بەیاننامەیەك لە ڕاگەیاندنى یەكێتى دادوەرانى كوردستانەوە
01/05/2010, 12:00 (GMT+1)

ئەو كۆبونەوەیەى كە لەنوسینەكەدا بەیادى سەدام حسین ناوزەد كراوە بریتی بووە لە سیمینارێك بۆ پشتگیرى لە سەربەخۆیى دەسەڵاتى دادوەرى كە یەكێتى دادوەرانى كوردستان پێش چەند مانگێك ئامادەباشى بۆكردبوو، ئەو سیمینارە بڕیاربوو لە 10/4/2010 ببەسترێت بەڵام بەهۆى سەفەرى سەرۆك وجێگرى سەرۆكى لقى سلێمانى ڕێكخراوەكەمان بۆ سەفەرى عومرە دواخرا بۆ 29/4/2010 وە ئەم سیمینارە بەئاگادارى وئامادەبوونى دەزگاكانى ڕاگەیاندن و ژمارەیەكى زۆر لە میوانانى ناوخۆ ودەرەوەى هەرێم لەناویان بەڕێز جێگرى سەرۆكى دادگاى فیدراڵى عێراق وسەرۆكى كۆمەڵەى دادوەرانى عێراق وە جێگرى سەرۆكى دادگاى تەمیزى عێراق وە ڕاوێژكارى یاسایى سەرۆكایەتى كۆمارى عێراق، وە بەئامادەبوونى ژمارەیەك لە داواكارى گشتى وپارێزەران ونوێنەرانى ڕێكخراوەكانى كۆمەڵگەى مەدەنى، وە لەسیمینارەكەدا چەند بابەتێك پێشكەش كراوە وگفتوگۆیان لەسەر كراوە لەئەنجامیدا چەند ڕاسپاردەیەك پێشكەش كراوە بەمەبەستى هەنگاونان بۆ پشتیوانى لە دام ودەزگاكانى حكومەتى هەرێم لەڕێى پشتیوانى وسەربەخۆیى دەسەڵاتى دادوەرى.
بۆیە بەپێویستمان زانى ناوەڕۆكى ئەو كەسانە بخەینە ڕوو كە ئەم بابەتانە دەنوسن كە چەند دوژمنى ئەزمونى ئەم میلەتەن ودژایەتى سەبەخۆیى دەسەڵاتى دادوەرى دەكەن ودژى كەسە دڵسۆزەكانى ئەم میلەتەن، وە مەبەستمان لەم ڕونكردنەوەیەش تەنها ئاشكراكردنى درۆ‌و بوختانەكانى كەسانى نەفس نزم ودوژمنانى ئەم ڕەوشەیە تا ئەو خوێنەرانەى كە بابەتەكان دەخوێننەوە چەواشە نەكرێن وە شوبهاندنى سیمینارى لەو جۆرە بەو شێوەى كە باسكراوە ڕاستى بابەتەكانى تریان لەوەوپێش ولەوەو دواش دەردەخات.
ڕاگەیاندنى یەكێتى دادوەرانى كوردستان
1/5/2010
سه‌رنجی کوردستانپۆست:
ئه‌و که‌سه‌ی، یان ئه‌و که‌سانه‌ی که به‌ناوی خوازراوه‌وه له سه‌ر هه‌ر که‌سێک ده‌نووسن، به‌تایبه‌تی له‌م حاڵه‌ته‌ی که له سه‌ر حاکم رزگار نووسراوه، لایه‌نی که‌م ده‌بێت خۆیان به ئێمه بناسێنن، تا له رووی یاسایی و ئه‌خلاقیسه‌وه ئێمه به‌رپرسیارێتی بگرینه ئه‌ستۆ. ناکریت هه‌ر که‌سێک تۆمه‌تێکی دایه پاڵ که‌سێکی تر و به‌ناوێکی خوازراوه‌وه نووسی ئیتر پشتێنی لیبکاته‌وه و سه‌رئێشه‌که تووشی ئێمه بکات، ئێمه ده‌شزانین که ده‌سه‌ڵاتی کوردی له کوردستاندا سزایزۆربه‌ی ئه‌وانه‌ی داوه که له کوردستانپۆستدا ده‌نووسن، یان گه‌نده‌ڵیی و کارێکی ناڕه‌وای به‌رپرسه‌کان ده‌خه‌نه روو، ئێمه تێگه‌یشتنمان بۆ ئه‌وه هه‌یه، بۆیه به‌وه رازیبووین که به ناوی خوازرا و نادیاره بنووسرێت، به‌ڵام ناکرێت له هه‌موو حاڵه‌ته‌کاندا چاوپۆشی له‌وه بکرێت که تۆمه‌تێکیش بۆ یه‌کێک هه‌ڵببه‌سترێت ئیتر ئه‌و نووسینه به‌بێ سانسۆر بڵاوبکرێته‌وه.
ئێمه داوای لێبوردن ده‌که‌ین له‌و که‌سه‌ی که نووسینه‌که‌ی له سه‌ر حاکم رزگار نووسیبوو، که ناچاربووین سانسۆری بکه‌ین، تا نه‌زانین ئه‌و که‌سه کێێه و به ته‌له‌فون پێمان رانه‌گه‌یه‌نێت ئێمه چیدی له‌سه‌ر حاکم رزگار و که‌سانی تر نووسین بڵاوناکه‌ینه‌وه.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان









