هه‌رێمێكى قه‌يراناوى و چه‌قبه‌ستوو
18/11/2013, 12:00 (GMT+1)

ئه‌وه‌ى ئێمه هه‌ستمان پێكردووه، هه‌رێم له‌ڕووى قه‌يرانه‌وه پڕۆفيشناڵى كامڵه، هه‌ڵبه‌ت به‌لاى سلبيدا، سهركردايهتيى زل حزبه سياسيه ئابوريهكهى كوردستان، چاويان له ئه‌مريكا كردووه و به‌رده‌وام ويستويانه وه‌ك سه‌رۆكه‌كانى پێشوى ئه‌و وڵاته زلهێزه بكه‌ن، ئه‌ويش به چاره‌سه‌ركردنى قه‌يران به قه‌يران، وه‌ختێ قه‌يرانى بێ كارى ڕوو له وڵات ده‌كات، كارگه‌ى به‌رهه‌مهێن و به‌سود هاورده‌ى وڵات ناكات، به‌ڵكه دێت و دامهزراندنێكى بهواسيتهى هه‌ڕه‌مه‌كى پێڕه‌و ده‌كات، كه له‌شكرێك كارمه‌ندى بێكار له‌فه‌رمانگه ناپێويستهكاندا دروست ده‌كات، وهختێكيش ده‌رچوانى زانكۆ داواى دامه‌زراندن ده‌كه‌ن، له‌جێى دانانيان له شوێنى شياوى خۆيان‌دا، بۆماوه‌ى چه‌ند ساڵێك له چاوهڕوانيدا دهيانهێڵێتهوهو په‌نا بۆ دامه‌زراندنى گرێبه‌ستى بێ بڕوانامه‌كان ده‌كات، وه‌ختێ قوتابيان داواى گۆڕينى سيستم ده‌كه‌ن، كۆنگره‌ى په‌روه‌رده‌يى نابه‌ستێ، به‌ڵكه به (شه‌لم كوێرم ناپارێزم) ده‌كه‌ونه گيانى سيسيتم و دواجار سيستمێكى په‌روه‌رده‌يى عهنتيكهمان بۆ دێنێته به‌رهه‌م، ئه‌مه ته‌نها له‌ڕووى په‌روه‌رده و خوێندنى باڵاوه، هاوار بۆ بواره‌كانى تر كه ده‌بێ چ مه‌رگه ساتێكيان به‌سه‌ر هێنرا بێ.
قياده سياسيه ناكامڵهكهى هه‌رێمه چكۆلهكهمان، به ته‌واوى وته‌ى خوايان وه‌لا خستووه كه فه‌رموويه‌تى (يقولون ما لاتفعلون)ـى به‌سه‌ردا ده‌سه‌پێ، (ده‌ڵێن و جێبه‌جێى ناكه‌ن!)، ده‌ڵێن با ڕۆژئاوا تاكڕه‌وانه نه‌بێ و خۆيان تاكڕهون، ده‌ڵێن با له عێراق هه‌ڵبژاردن بكرێ و خۆيان نايكهن، ده‌ڵێن با ماوه‌ى حوكمى سه‌رۆك دوو مانگ درێژنهكرێتهوهو خۆيان دوو ساڵ درێژى ده‌كه‌نه‌وه.
به‌م دوادواييانهش قه‌يرانى چهقبهستويى باڵى به‌سه‌رماندا كێشاوه، دهوڵهتۆكهكهمان به‌هۆى بهرژهوهنديخوازيى و سهڵتهنهتـويستيى سه‌ركرده (خوێنده‌وار و به‌ئه‌زمون!)ـهكانمان پڕ بووه له چهقبهستويى، حيساب بۆ له‌سه‌دا چلى هاوڵاتيانى هه‌رێم ناكرێ و به بيانوى به‌ناو زۆرينه‌ى له‌سه‌دا شه‌ست، حوكى له‌سه‌دا چلهكهى تريش ده‌كرێ و نزيكه‌ى 1 مليۆن ده‌نگده‌رى سێ لايه‌نى سياسيى وه‌لا ده‌خرێن، زۆرينه‌ى ڕه‌هاى پارێگايهك ده‌خرێته ژێر ڕه‌حمى پۆستاڵى حوكميانهوهو نزيكه‌ى له‌سه‌دا 20 حوكمى له‌سه‌دا 80 ده‌كات.
ئێمه له‌م دۆخه چهقبهستويى و قهيراناويهدا ته‌نها چاوه‌ڕێ كردنمان له‌سه‌ره بۆ فه‌رمان و ويستى سهركردايهتيى ده‌سه‌ڵاتدارى كورد، خودا بكات و فه‌رمان و ويستيان به‌جۆرێك نه‌بێ كه (زيان سه‌رى مايه بخوات).
هه‌روه‌ك 22 ساڵه چاوه‌ڕێى پێگرتنى ئه‌زمونى سياسيى ئيداريى ههريمين به‌ڵام خۆيان وته‌نى هه‌ر ساوايه، چه‌ند ساڵێكى تريش چاوه‌رێ ده‌كه‌ين، ئه‌گه‌ر په‌تى چاوه‌ڕوانيى مافخوراوان نه‌پچڕێ.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان









