<

سەرنجێك لە سەر پرۆسەى كرانەوە كورد لە توركیا

14/04/2010, 12:00 (GMT+1)

ئاشكرایە توركیا یەكێكە لە وڵاتە بەهێز و گرنگەكانى دنیا , ئەم وڵاتە هەمیشە لە سەر ئاستە نێودەوڵەتى وەك وڵاتێكى بێكێشەو وڵاتێك كە دورە لە كێشەى ناو خۆیى یەوە خۆى نیشان ئەدات , بەڵام رێك پێچەوانەى ئەو خۆنیشاندانەى دەوڵەتى تورك ساڵەهایە بەدەست كێشەى نێوخۆیى یەوە ئە ناڵێنێ ئەكرێ ئەو كێشمە كێشمە ناوخۆیانەى توركیا دابە شكەین بە سەردوو بەشى سەرەكیدا ئەویش بەدەرەجەیى یەك كێشەى نەتەوە جیاكانى توركیا ئەم كێشەیە چربۆتە وە لە نێوان دوو بەرداشدا بەرداشى دەسەڵاى عەسكەرى تورك بەرداشى شۆرشى چەكدارى گەلێكى وەك كورد ئاشكرایە سەر هەڵدانى شۆرشى چەكدارى لە توركیا ئە گەرێتەوە بۆ كۆتایى حەحفتاكانى سەدەى رابردوو بە رێبەرایەتى پارتى كرێكارانى كوردستان ئەم پارتە یەكێكە لەو پارتانە لە پێناو مانەوەى نەتەوەیەكدا كە كوردە ,دەسى دایەچەك و خەباتو تێكۆشانى چەكدارى تا ئەمرۆ بەردەوام پێداو لە و ساڵە وە تا ئێستا دەوڵەتى تورك چەندین جار بەپشتیوانى چەكى پێشكەوتوو بە رێگەى سەر بازى تا ئێستا نەیتوانیوە ئەو بزوتنەوە كوردیە كە رێبەرایەتى گەلێك ئەكات لە ناو ببات , ساڵ بە ساڵیش دەوڵەتى تورك ئە گاتە ئەو راستیەى كە بە هیچ شێوە یەك ناتوانێ بە رێگەى سەربازى پارتى كرێكاران لە ناو بباو كێشەى كوردیش چارەكات , دەوڵەتى تورك بە رێبەرایەتى دەسەڵاتى رە هاى سەرباز لە توركیا هەرئینكارى لە كورد نە كردوە بە ڵكو بەردەوام سەركوتى كەمایەتى ئەرمەنیش ئەكات , مرۆڤى ئەرمەنى لە توركیا هەر روبەروى پێشێلكارى ڤرۆڤى نابێتەوە بەڵكو بە بەرچاوى پۆلیسەوە لە سەر شە قامەكان لە لایەن نە ژاد پەرستەكان هێرشیان ئەكرێتە سەر و رو بەروى تیرۆ ركردن ئەبنوە چەند نمونەیەك هەیە لەم بارەیەوە ,بەڵام قوڵاى ئەم كێشەیە لەوەیا خۆى ئەبینێتەوە كە توركیا روبەروى ناساندنى حاڵەتى جینۆسایدى ئەرمەنەكان بوەتەوە بە رەسمیش لە لایەن كۆنگرێسى ئەمریكا ناسێنراوە ئێستا هەوڵێك هەیە بۆ لێكۆڵینەوە لە قەتلوعامى ئەرمەنەكان لە لایەن سوپاى عوسمانیەوە لە ساڵى 1915 ز.

لە ئاستى كێشەى مل ملانێى ناوخۆى كێشەیەكى قوڵ لە نێو عیملانیە نە ژاد پەرستەكان هەیە كە ئەمانە داكۆكى كەرێكى سەر سەختن لە مانەوەى دەوڵەتى توركیا بەو شێوەى كەمال ئەتاتورك دایرشتوە, ئەم جۆرە لە بەرێوبردنى وڵات كە نەژاد پەرستەكان ئەیانەوێ دەسەڵاتى سەركوتكردنى سەربازى زاڵ ئەكات ئەتوانین بڵین بەرێوبردنێكى سەربازیە لە بەرێوبردنى كاروبارى وڵاتدا , ئەم جۆرە دەوڵەتەش لە لایەن ئیسلامیە میان رەوەكانى توركیا رەتدەكرێتەوە ئەوانیش ئێستا بە سەرۆكایەتى پارتى دادوگەشەپێدان كە زۆرینەى پەرلەمانە ئەیانەوێ هەندێك گۆرانكارى ئیجابى لە دەستورى چەق بەستوى توركیا بكەن چونكە ئەمانیش چەندین جار روبەروى هەڵپەساردنى سیاسى بونەتەوە و پارتەكانیان لە لایەن داگاى دەستورى توركیاوە داخراوە .

كێشەكانى توركیا زیاتر لە بەرامبەر گەلێكى وەك كورد چربۆتەوە توركیا بەردەوام بۆ تە جێى رەخنەى كۆمەڵگاى نێودەوڵەتى لە پێشێلكارى مافەكانى مرۆڤ هەمیشە توركیا وا خۆى نیشان ئەیات كە داكۆكى كارى چەوسانەوەى مرۆڤایەتیە لە دنیادا لە كۆنفرانسى داغۆس لە سویسرا سەرۆك وەزیران ئەردۆگان لە بەرامبەر بە سەرۆكى ئیسرائیل هەڵوێستى نواندو ئیسرائیلى تاوان باركرد بە تێوەگلان لە رەشە كوژى بە كۆمەڵ و بۆردومانكردنى هاوڵاتیانى بێدیفاعى فە لەستین , بەڵام لە هەمان كاتدا توركیا بۆ خۆى یەكێكەلەوڵاتانەى لە ناوخۆى وڵاتى خۆیدا رەشە كوژى قەتلوعامى گەلى خۆیى دەكات وادیارە سەرۆك وەزیارن بیرچۆتەوە كە چۆن مناڵى كورد هەتى و ئەكەن و سوكایەتى بە كەسەیەتى كوردەو ئەكەن , یاخود بیرى چۆتەوە ئەو گۆرە بە كۆمەڵانەى لە ارێزگامانى كوردستاندا ئەدۆزرێنەوە گۆرى مرڤى كوردن .

ماوەى یەك دوو ساڵێكە توركیا بۆ وەرگرتنى لە یەكێتى ئەورپا پرۆسەیەكى دەست پێكردوە پرۆسەى كرانەوەى كورد لە توركیا هەڵبەتە جێى دەست خۆشیە گەر بە زاریش باسى كورد لە توركیا بكرێ چونكە سەردەمانێك كورد لە توركیا نكۆڵى لە بونیا ئەكرا, بە ڵام ئێستا لە سایەى خەباتى گەلە كەمان لە باكور كورد ئەتوانرێ بە هێزى خۆ سەپاندنى خۆى بە ئازادى ئاگرى نەورۆز بكاتەوە مەراسیمە نەتەوەیەكانى بەئاشكرا بەرێوە ببات جگەلەوەش كورد لە پەرلەمانى توركیا نوێنەرایەتى هەیە ئەویش بەتێكۆشانى خودى مرۆڤى كورد بوە , من هەندێ دەسكەوتى كورد لە توركیا بە دەسكەوتى خێرپێكردن نابینم بەڵكو ئەم مافانە لە ئەنجامى خەباتێكى دورودرێژ ئەبینم وە لە پێناو ئەم دەسكەوتانە كە بەدەسكەوتى خۆسەپێنى ئەناسم لە توركیا كورد دەریایەك خوێنى بەخشیوە , زۆرنەتەوە هەن لە دنیادا پشویان كورت گەر مافێكیشیان بدرێتى َ وەك خێریك ئەیان درێتێ , بەڵام گەلى ئێمە لە بنەهاتوە چەندین ساڵە بە تانكو تۆپ و تەیارە هەوڵ هەبوە بۆ لە ناوبردنى كورد بەڵام هەوڵەكان بە لەناوبردنى خۆیان كۆتایان پێهاتوە نمونەى سەام زیندوو لە بارچاویشە , بۆ یە توركا دەبێت واز لە باسكردنى پرۆسەى كرانەوە بێنێ بەڵكو هەنگاوى واقعى بنێ بۆ چارە سەركردنى كێشەى كورد لە توركیا ئەگەرنا توركیا یەكێك ئەبێت لە و دەوڵەتانەى لە ئەنجامى هیلاكى لە كێشەى ناوخۆى هەڵ ئەوەشێتەوە , بەم ناوەى ئێستا نامێنێ , جگەلەمانەش گەرتوركیا بیەوێ ساسیەكانمان كەلە پچەو زیندانى بكەت سەرۆكەكانمان لە بەرچاوى دەوڵەتەوە هێرشیان بكرێتە سەر ئەوا ئەبێت چاوەروانى قوڵ بونەوەى كێشەكان بكات نەك ئاسایى بونەوەى كێشەكان .
 
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست