<

فەره‌یدون عبدولقادر لە قومار بازییەوە بۆ چاودێری سیاسی؟

17/05/2011, 12:00 (GMT+1)
فەرەیدون عبدولقادری فایلدار لە ماوەی چەند ساڵی رابردودا خەریكی دروستكردنی قومارخانە و مەلهابووه‌، تەنانەت ماڵه‌كەی خۆی كە چەند ساڵ پێش ئیس چەند دۆنم زەوی پێدرابو لەلایەن حكومەتی حیزبیەكەیەوە و خانوی لەسەر دروستكربو، ماوەیكی زۆرە كردوویه‌ به‌ جیگای رابواردن و قوماركردن. لێ ئێمە كارمان بەسەر ئەوەوە نیە كە ئەو كابرایە ئەو كاسبیە دەكات. ئەوەی جێگای قسە لەسەركردنە ماوەیه‌كە كەناڵەکانی راگەیاندنی حیزب و نالیا چاوپێكەوتنی لەگەڵدا دەكەن بە ناوی چاودێری سیاسی،ئەوە لە كاتێكدا كورد لە باشوردا زۆربەی سیاسیەكانی دز و تالانچی و درۆزن و دووڕو و جاسوس و داردەستی دەستی داگیركەران و شەرواڵپیس و قومارباز ن، هەر ئەوەشە وایكردوە قوماربازێك و مەلهەچییەكی وەكو فەرەیدون ده‌کرێت بە چاودێری سیاسی ناوزەند بكرێت و چاوپێكەوتنی لەگەڵدا بكرێت.دەپرسین ئایا كورد سیاسی باشی هەیە تا ئەو هەموو چاودێری سیاسییەی هەبێت؟
نامەوێت بچمە ناو ژیانی شەخسی فەرەیدون عبدلقادرەوە، چونكە ژیانی شەخسی ئەو كابرایە ئەوەندە رۆشن و جوان نییە تا مرۆڤ بێزیبێت بڵاویكاتەوە لە سایت و رۆژنامەكاندا، لێرەوە پێشنیارێك ده‌كەم بۆ چاودێرە سیاسییەكەی كەناڵی نالیا، پێم وایە سەردانێكی كەمال كەركوكی بكات و لە گەڵیدا كۆببێتەوە و پرۆژە یاسایەك ئامادە بكات، لە بارەی چۆنێتی دەرچونی یاسایه‌ك بۆ زیادكردنی وەزراتێكی نوێ بە ناوی وەزارەتی مەلهاو قومارخانەكانەوە و جەنابیش ببیتەوە وەزیر ئەو وەزارەتە، چونكە جەنابتان لەو باره‌یەوە زۆر ئاكادیمی و پرۆفیشناڵن، دەتوانن داهاتێكی باشیش بە دەست بێنێت بۆ حكومەتە حیزبیەكەی بەرهەم ساڵح، دڵنیام لەوەی كە كەمال كەركوكیش بەو یاسایە رازی دەبێت و لە قاوەخانەكەی خۆیدادەیخاتە دەنگدانەوە و مەڕ و بزنەكانی حیزبەكەی و هاوپەیمانەكانیشی دەستی بۆ بەرز دەكەنەوە. بۆیە داواكارم ئاغای فەریدونی واز لە چاودێریكردنی سیاسەت بهێنێت، ئەوە كەی ئیشی ئەوە، ئیشی ئاغای فەرەیدونی دروستكردنی ئەو وەزارەتەییە و پاڵاوتنی خۆشی بە وەزیری ئەو وەزراتە.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست