برای بەرێزم كاكە سۆران دواى رێزو سڵاوم بۆ بەرێزت..
16/03/2010, 12:00 (GMT+1)

بەوەشەوە من سوپاسی هەستى بەرێزتان دەكەم، هیوا دارم ئەم وەڵامەم وەكو زانیاریی لێوەربگریت ، چونكە برا گیان ئێستاشی لەگەڵدا بێت من هەڵوێستى نەگۆڕم بۆ پشتیوانى شۆڕشو سەركردەو كوردانى باكور تەنیا هاوخەباتى ئەوانەو هەر ئەركێكیش بكەوێتە ئەستۆم بۆ حزمەتى كوردو كوردستان بێ دوو دڵی جێ بەجێی دەكەم وەلەرابردووشدا وەكو بەرێزت داواى دەكەى لەنیشاندانى كێشەو نەهامەتیەكانى نەتەوەكەم لەباكو درێخیم نەكردووەو ئێستاش نایكەم، بەڵام ئەوەشت لەیاد نەچێت لەهیچ سەردەمێكدا وەكو ئێستا پرۆسەى ئاشتى ئەگەر بەخاویش بێت وا پۆزتیڤ نەبووە لەنێوان كوردو دەوڵەتى توركیادا، من وەكو مرۆڤێكی ئاشتى خوازیش جوانترینو گرنگ ترین قۆناغەكانى خەباتى پەكەكە بەو قۆناغانە دەزانم كەئازایانە ئاگر بڕی رادەگەیاند، چونكە ئاشتى دەرفەتى زۆر گرنگ بوو بۆ پەكەكە لەناو خۆوو لەدەرەوەى وڵاتیش بۆ خەباتى رەواى نەتەوەكەم لەباكو دەستەبەر دەكات.
لەكۆتاییدا دووبارە سوپاس دووبارە خواستو حەزی خۆم بۆ ئاشتى هەزار بارە دەكەمەوە لەگەڵ رێزمدا بۆتاك.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان









