نەخێرنوێنەری مەسعود بارزانی سەردانی سەید کاکەی نەکردوە! پێداچوونەوەیەك بە پەیامنێری کوردستان پۆست لە هەولێر
09/01/2012, 12:00 (GMT+1)

خاڵە سەیدکاکە خاوه‌ن مێژوویه‌کی پاك و خه‌باتێك بێ پسانهوهله نێو ڕیزه‌کانی پێشمهرگاتیدا ، له‌هه‌ر ده‌ڤه‌ر و ناوچه‌یه‌کی کوردستان کارتی پێناسه‌ی پێشمهرگهبووە ، له‌گه‌ڵ ئه‌مانه‌ش ههمیشهنێوی پێشمهرگهبۆتهپێناسهو کارنامه‌ی ژیانی که‌سانێك ، ناکرێ بوێری خاڵهسهید کاکه و خه‌باته‌که‌ی بە سووك هەڵیسەنگێنن کە نیو سهدهیهوهك پێشمه‌رگه‌و سه‌رکرده‌یه‌ك له‌سه‌نگه‌ره‌کان به‌و په‌ڕی له‌خۆ بردوییهوهخهباتی کردوه، ده‌ریایه‌ك بیره‌وه‌ری تاڵ و شیرینی هه‌یه ، ئه‌و شاهیدی دواساته‌کانی ژیان و ووته‌کانی ده‌یان پێشمه‌رگه‌یه له‌سه‌ره‌مه‌رگدا، وێنه‌ی زۆر له شه‌هیدانی له‌به‌ر چاوه، شوێنی گۆڕ و مه‌زاری سهدانیانیان ده‌زانێ لهشاخهبهرزهکان و دێهاته‌کانی کوردستان نێژراون ، دۆست و هاوڕێی ههرهنیزیکی سه‌رکرده شه‌هید سه‌عدی گچکه ، د. خالید ، علی عسکه‌ری و فارس باوه‌و عه‌ریف عوسمان ... هتدا.
وەك دواتر پەیامنێری کوردستان پۆست دەڵێ ! " یەکێک لە خزمەکانی لەسەر ئەمە ناڕەزایی بەرامبەر بەمە دەربڕیوە و وتوویەتی: ئەمە لە کاتێکدا ئەو مەلا مستەفایەی كه‌هه‌موو سۆرانی لا (قونده‌ر) بووه " بڕوا بکەن خەڵکی هەر ناوچەیەك هەندێك دەستەواژەهەیە دەیناسێت ... دەزانێ لەکام ناوچە ئەم دەستەواژانە سەریهەلداوە و هەر لەم ناوچەیەش بەکاردێت خەڵکی هەولێر زۆردەگمەن نزیکن لەم دەستەواژەیە ... لەکۆتایدا دەڵێـم ! هەواڵی دوور لە ڕاستی و ڕەخنەی بێبنەما خوێنەرت لێ دەڕنجێنێ ، باچەلەنگتر سێری تفەنگەکانتان بگرن بۆ شکانی نیشانەکان.
تێینی :ئەم نووسینە تایبەتە بە ماڵپەری کوردستان پۆست
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان









