو ئه‌و كادیرانه‌ی كه له‌و كۆبونه‌وه‌یه‌دا ئاماده‌بون و هه‌موشیان ماون ،جه‌نابت به حه‌ماسه‌وه فه‌رموت ((ئێوه یاداشته‌كه به‌رز بكه‌نه‌وه ئه‌گه‌ر سكرتێری گشتی ڕازی نه‌بوو من به هێزێكی گه‌وه‌ره‌وه ده‌چمه سه‌ر قه‌ڵاچوالان و مام جه‌لال و هێرۆ تان بۆ په‌ت ئه‌كه‌م)) ئاخر ئه‌وكاته جه‌نابیشت وه‌كو مۆدیل له گه‌ڵ ئه‌و ههڤاڵهدڵسۆزانهدا هاو ڕا بوویت ، نازانم بۆ په‌شیمان بویته‌وه .
من جه‌نابت و جه‌ماوه‌ری گه‌له‌كه‌مان دڵنیا ده‌كه‌مه‌وه كه هه‌ڤاڵانی لیستی گۆڕان له تۆ و سكرتێرهكهت زیاتر حورمه‌تی خوێنی شه‌هیدان ده‌گرن وكه‌س وكاری شه‌هیدان به زه‌خیره‌یه‌كی مه‌زن ئه‌زانن له پرۆسه‌ی گۆڕاندا ،بۆیه ئه‌گه‌ر خۆت و مه‌لا به‌ختیاری به‌رپرست و هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ی سوودمه‌ندن له مانه‌وه‌ی ئه‌م دۆخه بۆگه‌نه ناتوانن قه‌ناعه‌ت به گه‌له‌كه‌مان بكه‌ن كه كاك نه‌وشیروان و ههڤالهكانی و گشت ڕیفۆرمخوازه‌كانی كوردستان بۆ ته‌نها چركه‌یه‌ك خیانه‌ت له خوێنی پاكی شه‌هیدان بكه‌ن ، ئه‌وه ئێوه‌ن كه فرۆكهوانهكهتان ئازادكرد و ناردتان بۆ ده‌ره‌وه ، ئه‌وه ئێوه‌ن مافی خه‌ڵك پێشێل ده‌كه‌ن له پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردندا و خۆتان و پارتی كه به قودره‌تی قادر ئێستا بوونه به یه‌ك حیزب و هاوپه‌یمانێتی ستراتیجی ئیمزا ده‌كه‌ن كه به داخه‌وه ئێوه‌ی به ناو سه‌ركردایه‌تی ئاگاتان له ناوه‌رۆكه‌كه‌ی نییه .ئه‌وه سكرێرهكهت بوو كه له ساڵی ٢٠٠٥ كه سه‌رۆكی مه‌جلیسی حوكم بو له به‌غدا ،په‌یمانێكی له گه‌ڵ بۆڵ برێمه‌ردا ئیمزا كرد كه تیادا هاتوه ((ئێمه‌ی كورد ڕازین به‌و سنووره‌ی هه‌تاكو پێش مانگی ٤ /٢٠٠٣ سنورمان بوو)) كه‌چی له كۆڕ‌و ڵیداونهكانی ته‌وه‌ری ده‌سه‌ڵاتداری ناو حیزبه‌كه‌تدا له سه‌رویانه‌وه مام جه‌لال ،زۆر به حه‌ماسه‌ته‌وه باسی بڕگه‌ی ١٤٠ ی ده‌ستور ده‌كه‌ن ،لای ئێمه هه‌ڕه‌شه ده‌كه‌ن و لای برا عه‌ره‌ب و توركهكانتان ته‌نازولات و سوكتركردنی تاكی كورد پیاده ئه‌كه‌ن ، ئای كه شه‌رمه ئێوه سه‌ركرده‌مان بن !!!!!
من دڵنیام له بواری سه‌ربازیدا سه‌ركه‌وتوویت ((به دیل كوشتنهكانیشهوه له ده‌شتی هه‌ولێر)) به‌ڵام ئه‌وه‌نده‌ی تر دڵنیام كه له كاری سیاسی‌دا زۆر كۆڵه‌واریت ، بۆیه به حوكمی خه‌بات و تێكۆشانی زۆرت له پێناوی كورد و كوردستاندا ،هه‌روه‌ها وه‌كو وه‌زیری به‌رگری ده‌بێ به ده‌ستنوێژه‌وه لێدوان بده‌یت و مه‌لا به‌ختیار له خشته‌ت نه‌با بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆی ، چونكه هه‌موو خه‌ڵكه به ئه‌مه‌كه‌كانی ئه‌م گه‌له شه‌ڕ و فیتنه و وه‌یشومه له چاوی پیسی مه‌لا حیكمه‌تدا ده‌بینن ، ده‌با تۆش نه‌بیته یه‌كێك له داشی دامهكانی ئه‌و هه‌لپه‌رسته ..
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان









