راگەیاندنێك لە لایەن كۆمەلێك كادیرى پارتى دیموكراتى كوردستان
15/05/2010, 12:00 (GMT+1)

بەریزان ئەندامان و لایەن گرانى پارتى
ئێمە وەك كۆمەلێك كادیرى پارتى كە بە پێوستى نازانین لە ئێستادا ناوى خۆمان ئاشكرا بكەین .سرنج و هەڵوێست و تێبینى خۆمان دەخەینە روو سەبارەت بە رووداوەكانى ئەم دوایەى شەهید كردنى جوانە مەرگ شەهید سەردەشت عسمان.
بەرێزان ئەو رووداوە قێزەونەى كە لە هەولێر روویداو تیایدا كاك سەردەشت عسمانى تیا تیرۆر كرا.بە توندى رسواو شەرمەزار ئەكەین و هەرگیز ئێمەو هەزارەها كادیرو جەماوەرى پارتى رسواى كردەوەى وا قێزەون دەكەن هەركەس و هەر لایەن و هەر دەزگایەك ئەنجامى دابێت.هیوا دارین لە ماوەیەكى كەمدا ئەنجامدەرانى ئەو كارە تیرۆریستیە ئاشكرا بكرێت و یاسا لەسەر ئەنجام دەرانى جێبەجێ بكرێت. وە ئێمەش نایشارینەوە وەك هەموو رۆژنامە نوسان و ریكخراوەكانى كۆمەلگاى مەدەنى و شەقامى كوردى و راى نێو دەوڵەتى و هەموو ئەو لایەنانەى كە ئەم كارە رسوا ئەكەن و پەنجەى گومان دەخەنە سەر پارتى و خوددى دەزگاى پاراستن ئیمەش پەنجەى گومان ئەخەینە سەر دەزگاى پاراستن و بە بكەرى فیعلى ئەو كارە تیرۆرستیەى ئەزانین هەتا كاتى ئاشكرا كردنى تەواوى ئەو رووداوە.چونكە هیچ لۆژیكیك و ئەقلێكى تەندروست ناتوانێت باوەر بە خۆى بێنیت كە كەسانێك لەدەرەوەى دەسەلات و دەزگاى پاراستن بتوانن بە ئاشكراو بە رۆژى روناك و لە سەر جادەیەكى سەرەكى و ئاشكراى هەولێر قوتابیەك بفرێنرێت و بە گشت بازگە كانى رێگاى موسلدا ببرێت و تەرمەكەى لەوێ فرێ بدرێت. بەتایبەتى لەم كاتەدا كە بە پێچەوانەى سالانى پیشوو ریكخراوە تیرۆرستیەكان لە كوردستان وا لاواز بوون و دەزگا ئەمنیەكان وا بە هێز بوون ئەنجامدانى كارى وا جگە لە دەسەلات خۆى گەرانەوەى بۆ هەر لایەنێكى تر زیاتر لە خەون ئەچێت.
وە رووداوە كانى ترى وەك شەهید كردنى سۆرانى مامە حمەو شەهید عەبدوالستار و 30 ساڵ حكومدانى دكتۆر كمال سەید قادر لەسەر كارى رۆژنامە گەرى پەتى گومانمان تونتر ئەكاتەوە لە سەر دەزگاى پاراستن و خوودى مسروور بارزانى. ئەگەر بەووردى لەم رووداوە بروانین دەبینین زەرەر مەندى سەرەكى لەم رووداوە دواى شەهیدى جوانە مەرگ و بنەماڵەكەى پارتى ئەبێت . چونكە بەم رووداوە قێزەونە رووى پارتى ناشیرن ئەبێت لەدەرەو ناوەوەدا.وە شارى هەولێر نیشانەى پرسیارى ئەكەوێتە سەر لە رووى ئەمنى و ئازادى و ئازادى رۆژنامە گەرى.
بۆ یە ئێمە وەك كۆمەلێك كادیرى پارتى و وەك هەموو خەلكێكى بە ویژدان نا چینە ژێر بارى ئەو كردەوە قیزەونەو لاى خۆمان و لاى میللەتەكەمان بۆ میژوو ئیمەش هەمان هەڵویستى خەلكى كوردستانمان هەیە وەك داوا ئەكەین مەكتەبى سیاسى و گشت كادیرانى پارتى هاو هەڵویست بن لەگەل ئیمە و تەحەمولى ئەو بەرپرسیاریە مێژوویە نەكەن كە بنەماڵەى بارزانى ئەیانەوێت بەسەر پارتى و تەواوى كوردستاندا بێنن.وە پێكەوە داوابكەین :
1- مسرور بارزانى لە پۆستى سەرۆكى دەزگاى پاراستن دەربكرێت و چى تر گالتە بە موقەدەراتى پارتى و ئەم میللەتە نەكات. ئەو خۆى رۆژێك لە رۆژان تاڵى و سوێرى نەبینیوەو لە ئەمریكا ژیاوە. ئیتر چۆن خەمى ئەم كیانەو ئەم ئەزموونە ئەخوات.كە دەبوایە جەنابى بیرۆكەو رەوشتى دیموكراسى رۆژئاواى بۆ ئیمە بگوازتایەتەوە نەك گواستنەوەى كەلتوورى شێخ ئەحمەدو باوانى لە كوشتنى خەلكى مەدەنى و بێ دیفاع. ئەو لە كاتیكدا دلۆپێك ئارەقى نە رێژاوە بۆ كورد كە چى دێتە سەر حازرى و دەبێتە كویخا و ئاخاى كوردستان .گالتە بە خوینى گەنجانى ئەم وولاتەو پارەو پوڵى ئەم ووڵاتە ئەكات. نازانین چى پیرۆزترە لە ژیانى مرۆڤ وا مسروور لەسەرى گیانى مرۆڤەكان ئەكێشێت. ئەمە بەلێ بە تەمەن گەنجە بەڵام لەسەر ئەقلێتى چاخى بەردینەو ئیستاش ئەیەوێت ئەوەى كە دەرهەق خەلكى بى دیفاعى دەڤەرى بارزانى ئەكەن لە كوشتن و تەعداى شەرەف و چەوسانەوە ئەیەوێت بیگوازێتەوە بۆ هەموو كوردستان وەك چۆن تا رادەیەك سەر كەوتوو بوون لە گواستنەوەى بۆ تەواوى بادینان و دهۆك.
2- فشار بخرێتە سەر مسعود بارزانى چى تر واقعى سەردەم قبوڵ بكات و نەمان گەرێنێتەوە بۆ سەردەمە بەعس .خەلكى ئازادى و دیموكراسى و مافى مرۆڤ و حكومى یاساى ئەوێت .نەك ئەو حوكمەى ئەو ئەیەوێت .كارەسات لێرەوە دەست پێ ئەكات ئەو وا ئەزانێت تەواوى ئازدى و مافەكانى بۆ خەلكى كوردستان دابین كردووە ئەم بیر كردنەوە كوتومت وەك بیركردنەوەى تەواوى رژێمە شۆفینەكان وایە كەلاى وایە حەقى تەواو لاى ئەوەو تەنها ئەو خەم خۆرى وولات و یاساو هاونیشتمانیانە ئیتر هەر كەس لە دەرەوەى بیر كردنەوەكانى ئەو گێرە شیوێن و خۆفرۆش و دەستى دەرەكیە و تەنها ئەو لە خەمى دەوڵەتى كوردیدایە. سەرۆكى بەرێز رژێمى سەدامیش هەمان بیر كردنەوەى هەبوو بۆیە عێراقى كردبووە دۆزەغێك بۆ گشت عێراقیەك.خەلك دەوڵەتى بۆ چیە ؟ كە تیایدا بكوژرێت و ئازادى نەبێت و پارەو پوڵى بە هەدەر بروات.راستر وایە بڵییت دەوڵەتێك بۆ خۆم درووست ئەكەم. ئەگەر تۆ ئەتەوێت بەراستى دیموكراسى و ئازادى و ئازادى رۆژنامە گەرى لە كوردستان بەر قەرار بێت بۆ ئەوەى بزانیت كە ئازادى رۆژنامە گەرى چیە ؟ ووتە بەناو بانگەكەى ڤۆلتێرت بۆ دێنمەوە كە دەڵێت من باوەرم بەوە نیە كە تۆ ئەیڵێیت بەلام خۆشم ئەدەم بە كوشت تا تۆ بتوانیت بیڵیت .رۆحى رۆژنامەگەرى ئازاد لە رۆژئاوا لەم ووتەیەوە سەر چاوەى گرتووە .ئیتر پیوست بە تەفسیرو پاساوى تر ناكات لە ژیر بە ها پیرۆزەكان و ئاسایشى نەتوەى دەنگەكان كپ بكرێت .ئازادى كەى ئەوەیە تۆ رێگكا بدەیت ئەوەى لە خزمەتى تۆدایە بوترێت .
3- لە كۆنگرەى ئەم جارەدا هەوڵ بدرێت نێچیرەڤان و باڵەكەى دەربچێت لە ژێر دروشمى لە ترسى ئار خۆمدایە پاڵ ئار. هەتا رادەیەك نێچیرەڤان فكرەى كراوە ترە لە مسعوود و مسروور یان بە واتایەكى تر خوێنت نارێژیت ئەیەوێت بت كرێت .وەك چۆن حمەسعید حسن و مهابات قەرەداخى و سامى شۆرش و چەندى كەى كرى.كاتێك نەبەز گۆران لەسەرى نووسى دیاریشى بۆ نارد بە مەبەستى كرینى بەلام مسرور ئەیەوێت لەو پیناوەدا پاكتاوى رۆژنامە نووسان بكات.بە پێچەوانوە هەوڵ بدرێت مسرور و دارو دەستەكەى رسوا بكرێت.
4- هەوڵ بدرێت خەلكى ریفۆرم خواز و ئازادى خواز لە پارتیدا ببرێتە پێشەوە تا لە رییانەوە پارتى و ئەزموونوكەمان جوانتر بكرێت.چونكە بە بە هۆى دەسەلاتى بنەماڵەى بارزانى نەك پارتى ناشیرن و لە كەدار بووە بە ڵكو ئەزمونەكەشمان خراوەتە ژێر پرسیار.كە تموحى خەڵكى كوردستان ئەوەبوو كەلە ساڵى 1991 وە نیمچە ئازادیەكمان هەیە ببوینایە بە نمونەى دیموركراسى و پاراستنى مافى مرۆڤ و حكومرانى شەفاف و نەزی و حوكمەتى یاسا بۆ ناوچەكەو تەواوى رۆژهەلاتى ناوەراست وەك دەوڵەتى ئیسرائیل كە چۆن دوژمنە كانیان شاهیدى دیموكراسى و حوكمى یاساسان بۆ ئەدەن لە ناو ئیسرائیلدا كە زۆر بە ئاسانى دەساو دەستى دەسەلات ئەكرێت.كە چى لە سایەى مسعود بارزانى و دەزگاى پاراستندا بووین بە نموومنەى پێشیل كارى مافى مرۆڤ و زیندانى نهینى و گەندەلى و حوكمى عەشایەرى و بنە مالە لە ناو چەكەدا.
لە كۆتایدا دووبارە ئەو كردەوەیەى دەزگاى پاراستن و مسروور بارزانى مەحكوم ئەكەین و هیوادارین گشت كادیرو لایەنڤرانى پارتى هەڵوێست وەر بگرن و رێگر بن لە گەرانەوەمان بۆ حوكمى تاكە كەسى و رۆژانى رەش و رزگاربوون لە گكەندەڵى و حوكمى بەدناوى عەشایەرى بنەماڵەیى.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان









