ئیسرائیل-كورد لە هەنگاوێكی تردا
23/01/2011, 12:00 (GMT+1)

لەماوەی ئەو دوو ساڵەدا(دەزگای ئیسرائیل-كورد)لە هەرێمی كوردستان كە وەك بەشێك لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست،لەلایەن ئایدیۆلۆجی ئیسلامیی وڵاتانی دراوسێ گەمارۆ دراوە،بەتایبەت لە عێراقدا كە بە دۆخێكی هەستیاردا تێدەپەرێ و ئێمەش لەو ناوچەیە هەڵكەوتووین كاری كردوە لەسەر پرسێكی گرنگ و میًَژوویی لە پێناو دروستبوونی پەیوەندییەكی دۆستانە لە هەموو بوارەكانەوە لە گەل ئیسرائیل و گەلی جوو بە گشتی،بەتایبەتی كوردە جوویەكان كە ئێستا ژمارەیەكی زۆر لە وڵاتی ئیسرائیل دەژێن و سەردەمانێك لەو نیشتیمانەدا ژیاوەن و تێكەلبوونێكی باشێان هەبوو لەگەل كۆمەڵگای كورد بە گشتی بەدەر لە مەسەلەی فاكتۆری ئاینی لە ناوچەكەدا، ئەوەش خۆی ئەو راستیەمان بۆ رووندەكاتەوە كە كوردستان هەمیشە لانكەی پێكەوە ژیانی كەمینە ئاینیەكان بووە و دەبی ئەو موزائیكە شكاوی كە ئێستا پارچەیەكی كەمە،سەر لەنۆی دروستبكرێتەوە.
بەر لە دامەزراندنی دەزگای ئیسرائیل-كورد لە هەرێمی كوردستان،نووسینی وشەی ئیسرائیل لەسەر رۆژنامە یان گۆڤارێك لە هەرێمی كوردستان كە بەشێكە لەعێراقی ئیسلامی زۆر مەترسیدار و بە فۆبیا دەهاتە دانان و ئەو پرسە لە زۆر لایەنەوە لە لایەن میدیاكانەوە بەگشتی لە پراوێز دابوو و زۆر بە كمی باس لەو پەیوەندییە دەكرا و لە زۆر لایەنەوەش بە هێلی سوور هەژمار دەكرا.
بەلام ئێستە ئەو رەوەشە گۆرانێكی زۆری بەسەرداهاتووە و دۆخی ئیسرائیل-كورد لە هەرێم باشترە و ئەوەش هۆكارەكەی دەگەرێتەوە بۆ رۆڵی دەزگاكەمان و تێگەیشتنی خەڵكی كوردستان لە پرسەكە كە چەندین ساڵە ئیسرائیل و گەلی جوو بە تێروانین و ئایدۆلۆژیا و لۆژیكی دەوڵەتانی عەرەبی ئیسلامی وەك لە پێناسەی خۆیاندا دەوڵەتی ئیسرائیل بە داگیركەر و قەوارەیەكی زاێۆنی كە هەولدەدات جیهانی ئیسلامی بەرەو توونا كردن ببات لێكدەدرێتەوە.
بەڵام ناسینی ئیسرائیل وەك خۆی كە گەلی جوولەكەش وەك هەموو نەتەوەكانی تر مافی ژیانی هەیە و مافی خۆیەتی لەبەرامبەر هەموو هێرش و هەرەشەیەك لە لایەن رێكخراوە تیرۆریستیەكانی وەك حەماس و حیزبوولڵا كە بەردەوام لە لایەن ئێرانەوە پرچەك دەكرین،بۆ تێكدانی ئارامی و ئاسایشی ناوخۆی ئیسرائیل مافی خۆ پاراستنی هەبی.
هەروەك ئاشكرایە لەو قۆناغەدا لە كوردستان مەسەلەی پەیوەندی كورد و ئیسرائیل رەزامەندیی زیاتر لەسەرە و پەسندكردنی پێوەندیی دوو نەتەوەی كورد و جوو ئێستە لە كوردستان زیاترە.
دەزگای ئیسرائیل-كورد لەو ماوەیەدا لە پێناو نزیكبوونەوە و دروستبوونی ئەو پەیوەندیە چەندین هەڕەشە،سووكایەتی و ناوزڕاندنی قبووڵ كردووە و پێی وابووە گەیشتن بەئامانجەكانی زۆر لەو سەختییانە گەورەترە كە رۆژانە لەلایەن نوێنەرانی وڵاتانی دراوسێ لە هەرێم و كۆمەڵیك لایەنی بە ناو ئیسلامیەوە ئاستەنگ دەكرێ.
دەركردنی بەردەوامی 19 ژمارەی گۆڤاری ئیسرائیل-كورد و دەرچوونی 2 ژمارەی ئینگلیزی گۆڤاری ئیسرائیل-كورد،كردنەوەی ماڵپەڕێكی تایبەت، چاپ و بڵاوكردنەوەی بڵاڤۆكێكی تایبەت بە ئیسرائیلناسی بۆ پێدانی زانیاریی زیاتر لەسەر سیستەمی دەسەڵاتی ئیسرائیل، چاپ كردنی یەكەم رۆژنامەی ئیسرائیل-كورد لە ئۆرشەلیم بە زمانی عیبری بە تیراژی(10.000) دانە،رێكخستنی زۆربەی زانا و شارەزایانی ئەكادیمی لەبارەی رابردووی كورد و جوو، سەردانی سەرۆكی دەزگا بۆ ئیسرائیل تەنیا بۆ ئەوەی پرۆسەكە باشتر بەڕێوە بچێ و چەندان كاری تر سەلمێنەری بوونی چالاكانەی دەزگای ئیسرائیل-كورد بوون لەو ماوەیەدا و ئێستاش لە دوای ساڵی تازەوە دەزگای ئیسرائیل-كورد كۆمەڵیك گۆرانكاری لە پرۆژەكانی خۆی لە كوردستاندا دەكات و بۆ زیاتر ناسین و لێك نزیكبوونەوەی هەر دوو گەلی كورد و جوو قورسایی،كارەكان دەخەێنە ناوخۆی ئیسرائیلەوە و تا ماوەیەكی گۆڤاری ئیسرائیل-كورد بە شێوەیەی ئۆنڵاین لەسەر ماڵپەری ئیسرائیل-كورد بلاودەكرێتەوە و چاپ ناكری.ئەوەش پەیوەندیی هەیە بە زۆربوونی ئەو پرۆژانەی كە لە ساڵی تازەدا دەزگای ئیسرائیل-كورد بە گشتی لە ناوخۆی ئیسرائیل كاریان لەسەر دەكات.
سەرنووسەرگۆڤاری ئیسرائیل-كورد
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان









