بۆمەڵبەند و ئیدارەى گەرمیان و بەرپرسە دزەكانى یەكێتى لەگەرمیان بۆچی دەنگەكانى یەكێتى لەگەرمیان كەمى كرد ؟
07/05/2014, 12:00 (GMT+1)

ماوەى زیاتر لە چوار ساڵە رێكخستنى یەكێتى لەسنورى گەرمیان هیچ هێزێكی كاریگەر نەبووە ، بەڵكو تەنها بەزمانێكی راگەیاندن كارى نەبێت كە لەلایەن چەند گەنجێكەوە پەرەى پێدراوە ، هەرچەند ئەوەش روبەرووى چەندین كێشەى تەكەتوڵات و هەوڵدراوە دەستى تێوەربدرێت ، بەڵام لەبەر ئەوەى زمانى ئەو گەنجانە لەموس تیژترە تاوەكو ئێستا نەیانوێراوە جموجوڵێكی ئەوتۆ هەبێت ،
ئەوەى ئێستا كێشە سەرەكیەكەى یەكێتیە و هەرئەندامێكی سادەو دڵسۆز دەتوانێت ئاماژە بەو جۆرە دەستەواژانە بدات ، جگە لە تەكەتولات و بەرژەوەندى تایبەتى و دووبارە بووەوەی دەموچاوەكان هیچی ترنیە ، ئەگینا خەڵكی گەرمیان ئێستاش هەریەكێتیەكەى جارانن ، بەڵام كاربەدەستانى یەكێین كە چاویان تواناى بینینى خەڵكی هەژارنیە ،
هەرلەدەشتى سەى سۆنە و ئەو دیوی گردە گۆزینە نزیك بە ناوچەى پیشەسازى كەلار و دواتر بچۆرە چەند ناوچەیەكی تر دەشتى كەلاری كۆن هەمووى باخی بەرپرسە كە بە ڤێلاو مەسبەح و دارودرەخت بۆخۆش گوزەرانى خۆیان دروستیان كردووە ، كەچی تەنها لەكەلار زیاتر لە پێنج هەزار كرێنشین هەیە ، پۆستە حزبیەكان تەنها لەلایەن چەند كەسێكەوە لە ساڵی 1991ە وە تاوەكو ئێستا دەسورێتەوە ،شكور بۆ خوا بەشێكیان چوونە نێوگۆرانەوە ، بەڵام هەرچی دەكرێت هەرچەند سەركردایەتى یەكێتیش لەوە تاوانبارە رزگارمان نابێت لەم بەشەكەى ترى ، كە ماڤیا ئاسا تەواوى جومگە سەرەكیەكانى حكومەت و حزبیان بۆ خۆیان دیارى كردووە ، ئەمەش لەكاتێكدا پێیان رەوا نیە یەك وشەى رەخنەیان ئاراستە بكرێت ، لەوانەیە خەڵك ئەمجارە لەبەر خاترى مێژووى یەكێتى و شكۆی مام جەلال و كورەكەى و پاشان بۆ راگرتنى هاوسەنگى هێزى سیاسی دەنگیان بەیەكێتى دابێت بەڵام دواتر گەر گۆرانكارى نەكرێت ئەوە خەڵك هیچ رەحمێك بەكەس و مێژووى كەس ناكات ،
گەورەترین و جوانترین و باشترین شوێن خانووى بەرپرسەكانە ، باشترین موچە و خۆشترین سەفەرو جوانترین وەڵات هەر ئەوانن ، كام دەستى توندوتیژی و هەرەشەو برینداركردنى دڵ و جەرگی خەڵك هەر ئەوانن ، باخ و باخات و كارگەى بلۆك و شارى یارى و جوانترین ئۆتۆمبیل هەر ئەوانن ، كەواتە بۆیان نیە هیچ شانازیەك بە زیرەكى خۆیانەوە بكەن ،ئەوان تەنها ماڤیان و مافی خەڵك دەخۆن ، ئەوەى دلخۆشكەرە ئەویش دروست بوونى كۆمەڵە گەنجێكە لەناو یەكێتى ، كە هیچ وشەیەكی زبرو هیچ دەستێكی پلان دارێژراویان بۆ رەوانیە ، لەهەزار پێچو پەناى ئەوان ناترسن ،
دڵی خۆتان خۆش دەكەن بۆ ئەوەى كە دەنگتان زیادی كردووە كەچی بەبەراورد لەگەڵ ساڵی 2005 دەنگەكانى یەكێتى لەگەرمیان 100% دابەزیوە ، بۆچی ؟ لەبەر ئەوەى خیانەت لەدروشمەكانى یەكێتى و مام جەلال كراوە ،
ئەوان كە خۆیان پاڵاوت و تەواوى پشتگیریان لێكرا 2000 هەزار دەنگیان كۆنەكردەوە ، بەڵام لەم هەڵبژاردنە بەتەنیا دكتۆر فەرهاد پێنج ئەوەندەى ئەوانى كۆكردەوە ، بۆیە بەسە ئیتر و دەست بگرن بەسەر شەرەف و كەسایەتى لاوازتان با لەوە زیاتر لاواز نەبن ...
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان









