د. نه‌جمه‌دین که‌ریم کۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی کوردی له‌ئه‌مریکا فرۆشت!
09/06/2010, 12:00 (GMT+1)

له‌وڕۆژه‌وه‌ی هه‌ڵمه‌تی ده‌رهێنان و له‌بازاڕی ڕه‌شدا فرۆشتنی نه‌وتی ناوچه‌کانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی حکومه‌تی هه‌رێم بوه پیشه‌ی ده‌سه‌ڵاتی سیاسی له‌کوردستان ناو به‌ناو لێره‌و له‌وێ میدیای ئازاد په‌رده له‌ڕووی هه‌ندێ له‌و که‌سایه‌تیه تێوه‌گلا و و ده‌موچاوانه هه‌ڵده‌داته‌وه که به‌شێوه‌یه‌ک له شێوه‌کان تێوه‌گلاون و بونه‌ته شه‌ریکی بازرگانه‌کانی بازاڕی ڕه‌شی نه‌وت فرۆشتن. ده‌رکه‌وتنی لیستێکی دورو درێژ که د. نه‌جمه‌دین که‌ریمی گرته خۆ وه‌ک یه‌کێ له خاوه‌ن پشکه‌کانی ئه‌م بازرگانیه له‌لا‌یه‌ک لای هه‌ندێ خه‌ڵک سه‌یر بو، له‌هه‌مان کاتداا سه‌لماندنێکی به‌رچاو بو که وه‌ڵامی کۆمه‌ڵێ کی زۆر پرسیار و سه‌رسوڕمانی بڕێکی باشی ،له خه‌ڵکی که د. نه‌جمه‌دین یان ده‌ناسی، دایه‌وه.
هه‌ر له‌و کاته‌وه‌ی د. نه‌جمه‌دین پشتی کرده ڕابوردوی خۆی و به گۆشه‌یه‌کی 180 ده‌ره‌جه‌یی هه‌ڵگه‌ڕایه‌وه و دوای ئه‌وه‌ی که‌پێشتر وه‌ک که‌سێکی بێلایه‌ن چه‌ندین ساڵی ته‌مه‌نی ناسرا و بو به‌وه‌ی ڕه‌خنه‌ی له‌ده‌سه‌ڵاتی سیاسی له‌کوردستان ده‌گرت و له‌م ڕێگه‌یه‌وه ده‌نگێکی دیار بو. که‌سانێکی زۆر، له‌ناسراو و هاوڕێکانی، ئێجگار سه‌رسام بون به بیستنی کاندید بونی د. نه‌جمه‌دین له لیستی هاوپه‌یمانی و له‌پێشی پێشه‌وه‌ی لیسته‌که‌دا قوت بونه‌وه‌ی. هه‌لبژارده‌نه‌کانی ئازاری ئه‌مساڵ هه‌لێکی زێڕین بو بۆ د. نه‌جمه‌دین که به‌هۆیه‌وه هه‌م ده‌چێته‌وه و له نزیکه‌وه ئاگاداری بازرگانیه‌که‌ی ده‌بێ و له‌هه‌مان کاتیش‌دا ، به‌خه‌یاڵی خۆی که‌س پێی نازانێ له‌ژێر په‌رده‌ی ئه‌ندامێتی په‌رله‌ماندا زیاتر کۆنترۆلی په‌یوه‌ندیه بازرگانیه‌کانی ده‌کات.
به‌ڵێ د. نه‌جمه‌دین به‌به‌ردێ کۆمه‌ڵێک چۆله‌که‌ی کوشت و له‌م ناوه‌دا زه‌ره‌ر مه‌ند و ماڵ دزراو هه‌ر میلله‌تی کورد و به‌تایبه‌تی له‌م ڕوه‌وه خه‌ڵکی که‌رکوک بون که ده‌نگیان بۆداو دزێکی تری داهات و پاشه‌ڕۆژی میلله‌ت هه‌م خۆی ده‌وڵه‌مه‌ند ده‌کا و هه‌م ده‌بێ ڕێزی لێ بگیرێ به‌وه‌ی که نوێنه‌ری نزیکه‌ی 23000 که‌س له خه‌ڵکی که‌رکوکه.
ئه‌مانه به‌لایه‌ک و کۆنفراسی کۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی کورد له ئه‌مریکا له‌لایه‌کی تره‌وه که هه‌فته‌ی ڕابوردو له شاری ساندیاگۆی ولایه‌تی کالیفۆرنیادا به‌سترا که د. نه‌جمه‌دین که‌ریم به هه‌مو پێوانه‌یه‌ک سه‌رۆکی ئه‌م ڕێکخراوه‌یه و ده‌با ئاماده بوایه. شایانی باسه ئه‌ندامانی ئه‌م ڕێکخراوه به هێنده‌ی دنیا لێی په‌ست بون و وه‌ک ده‌یان وت له‌وه‌ته‌ی چۆته‌وه و بوه ته بازرگانی گه‌نجینه و سامانی میلله‌تی کورد له‌م ڕێکخراوه و هاورێکانی نه‌پرسیوه‌ته‌وه و هه‌ر حسابیشیان بۆ ناکات. به‌ڵێ ناحه‌قی د. نه‌جمه‌دین ناگرین نه‌ک ئه‌و سه‌رانی ده‌سه‌ڵات داهاته دزراوه‌کانی میلله‌ت واچاوی سور کردون هه‌رگیز ئاگایان نه له میلله‌ت و نه له هیچ شتێ که پێویست بێ بۆ میلله‌ت نه‌ماوه و ئه‌وه‌تا به‌رزانی له تورکیا تا لێی نه‌پرسن ئاوڕ له‌م لاو لای خۆی ناداته‌وه ونازانێ تورک چی بۆ ئاماده‌کردوه.
نازانم بڵێم میلله‌ت کڵۆڵ و به‌دبه‌خته یان بێ ئاگایه، ئه‌وه‌تا له‌خه‌ڵکه هه‌ره خوێنده‌واره‌که‌وه وگوایه دنیا دیده درۆی زه‌قی له‌گه‌ڵ ده‌کرێ و هه‌ڵی ده‌خه‌ڵه‌تێنێ. خۆشتر ئه‌وه بو له‌ماوه‌ی هه‌ڵبژارده‌نه‌کاندا پڕوپاگه‌نده‌یه‌کی ئێجگار گه‌وره‌یان ئاماده‌کرد و که‌س نه‌بو له خه ڵکی کرکوک زمانی بێته گۆ و لێی بپرسێ: ئه‌رێ دکتۆر نه‌جمه‌دین له‌م هه‌مو سامانه‌ی میلله‌ت که ده‌ست تۆ و سه‌رانی ده‌سه‌ڵات ده‌که‌وێ بۆ له‌خوا ناترسن و هه‌ر هیچ نه‌بێ له‌باتی ئه‌وه‌ی بیبه‌نه ده‌ره‌وه‌ی وڵات و وه‌به‌رهێنان له هه‌نده‌ران بکه‌ن بۆ وه‌به‌ر هێنان له‌کوردستان ناکه ن و جه‌نابی وه‌ک دکتۆرێک بۆ له‌باتی ویلایه‌تی ماریلاند ی ئه‌مریکا خه‌سته‌خانه‌یه‌ک له که‌رکوک بۆ که‌رکوکیه‌کان ناکه‌ته‌وه، قسه‌ی زل و بێ هوده به‌که‌ڵکی چی دێ!
به‌ڵێ خوێنه‌ری به‌ڕێز د. نه‌جمه‌دین له‌باتی که‌رکوک خه‌سته‌خانه‌ی له ویلایه‌تی ماریلاند کرده‌وه وتا چوار ساڵی تریش خوا خۆی ده‌مێنێ و موڵکی!
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان









