بانگه‌وازی قه‌ڵادزێ بۆ هه‌موو مرۆڤ دۆست، ڕۆشنبیر و شۆڕشگێڕانی کوردستان و جیهان،
19/01/2010, 12:00 (GMT+1)

بۆ هه‌موو مرۆڤ دۆست، ڕۆشنبیر و شۆڕشگێڕانی کوردستان و جیهان،
قه‌ڵادزێ، 18. 01. 2010
وێڕای سڵاو و ڕێز، هیوای سه‌رکه‌وتن بۆ هه‌موو لایه‌ک ده‌خوازین
که‌س و کار،هاوڕێ و دۆستانی قوربانیانی شاری قه‌ڵادزێ له هه‌رکوێیه‌ک هه‌ن، ئێمه کۆمه‌ڵیک له ڕۆشنبیر، که سایه‌تی سیاسی، ئاینی و کۆمه‌ڵایه‌ت ین، به هه‌ستی نیشتیمانی و کوردایه‌تی، به‌یه‌ک ڕیزی دوور له‌په‌رته‌وازه‌یی، جیاوازی ڕه‌گه‌زی و بیروڕای سیاسی بڕیارمانداوه به‌ڕێگای مه‌ده‌نی و یاسایی داکۆکی له قوربانیان و زه‌ره‌رمه‌ندانی قه‌ڵادزێ و ده‌ڤه‌ری پشده‌ر بکه‌ین.
به پشتیوانی خوا و دڵسۆزانی میلله‌ته‌که‌مان، هه‌وڵده‌ده‌ین ئه‌م کێسانه ؛
* جینۆساید کردنی یه‌که‌م زانکۆی کورد له قه‌ڵادزێ له 24. 04. 1974،
* جینۆساید کردنی مرۆڤ، گیانله‌به‌ر و ژینگه‌ی ناوچه‌که له 25. 06. 1989
به ڕاگواستن و سوتماک کردنی،
* قوربانیانی مان گرتن و ڕێپێونهکانی 24 . 04 . 1982 /1983 /1984
تا ڕاپه‌ڕینه‌که‌ی به‌هاری 1991،
* بۆردومانه یه‌ک به‌دوای یه‌که‌کانی ناوچه‌که له‌لایه‌ن حکومه‌ته‌کانی عێراق،
ئێران و تورکیا له ساڵانی 60 کانه‌وه تا ئه‌مڕۆ،
* زیندانیان سیاسی و له‌سێداره دراو و که‌م ئه‌ندامانی سه‌رده‌می به‌عسی گۆڕبه‌گۆڕ،
به‌رزکه‌ینه‌وه بۆ به‌رده‌م دادگای باڵای تاوانه‌کان له به‌غداد و هه‌موو دامه‌زراوه حکومی، نا حکومی، ڕای گشتی له ناو هه‌رێمی کوردستان، عێراق و جیهان.
بۆ داکۆکی کردن له کلتور ڕه‌سه‌ن، زمانی په‌تی و کوردایه‌تی که خه‌ڵکی ناوچه‌که‌ی پێ ناسراوه، له پێناوی گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ئاوه‌دانی، به‌رزکردنه‌وه‌ی ئاستی ژیان، ڕۆشنبیری، ته‌ندروستی و ئابووری بۆ ده‌ڤه‌ره‌که، پێویستیمان به هاوکاری و ڕێنومای هه‌موو مرۆڤێکی دڵسۆزه.
به زانیاری و هاوکاریه‌کانتان ده‌توانن ده‌روونی خۆتان ئاسوده بکه‌ن، ڕوحی شه‌هیده‌کان شاد بکه‌ن، فرمێسکی قه‌تیس ماوی چه‌ندین ساڵه‌ی که‌س و کاری قوربانی، نه‌خۆش، په‌که‌وته و ده‌ربه‌ده‌ره‌کان بسڕنه‌وه.
مرۆڤ دۆستان، ڕۆشنبیران، شۆڕشگێڕان و خێرهوهمهندان که خه‌ڵکی ناوچه‌که‌ن یان خۆتان به‌دۆست و هاوسۆزی ئه‌م ناوچه‌یه ده‌زانن له ڕێگای ئه‌م ژماره ته‌له‌فۆن و ئێمایلانه ده‌توانن ڕێنوێن و پشتیوانیمان بن.
009647701554724 حسێنی حاجی عه‌لی له قه‌ڵادزێ :
محه‌مه‌د پشده‌ری له سوله‌یمانی : 009647701212446
[email protected] ئێمایلی تایبه‌ت به هه‌موومان:
تێبینی:
بۆ ڕێزدارانی ده‌ره‌وه‌ی ووڵات، تکایه هه‌ر که‌سێک ئاماده‌ی تێدایه بێ مه‌رامی سیاسی به‌رژه‌وه‌ندی گه‌ل و نه‌ته‌وه‌که‌یان بخاته سه‌روی به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌تی با په‌یوه‌ندیمان پێوه بکات بۆ ئه‌وه‌ی به ده‌نگی زۆرینه‌ی هه‌ڵسوڕاوانی ناوه‌نده‌که له لیژنه‌کانی پشتیوانیان دامهزرێنیێن.
له جیاتی هه‌ڵسوڕاوانی
ناوه‌ندی قه‌ڵادزێ
بۆ داکۆکی کردن له قوربانیان و زیان لێکه‌وتوانی ده‌ڤه‌ری پشده‌ر
دکتۆره چیمه‌ن حه‌سه‌ن حاجی مه‌حمود
محه‌مه‌د پشده‌ری
حه‌سه‌ن حاجی عه‌لی
جه‌بار جه‌مال غه‌ریب
عومه‌ر کاکل
حه‌مه زرنگ
خالید ئه‌حمه‌د ئاسنگه‌ر
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان









