ئەگەر هێرۆ وێنەی تالەبانی بڵاوکردەوە بروای پێ نەکەیت
20/12/2013, 12:00 (GMT+1)

بۆ ئەوەی خەڵکی بێئاگا وریابکەینەوە، کە دەکریت بەئاسانی دەستکاری وێنە بکرێت، لەو دوو وێنەیەی خوارەوەدا کە پێش هەفتەیەک زیاتر بنەمالەی هێرۆ و تالەبانی بڵاویان کردەوە گوایە سەردانی تالەبانییان کردووە و مامە لە گویز ساخترە و بۆ سەری ساڵ خۆی دەکاتەوە بە کوردستاندا، هەلبەت گومانم بۆ ئەوە دەچێت کە ئەو وێنانە کۆن بن و بە فۆتۆ شۆپ دەستکاریی کرابێتن، بۆیە منیش ئەو بیرۆکەیەم بۆ هات و یەکێک لە وێنەکانم دەستکاریی کرد، لە خوارەوە لەو دوو وێنەیە بڕوانن، وینەی دووەم دەستکارییم کردووە، لەویدا یانزە جیاوازیی هەیە، ، تۆی خۆێنەر بە دوای جیاوازییەکاندا بگەڕێ، ئەوا زوو لە فێڵەکە دەگەیت و دەتوانیت ئەو یانزە جیاوازییە بدۆزیتەوە.
وێنەی یەکەم

وێنەی دووەم

پاش ئەوە کلیکی ئەو لینکە بکە و جیاوازییەکان ببینەرەوە، بەلام نەکەیت یەکسەر کلیکی بکەیت، لە پێشدا متمانە بەخۆت بکە و بزانە چەند زیرەکیت لە دۆزینەوەی جیاوازییەکاندا، فێڵ و قۆپی نەکەیت
https://www.kurdistanpost.com/biz/wene/talebani3.jpg
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان









