
داود داغستانى بەرپرسى دەزگاى ئیسرائیل كورد و خاوەنى گۆڤارێكە بە هەمان ناو، دوابەدواى دروست بوونى كێشەیەك لە نێوان (د.نورى و داود) داغستانى پەنا دەبات بۆ هەموو رێگاكان و هەموو شێوازێك دەگرێتەبەر بۆ لادانى د.نورى و لەقكردنى جێگاكەى، ئەم داودە جولەكە ئاسا بیرى كردۆتەوە بۆ پڕكردنەوەى شەهوەتى تۆڵە سەندنەوەى لەو زیانەى كەلە ئەنجامى ئەو كێشەیەدا دووچارى بۆتەوە، زۆر ژیرانە كارى خۆى بۆ ئەم مەبەستە كردووە داغستانى بەهۆى هەمان كێشەوە توانى بەخێرایەكى سەرنج راكێش خۆى لە سەركردایەتى (یەكێتى نیشتیمانى) بە تایبەت د.بەرهەم و كۆسرەت رسوڵ نزیك بكاتەوە كە پێشتر پەیوەندى داغستانى و یەكێتى زۆر پڕ كێشەو ئاڵۆز بووە بە سوود وەرگرتن لەو كێشەیە ئەو بارەى لەگەڵ یەكێتیدا ئاسایى كردۆتەوە، چەندین دانیشتنى ژێر بە ژێر و پشتى پەردەى لەگەڵ ئەو دوو بەرپرسە یەكێتیە ئەنجام داوە تاكو لە ئەنجامدا بیانكات بە دووژمن و نەیارى د. نورى لەبەر ئەوەى د. نورى كەسێكى بنەڕەتى حكومەتە و رۆڵى سەرەكى نوێنەرى پارتى دەبینێت لە كابینەى شەشەمدا . هەروەها لە درێژەى هەوڵەكانى داغستانى پەنابردنێتى بۆ چەند كەسانێك لە بنەماڵەى بارزانى بە هەمان مەبەستى لادانى د. نورى ، دیسانەوەش پەناى بۆ سەركردایەتى پارتیش بردووە تا رادەیەك توانیوەتى شكست بە د. نورى بهێنێت و هەوڵى لادانى بخاتە سەر مێزى (لاببرێ و لانەبرێ)وە بۆ ئەوەى لە ئەندازەى نفوز و رادەى دەستچوونى خۆى بگات و لاى جەماوەرى كوردستان و شەقامى كوردى وەك و پاڵەوانێك خۆى دەربخات و ئەوەش بسەلمێنێ دەتوانێ دەسەڵاتى د.نورى لاواز بكات و لە حكومەت و بنەماڵەى بارزانى دوور بخاتەوە . بەپێى سەرچاوەیەكى نزیك لە ئەنجومەنى وەزیران لە دەرئەنجامى ئەو دانیشتنانەى داغستانى لەگەڵ د. بەرهەم و كۆسرەت رەسول دا د. بەرهەم سانسۆرێكى بەهێزى خستۆتە سەر د. نورى و ئێستاش دەسەڵاتى كەم كراوەتەوەو سنووردار كراوە و رێگەى پێ نادرێت لە بەرژەوەندى حكومەت و پارتى و ئەندامانى پارتى كار بكات لە لایەن كۆمەڵە كەسانێكى نزیك لە د. بەرهەم هێرشێكى توندى راگەیاندان ئاراستەى د. نورى كراوە بۆ ئەوەى بنەماڵەى بارزانى و سەركردایەتى پارتى بڵێن د. نورى شایەنى گۆڕینە.
لێرەدا جێى خۆیەتى ئیشارەت بۆ زیرەكى و پلان داڕێشتنى داواد داغستانى بكرێت كە لە لایەك بەهۆى ئەم كێشەوە پەیوەندى لەگەڵ یەكێتى ئاسایى كردەوە خۆى لە د. بەرهەم و كۆسرەت رەسول نزیك كردەوە لە لاكەى تریشەوە سەركردایەتى پارتى و بنەماڵەى بارزانى بە هەڵەدا بردوو لە دژى د. نورى هانى دان هەر چەندە بەشێك لە كێشەكەى د. نورى و داغستانى لەسەر بنەماڵەى بارزانى بووە بە تایبەت خودى مەسرور بارزانى د. نورى بەشێك لە كێشەكەى بە دەنگ هاتنى بووە لە سەر بنەماڵەى بارزانى.
ئەمەو پلان و هەوڵەكانى داغستانى بەردەوام دەبێت تاكو د. نورى لە كارەكەى لابدات و بگاتە ئەنجامى تۆڵە سەندنەوەكەى ، لە ماوەى داهاتووشدا چارەنووسى د. نورى دیارى دەكرێت پێشبینى ئەوەش دەكرێت كەوا هەوڵ و پلانى داود داغستانى سەر بگرێت و د. نورى لە كارەكەى لابدریت.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست