قەوانەکەتان سوواوە وبەسەرچووە
14/05/2014, 12:00 (GMT+1)

هەمو هەڵبژاردنێک مەغزا و ئامانجى دیاریکراووى تایبەت بەخۆى هەیە,لەڕێگاى هەڵبژرادنەووە گۆرانکارى دەکرێت لە پۆستى سیادى و ئیدارى و حوکمرانى,هەڵبژاردن تێیدا ئامانج لێى ئەوەیە, کە بەپێ یاساى ئەو هەڵبژاردنە,دەنگدەران داهاتووى سیکەتەرێک یان هەر بوارێکى دیکە,کە پەێوەستن بە ژیانى هاونیشتمانیان,دیارى بکەن,لەڕێگاى دیارى کردنى ئەو کەس ولایەنانەى کە دەنگدەران متمانەیان پێ دەبخشەن بۆ هەڵسوڕاندن و بەڕێوەبردنى ئەو بوارنەى کە یاساى ئەو هەڵبژاردنە دیارى کردوون.
ئەوەى ئەمڕۆ ئێمە گوێ بیستى دەبین لەلایەن قەواریەکى سیاسى کە ئیدعاى دیموکراسى و پرنسیپەکانى سوسیال دیموکرات ئەکات,جگە لەوەى نوکتەیەکى سیاسسە,لەهەمان کاتدا بێ ئاگابوونى ئەو کەس و قەورایەمان بۆ ڕووندەکاتەووە,کە یان ئەوەیە ئەوان بێ ئاگان لە دیموکراسى و پرنسیپ و مەغزا و ئامانجى هەڵبژاردن,یان ئەوەیە داهێنان ئەکەن لە پرنسپە گشتییەکانى دیموکراسى وبنەماکانى هەڵبژاردن,ئەمەش ناگونجی لەگەڵ ئەو بەها و پرنسیپ و ئیدعایەى کە سوسیال دیموکرات پیادەى دەکات.
ئەو قەوانە سواووەى ئێوە ئەیدەنە بەرگوێى هاونیشتمانیانى کەرکوک,دەنگێکى نەشازى بزووتنەوەیەکى لوکاڵییە پیش وەخت گوێ ئێوەى ئەزرنگانەووە لە ناوچەیەکى دیارى کراوو.
پیوەر بۆ هەموو پۆست وپلە پایەیەکى ئیدارى و سیادى حوکمرانى,هەڵبژاردنێکى دیارى کراووە,ئەوەى ئێوە ئیدعا و داواى دەکەن,بێ ئاگابوونتان دەسەلمێنێت,لە ئامانجى هەڵبژاردن.
ئەوەى جێگاى سەرسوڕمانە ئەوەیەەئەو ئەو دەنگە نەشازە و دوور لە پرنسیپە باوەکانى دونیاى دیموکراسى,لەلایەن هەندى کەسى نەشارەزا لە دیموکراتى و پرنسیپى دیموکراسى گوێ بیستى دەبین,لەهمان کاتدا ئەو کسانە پیشڕەوەى ئەو پارتەن لە کەرکوک.
ئەوەى ئێوە جەختى لێدەکەنووە,تەنها و تەنها بەرژەوەندى تەسک حزبى وتاکەکەسى نیو حزبە خۆتانە,ئەوەى ئێوە داواى دەکەن,لەدونیاى دیموکراسى بوونى نییە.
ئەو پەتا و موزایەدەى ئەمڕۆى ئێوە,ئەو باگراوندە شەڕخوازى و قین و ڕقەیە,کە ئەو قوتابخانەیە سیاسییە لە ناخ و دەرون و ئەقڵى ئێوەى چاندووە.
ئەم قۆناغەى ئێستاى هەرێمى کوردستان بەگەشتى و کەرکوک بەتایبەتى,پێویستى بەو جۆرە لێدوانە وداواکارییە نالۆجیکییە نییە کە ئێوە داواى دەکەن,بەڵکۆ دەبێت هەمووان لە ئاست ئەم قۆناغە بەرپرسیاربین و هەوڵ کۆششمان بۆ ئەوە بێت کە بەرژەوەندى نیشتمانى و نەتەوایەتى بخەینە پێش بەرژەوەندى حزبى وتاکەکەسى.

ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان









