بۆ کونجرینی: سه‌باره‌ت به وتاره‌كه‌ت "ڕۆژنامە ڕووزەردەکەی گۆڵان"
08/06/2010, 12:00 (GMT+1)

راسته كه‌م و كورتى پارتى زۆره چونكه پارتى ده‌یتوانى زۆر له‌وه زیاتر بكات. به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، ئه‌وه‌ى پارتى كردوویه‌تى بۆ كوردستان هیچ پارتێك نه‌یتوانیوه بكات؟
گه‌ر ئێوه باسی خیانه‌ت و ئاشبه‌تاڵى 1975 و 31ى ئابی 1996 و هێنانى سوپاى توركیا ده‌كه‌ن، ده‌بێ بیر له هۆكاره‌كانى ئه‌مانه‌ش بكه‌نه‌وه.
ئێوه به هیچ شێوه‌یه‌ك باس له مێژووى خۆفرۆشى جه‌لال تاله‌بانى ناكه‌ن كه چۆن له 1964 و 1966 و 1983 و هێنانى سوپاى پاسداران بۆ لێدانى پێشمه‌رگه‌كانى حزبی دیمو‌كراتى كوردستانى ئێران له كۆیه و دووباره هێنانه‌وه‌ى پاسداران له 13/10/1996؟ ئێوه هیچ كاتێك باس له ده‌ستپێكه‌رانى شه‌ڕى براكوژى له شه‌سته‌كانه‌وه ناكه‌ن؟
ئێوه باسى كاره تیرۆریستیه‌كانى نه‌وشیروان موسته‌فا له حه‌فتاكان و تیرۆركردنى كادیرانى پارتى له سلێمانى پاش 1975 ناكه‌ن؟ ئێوه باس له شه‌ڕفرۆشی نه‌وشیروان و یه‌كێـتى له هه‌شتاكان ناكه‌ن به هه‌موو هێزه كوردستانیه‌كان ناكه‌ن؟
ئێوه باسی كوشتنى مندالانى كورد به ده‌ستى په‌كه‌كه ناكه‌ن كه رژێمى توركى هه‌له‌كه‌ى قۆسته‌وه‌و ناوى په‌كه‌كه‌ى به تیرۆریست برد له هه‌موو جیهاندا و ئه‌و كاره‌ى كه ئه‌وه‌نده قوول بووه، سارێژكردنى زۆر ئه‌ستم بووه كه ناوى په‌كه‌كه دووباره به پیرۆزى له‌نێو جیهاندا باس بكرێ.
هه‌روه‌ك سه‌ركرده‌كانى یه‌كێـتى نیشتمانى پاش 1975 هه‌وڵیان ده‌دا به ته‌واوى پارتى له ناوببه‌ن، به‌هه‌مان شێوه په‌كه‌كه هه‌مان رێبازى گرت و ویستى پارتى له‌ناو ببات، وایان ده‌زانى پارتى پاروویه‌كى ئاسانه‌و به ئاسانى پێیان قووت ده‌درێ!!.
هه‌موومان ده‌زانین كه نسكۆى شۆرشى 1975 هۆكارى چی بوو. چۆن شه‌هید قازى محمد بۆ نه‌هێشتنى رشتنى خوێنیكى زۆرى كورد ، یه‌كه‌م كۆمارى كورستان و خۆى كرده قوربانى چونكه باش ده‌یزانى كه پاش پشتێكردنى روسیا له كۆمارى كوردستان ناتوانێـت به‌رگه‌ى دڕاندانه‌ى هێرشی شاى گۆڕبه‌گۆر بگرێت، بۆیه خۆى دا به‌ده‌سته‌وه. ئایا ده‌كرێـت ئێستا به شه‌هید قازى محمد بڵێن كه خائین و ترسنوك بووه‌و یه‌كه‌م كۆمارى كوردستانى به‌بێ شه‌ر ته‌سلیم به شاى ئیرانى كرد؟ هه‌مان شت راسته بۆ شۆرشی 1975.
بارزانى ده‌یزانى كه ئاسانه شۆرش ده‌ستپێبكاته‌وه و گه‌ر بۆ ماوه‌یه‌كى كورتیش ئاگره‌كه‌ى بكوژێته‌وه، به‌ڵام ئاسان نیه ده‌یان هه‌زار كه‌س له دانیشتوانى كوردستان بگه‌ڕێنیه‌وه ژیان؟ بڕیارى بارزانى زۆر ژیرانه بوو و كه‌متر له شه‌ش مانگ پاش نسكۆى شۆرشی 1975، پارتى شۆرشی 26 گولانى 1976 هه‌ڵگیرسانده‌وه، ئه‌و شۆرشه‌ى كه سه‌ركرده‌كانى یه‌كێـتى و داخ له دڵه‌كانى به‌رامبه‌ر پارتى هه‌موو هه‌وڵێكیان خستبووه گر و ده‌یان كه ته‌نیا ئه‌وان شۆرشیان كردووه‌و كه‌سى تر نا. به‌پێچه‌وانه‌وه ئه‌وان شۆرشیان به‌رپاكرد بۆ ئه‌وه‌ى له دژى پارتى به‌كارى بێنن!!! هیچ هێزێكى كوردى نه‌ماوه یه‌كێـتى و نه‌وشیروان شه‌ڕیان پێنه فروشتبێ و ته‌ماشاى سالانى هه‌شتاو و نه‌وه‌ده‌كان بكه.
با بێینه سه‌ر په‌كه‌كه: ئه‌و هاوكاریه‌ى كه پارتى پێشكه‌ش به په‌كه‌كه‌ى كرد له هه‌شتاكاندا، هیچ هێزیكى كوردستانى ئه‌و هاوكاریه‌ى پێشكه‌ش به په‌كه‌كه‌ى نه‌كردووه. له هه‌شتاكاندا، پارتى هاوكارى ته‌واوى پێشكه‌ش به په‌كه‌كه‌ى كرد‌و ته‌نانه‌ت قوربانیش له‌سه‌ردا و به‌رامبه‌ر به رژێمى توركیا وه‌ستا، كه‌چى چاكه‌ى په‌كه‌كه ئه‌وه‌بوو ده‌یگوت نابێ بێجگه له په‌كه‌كه، هیچ هێزێكى تر هه‌بێت، ئه‌و كاره‌ى كه په‌كه‌كه و پارتى و كورد باجێكى زۆر گه‌وره‌یان دا.
31ێ ئاب 1996: هۆى هێنانى هێزه‌كانى سه‌دام بۆ هه‌ولێر كێ بوو؟ به‌رواردى بكه: پارتى سوودى له هێزه‌كانى سه‌دام وه‌گرت بۆ كۆنترۆڵكردنى هه‌ولێر و پاش 3 رۆژ یه‌ك سه‌ربازى سه‌دام له هه‌ولێر نه‌ما، به‌ڵام ئه‌وانى تر چی‌یان ده‌كرد؟
گه‌ر په‌كه‌كه هاوكارى رژێمى سه‌دام و سوریاى نه‌كردایه بۆ لێدانى پارتى، پارتیش توركیاى به‌كارنه‌ده‌هێنا بۆ لێدانى په‌كه‌كه له نێو خاكى هه‌رێمى كوردستاندا. به‌جوانى ته‌ماشاى كاره‌كانى پارتى بكه كه چۆن دوژمنه‌كانى به‌كارهێنانه‌وه بۆ لێدانى دوژمنه‌كانى و هیچ كاتێ ئاماده نه‌بووه ته‌نازول له بستێك خاكى كوردستان بكات.
ته‌ماشاى هه‌ڵوێستى سه‌ركرده‌كانى پارتى و به‌تایبه‌تیش مه‌لا موسته‌فا و مسعود بارزانى و سه‌ركرده‌ى هه‌موو پارته‌كانى تر بكه، كێ بوو ته‌نازولى له یه‌ك بست خاكى كوردستان نه‌كرد و شۆرشی ئه‌یلولى كرده قوربانى؟ كێ بوو وایكرد كه دڕنده‌ترین رژێم دان به ئۆتۆنۆمی كوردستان بنێت؟ كێ بوو له هه‌شتاكان بۆ خاترى په‌كه‌كه شه‌ڕى توركیاى كرد؟ كێ بوو بۆ خاترى حزبی دیمو‌كراتى كوردستانى ئێران به‌رامبه‌ر سوپاى ئێران وه‌ستا له 1996 ؟ كێ بوو نه‌هێشت سوپاى توركیا بێته كوردستان له 2003 له كاتى جه‌نگى عیراق سه‌ره‌ڕأى هه‌موو ئه‌و فشاره‌ى ئه‌مریكا كردیه سه‌رى؟ له پاش 2003 كێ بووه هه‌میش به‌رگریكار له كورد و كوردستان؟ كێ بوو نه‌هێشت سوپاى توركیا بێت بۆ ناو قوولایی خاكى كوردستان بۆ لێدانى په‌كه‌كه؟ ...هتد
به‌سه، با ویژدانتان هه‌بێـت و به ویژادنه‌وه باس له هه‌موو شتێك بكه‌ن، باس له كاره خراپه‌كانى پارتى و به‌رپرسه‌كانى بكه‌ن به‌ڵام كاره جوانه‌كانى فڕێندنه‌نه ناو زبڵدان چونكه ئه‌وه‌ى ئێوه ده‌نووسن ته‌نیا خزمه‌ت به دوژمنانى كوردستان ده‌كات.
له‌گه‌ڵ رێزماندا
---------------------------------------------------
ئه‌م نووسینه گومان ده‌کرێت که فوئاد سدیق نووسیبیتی له وه‌لامی ئه‌و نووسینه‌ی کونجرینی که ره‌خنه‌ی لێ گرتبوو، ئه‌م نووسینه به ئیمه‌یلێکی تایبه‌تیی ناردوویه‌تی بۆ ئه‌وه نا وه‌ک وتارێک بلاوبکرێته‌وه، به‌ڵکو ته‌نها به‌و مه‌به‌سته ناردووتیه‌تی وه‌ک کۆمێنتارێک له‌سه‌ر نووسینه‌که‌ی کۆنجرینی، بۆیه به پێویستمانزانی وه‌ک خۆی بلاوی بکه‌نیه‌وه، تا رووی راسته‌قینه‌ی کۆنه شیوعییه‌کانی ناو پارتییتان بۆ بخه‌ینه روو، تا ئه‌م کۆنه شیوعییه مارکسیانه‌وه‌ک خۆیان بناسن.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان









