<

ئایە نازانى؟؟

26/12/2010, 12:00 (GMT+1)
1. كوردستان ئەگەر دەوڵەت بووایە لە ڕیزى پێشەوەى وڵاتە گەندەڵەكان دەبوو؟؟ (موتمەئین بە)

2. لەبەر ئەوەى سەركردە كوردیەكان لە گەندەڵیدا كاڵ بوویتنەوە ، هەرگیز گەلى كورد جارێكى تر پشتى شۆڕش ناگرێت (باوڕناكەم).

3. سەرۆكى هەرێم بە تەزویر دەرچوو (منداڵیش ئەوە ئەزانێت).

4. موستەشارێكى وەزیرى خوێندنى باڵا جولەكەیەكە و ناوى (شارۆن)ە و مانگى (75)گەڵا معاشیتى (عیلمى ئەستێرەى پێیە).

5. یەكەم قاچاخچى كورد (مەلا مستەفا) بوو (500) كوردى دەرباز كرد بۆ سۆڤیەت (بۆیە كورد بە ناوى رووبارى ئاراس مناڵیان ناو دەنێن).

6. براكەى وەزیرى خوێندنى باڵا دواى تەنها (9) مانگ دامەزراندنى بە پلەى وەزیر خانەنشین بوو!! (واو).

7. هەردوو سەركردەكەى هەرێم (میم و جیم) كەركوكیان لە (2003) بە چەند ملیۆن دۆلارێك فرۆشت (پارەكەشیان خوارد).

8. كۆرەك تیلیكۆم و ئاسیا سێڵ گەورەترین دزى كوردستانن ، چونكە لەناو دەستت پارەت دەدزن (ئەك عافیەتیان نەبێ).

9. كۆنگرەى (13) ی پارتى نیوەى زیاتر شایى و هەڵپەركێ بوو لەگەڵ یەك دەست ماچ كردن؟....

10. شەقامەكانى كوردستان بە هۆى لۆرى نەوت دزین هەمووى وا تەفنیش بوون؟ (نەوتەكەش خەلاس نابێ بەشكم لە كۆڵمان بنەوە).

ئایە نازانى نرخە هەڕاجەكان:.

1. نرخی یەك دامەزراندن تەنها 15 تا 20 گەڵایە بەگرەنتى (پارە مەدە تا دادەمەزرێ ى) بەقیستیش نییە ، چونكە زیادەى دێتە سەر و حەرامە!.

2. نرخی یەك قبوڵ وەرگتن بۆ خوێندنى دەرەوە لاى براكەى وەزیرى خوێندنى باڵا 5 تا 15 گەڵایە.

3. نرخی یەك ئۆتۆمبیلى وەنەوشەى ژێر مەسئولێك تەنها 12-15 دەفتەرۆكە گەڵایە.

4. نرخی یەك فایلى دامەزراندن لە پەروەردەى گشتى هەولێر تەنها 5000 دینارە ، كە (4) وەرەقەى إستنساخ و فایلێك لەخۆ دەگرێت.

5. نرخی یەك واستەى بچووك بۆ دەرهێنانى یەك پاسپۆرتى حەقى خۆت تەنها 4-15 گەڵایە.

ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست