بۆ رای گشتی: لەلایەن کەسوکاری شاعیری جوانەمەرگ "عیرفان ئەحمەد"ەوە
09/08/2012, 12:00 (GMT+1)

کاتێك شێرکۆی برامان دەچێ بۆلای، عیرفان لە حالەتی بورانەوە(کۆما)دا دەبێتو لەلایەن بەرپرسانی نەخۆشخانەوە پێی رادەگەیەنن کە عیرفان توشی خوێنبەربوونی ناوەکی (نزیف داخلی) بووە، کە هەر بەوهۆیەوە ئێوارەی ٥-٨-٢٠١٢ کاتژمێر٣:٠٥ گیانی لەدەستدا.
ئێمە بەو هۆیەوە کە گومانمان لە شێوازی مردنەکە هەبوو، بۆیە بڕیاری توێکاری تەرمەکەیمان دا. ئێستا چاوەرێی ئەوە دەکەین کە راپۆرتی پزیشکی دادوەری رەوانەی دادگا بکرێ و لە زووترین کاتدا هۆکاری مردنەکەی روون بێتەوە بۆمان.
بێگومان لە ماوەی ١-٢ رۆژی رابردوودا چەندین چیرۆك سەبارەت بە مردنی عیرفان لە میدیاکاندا بڵاوبۆتەوە و هەموو ئەوانە رەوابوونی گومانەکەی ئێمە زیاتر دەکەن. بۆیە ئێمە لە رێگای ئەم راگەیاندنەوە داوا لە دەزگا بەرپرسەکانی حکومەتو دادگای تاوانەکانی سلێمانی دەکەین کە ووردەکاری و راستی هۆکاری مردنی عیرفان بۆ ئێمە و بۆ خەڵکی کوردستان روون بکەنەوە. ئەگەر کەسێك یان دەزگایەك لە هۆکاری مردنەکەیەوە تێوهگلاوە، دەبێ سزای یاسایی خۆیان وەربگرن و ئەوەش بە ئاشکراو بە ئاگاداری ئێمە و دەزگاکانی راگەیاندن بکرێ، تا ئیتر بوار بۆ کەسانێك نەمێنێتەوە کە بێ دەربەستانە مامەڵە لەگەڵ ژیان و کەرامەتی هاوڵاتیانی کوردستاندا بکەن.
ئێمە ئامانجمان لەم کارە تۆڵە سەندنەوە نییە، بەڵکو وەرگرتنەوەی مافی مرۆڤ و پاراستنی عەدالەت و رێگرتنە لە تاوان.
سمکۆ ئەحمەد
لەجیاتی کەسوکاری عیرفان ئەحمەدی جوانەمەرگ
٧-٨-٢٠١٢
*********** (کوردستانپۆست) ***************
هۆنراوهی ئهم گۆرانییهی دیاری قهرهداغی، له نووسینی عیرفان ئەحمەد
******
*******
*******
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان









