7ی مانگ زه‌ماوه‌ند بکه‌ن..ئاشتیانه راپه‌ڕن له دژی سته‌مکاریی..
06/03/2011, 12:00 (GMT+1)

سته‌مکاریی هیچ ناونیشانی نییه ، نه نه‌ته‌وه ، نه ره‌نگ نه ئایین ، نه‌شوێن ، هیچ ناسنامه‌یه‌کی نییه له هه‌رکوێیه‌ک بن و له‌هه‌ر زهمهنێکبن هه‌ریه‌کن ، بۆیه ئیمڕۆ بنه‌ماڵه‌ی جه‌لال تاڵه‌بانی و بنه‌ماڵه‌ی مه‌سعود بارزانی له نێوخۆیان له‌گه‌ل رژێمی سته‌مکاری به‌عسدا جیاوازییه‌ک چییه نهیانهێڵاوهتهوه، هه‌ر ده‌لێی کتومت به‌عسییه‌کانن. راپه‌ڕین هێشتا له‌و شاره زیندووه ،له‌گه‌ڵماندایه و له رۆح و هه‌ستونه‌ست و ویژدانمانه ،ناتوانین بۆ له‌حزه‌یه‌کیش چییه لێی دوربکه‌وینه‌وه ، چونکه راپه‌ڕین هی ئێمه‌یه ، ئیمه‌ش هی راپه‌ڕینین ، سته‌مکاری دوژمنی هه‌موانه ..خه‌ڵکی کوردستان ئه‌گه‌ر ده‌تانه‌وێت بژیین ، ده‌بێ خۆتان له راپه‌ڕین جیانه‌که‌نه‌وه ، ئامان ده‌ستی بگرن ئه‌گینا ونده‌بین ، ونبوونیش یانی مردن..
گه‌لانی تونس و میسر و ئێستاش لیبیا و یه‌مه‌ن ده‌یه‌ها ساڵه وونن ، له‌دواجاردا لاوانیان به‌دوای که‌رامه‌ت گه‌ران له راپه‌ریندا دۆزیانه‌وه..که‌رامه‌تی مرۆڤ سووته‌مه‌نی راپه‌ڕینه ، خه‌ڵکی کوردستانیش خاوه‌ن که‌رامه‌ته ، بۆ له‌ده‌ستنه‌دانی و خاوه‌ن ده‌رکه‌وتن له قوربانیانی راپه‌رینه تازه‌که‌ی ئه‌م ده‌ڤه‌ره ،ده‌بێ درێژه به راپه‌ڕین بده‌ین لیی جیانه‌بینه‌وه .. فه‌رموون له‌گه‌ڵ ئه‌م یوتوبه که خوێنه‌ریک بۆی ناردوین:
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان









