چەندپێشنیارێك بۆئەوەى ,ئەوەى لەرابردوودا لەكۆیەبووە لەداهاتوودا دووبارە نەبێتەوە
12/11/2010, 12:00 (GMT+1)

1- بەئەنجام گەیاندنى چەند پرۆژەیەك كەببێتە هۆى گۆڕان و كرانەوەى ناوجەرگەى شار , كەبەڕاستى پێویستى بەگۆڕان كارى هەیە .وەك بەدووساید كردنى شەقامى ناوجەرگەى شار , ماوەى زیاترە لەچل ساڵە دەڵێن ئەم ساڵ نا ساڵێكى تر .لەگەڵ ئەمە تاكو ئێستاش خانوو دوكانەكان هەر بەكەلاوەى ماونەتەوە,لەگەڵ ئەمەش پلانێكى ستراتیجى دابندرێت بۆ بازارى ئازاد لەبەرهەمى خۆى دەبێت.,ئەویش پێویستى بەپڕۆژەى بزنسمانى بچوك هەیە ، بۆیە ئەگەر ئاسانكارى بكرێ و هانى كەسانى شارەزاى ئەو بوار بدرێت ، بێگومان كاریگەرى بوژانەوەى خۆى دەبێت.
2- بنبڕكردنى دیاردەى ڕاوكردنى نایاسایى و سزادانى سەرپێچى كەران .بەتایبەتى بەشێك لەبەرپرسانى شارى كۆیە ,گەرخۆیان نەبێت دارو دەستەكەى دەنێرێتە ڕاو,بەڵگەى ئەو ڕاستیەشمان لەلایە .
3- گرینگى دان بە شارەكە لەرووى پێشخستنى كەلتوور و پاراستنى شوێنەوارە دێرینەكانى،كە هەقە لەو چوارچێوەیەدا ساڵانە فَیستڤاڵى تایبەتى بۆ بكرێت و داب و نەریتى جوان و ڕەسەنەكانى زیندوورابگیرێت ,لاوان وگونجانی شاریش بەهەردوو ڕەگەزییەوەلەنێو ئەو كارەدا هەڵسەنگاندنیان بۆبكرێت و بواریان بۆ بڕەخسێت.
4- گوێگرتنى لایەنى پەیوەندار لە بیروبۆچوونى خەلكى دلسۆز و رێكخراوەكانى كۆمەڵگاى مەدەنى بۆهەماهەنگى و دەستە جەمعى كار .
5- دروستكردنى دوونەخۆشخانەى گشتى لەسنورى كۆیە ,یەكەمیان لە ناحیەى شۆرش ودووەمیان لەناحیەى سكتان.
6- پێویستە نەخشە دابندرێت بۆ ئەهلى كار (واتە كاردۆزینەوە) جگە لەوەى لەسەرەوە باسمانكرد ,بەپێى دروستكردنى كارگەى بچووك لەسەرەتاوە, وەك كارگەى نایلۆن و گەچى هونەرى و جۆرەكانى تر ,.ئەمەش دەبێتە گەشەكردنى بوارى ئابوورى بۆدەڤەرەكە.بەم شێوەیە : بۆ نموونە گەر كارگەى گەچمان هەبێ وابكرێت ئیلتیزام بە خاوەن تەندەرەكانەوە بكرێ بۆ ئەوەى تەنها گەچى خۆماڵى بەكار بهێنن ,ئەمەش مافێكە ودروستە,واتە ئەهلى كار زیاتر دەكەین .
7 هەر قوتابخانەیەكى كۆیە كەبیناكەى كۆن بێ و تەندەرى نۆژە نكردنەوەى بۆ نەكرێ ,چونكە زۆربەیان لەشێوەى بەندیخانە دەچێ ,بۆیە پێویستە لەسەرەتاوە بەشێوەیەكى مۆدرین نەخشە سازى بۆ بكرێ و ڕووبەرەكەى فراوان بكرێ و.بۆئەوەى دووارۆژ سوودى درێژ خایەنى هەبێت .
8- پێویستە,یانەیەك دروست بكرێ بۆ فەرمانبەرانى خانە نشین (تەقاعد),چونكە هیچ شوێنێك نیە بۆ حەسانەوەیان, گەربۆ چەند كاتژمێرێكیش بێ ڕۆژانە پێویستە.
9-پارگێكى شیاو بۆمندالانى كۆیە لەهەموو شتێك مەحرومن ,,وەك شارى یارى و زۆر شتى تر .بۆمناڵانى شارەكەمان.
10- نەبوونى رێگاى دەرەكیش گرفتێكیترى هاتووچۆیە چونكە لەلایەك جادەكانى خنكاندووەو لە لایەكیتریش كاریگەرى بەسەر جمو جۆلى بازرگانیەوە هەیە .بەپێویستى دەزانم گرینگى بەو دوو خاڵەى خوارەوە بدرێت:-
1-بۆڕێگاى كۆیە /سلێمانى ,پێویستە بیر لەوە بكرێتەوە ببێتە دووساید بەدیوى دەشتى كۆیەو ڕاستەو خۆ بەپردى دووەمى شارى دووكانەوە ببەسترێ ,بەهەموو شێوەیەك دووركەوێتەوە لەلۆفەكانى چیاى كەلكە سماق ,لەوەختى خۆشى سەرۆك كۆمارى عێراق مام جەلال زۆر بەجدى باسى ئەم رێگایەى دەكرد و ئەمەش جگە لەسەلامەتى هاووڵاتى وبازرگانیش زیاتر بەهێز تر دەكات لەنێوان هەولێرو سلێمانى , ئەوكاتیش كۆیە لێ سوود مەند دەبێ, بەڵام بەداخەوە ئەوكات ئیدارەى كۆیە خۆى لێ كەمتەر خەم كرد...
2-تونێڵى هەیبەسڵتان دیسان هەوڵى بۆ بدرێت چونكە پرۆژەیەكى ستراتیژیەو زۆرێك لەشارو ناوچەكانى كوردستان سوودى لێوەر دەگرن .
.
مافپەروەر / چالاك لەبوارى رێكخراوى مەدەنى.
[email protected]
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان









